له درێژه‌ی كار و چالاكیه‌كانی پرۆژه‌ی داكۆكیكردنی ڕێكخراوی سروشتی عێراق، قۆناغی سێیه‌می پرۆژه په‌روه‌رده‌ییه‌كه‌ی ده‌ست پێكرد له به‌رواری 16 ئایاری 2017، له هه‌مان رۆژ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز له سنوری ناوه‌ندی ڕاپه‌ڕین، سه‌ردانی چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی شاری ڕانیه‌یان كرد و هه‌ستان به دابه‌شكردنی (نامیلكـه‌ی دروسـتـنوسـی) به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی به مه‌به‌ستی زیاتر ئاشنا بوونی خوێندكاران به ژینگه له ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵێك هۆنراوه‌ی ژینگه‌یی و چه‌ند ڕێنمایـیه‌كه‌وه. ٠ له‌به‌ر هه‌مان مه‌به‌ست له به‌رواری 17 ئایاری 2017، پرۆژه‌ی داكۆكیكردن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سلێمانی سه‌ردانی چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ناحیه‌ی بازیانیان كرد و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له نامیلكه‌كه‌یان دابه‌ش كرد به‌سه‌ر خوێندكاره‌كاندا. ٠ نامیلكه‌ی دروسـتـنوسـی له لایه‌ن پرۆژه‌ی داكۆكیكردنی سروشتی عێراق و فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سلێمانییه‌وه ئاماده كراوه و له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی یه‌وه له ڕووی په روه رده ییه وه پشتگیری لێ كراوه و له لایه‌ن یه‌كیه‌تی ئه‌وروپاوه بودجه‌ی بۆ ته‌رخان كراوه ه‌٠ |
شـاری ڕانـیه 16-5-2017 نـاحیه‌ی بازیان 17-5-2017
0 Comments
پرۆژه‌ی داكۆكیكردن و یاسا ژینگه‌ییه‌كان له سروشتی عێراق، هه‌ستان به سازدانی كارخانه (ۆرك شۆپ)ێكی تایبه‌ت له به‌رواری 2017-5-11 له هۆڵی ئوتێل ئه‌بوسه‌نا له شاری سلێمانی بۆ چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایه‌كی قۆناغی سه‌ره‌تایی ناو شار و ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی له ژێر ناوی ژینگه له ناو پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌دا٠
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا پرۆژه‌ی داكۆكیكردن پرۆژه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی ده‌ست پێكـرد كه سه‌ره‌تاكه‌ی به چاپ كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رێكی وێنه بوو له ژێر ناوی هــاوڕێـی ژیـنـگه به‌سه‌ر چه‌ند خوێندنگه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ناوشار و ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی، وه قۆناغـی دووه‌می پرۆژه په‌روه‌رده‌ییه‌كه به كارخانه‌ی ناوبراو كۆتایی هات كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی لێی هه‌ڵسه‌نگاندن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه بوو كه له قۆناغی یه‌كه‌م كارمان بۆی كردبوو٠ كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر كارخانه‌كه‌ی تایبه‌ت به ژینگه له‌ناو پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌دا دوای وته‌ی به‌خێرهاتن، (ڕاژان ئاسـۆ) له پرۆژه‌ی داكۆكیكردن له سروشتی عێراق باسی له كار و چالاكییه‌كانی پرۆژه‌ی داكۆكیكردن كرد له ماوه‌ی ڕابردوودا وه باسی له‌و ده‌ست كه‌وتانه‌كرد كه پرۆژه‌كه به ده‌ستی هێناوه هه‌تاوه‌كو ئێستا٠ دواتر له لایه‌ن (دیاری محمد رشید) له پرۆژه‌ی داكۆكیكردن له سروشتی عێراق، باسی له ژینگه كرد به شێوه‌یه‌كی گشتی وه جۆر و هۆكاره‌كانی پیس بوونی روون كرده‌وه به نموونه‌وه وه چه‌ند ئامارێكی جیهانی خسته ڕوو له‌سه‌ر كاریگه‌ری جۆره جیاوازه‌كانی پیسكه‌ره‌كان له‌سه‌ر ژینگه وه هه‌روه‌ها باسی له نه‌بوونی ئاماری ورد و زانستی كرد له‌سه‌ر پیسكه‌ره‌كانی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، هه‌ربۆیه ناچار ده‌بین پشـت به ئاماره جیهانیـیه باوه‌ڕ پێكراوه‌كانن ببه‌ستـیـن له كاتی نه‌بوونی ئاماری ناوخۆیی٠ دواتر له لایه‌ن به‌ڕێز (ئاكۆ عبدالمجید سعید) به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، بابه‌تێكی پێشكه‌ش كرد له ژێر ناوی ستراتیژه‌كانی گۆڕانكاری له مرۆڤـدا، كه خاڵ به خاڵ باسی له ستراتیژه‌كانی گۆڕانكاری كرد وه هێنانه‌وه‌ی چه‌ندین نموونه‌ی جۆراروجۆر له‌سه‌ر بابه‌نه‌كه‌٠ پاشان له لایه‌ن به‌ڕێز (شیروان فاتح) بابه‌تێكی پێشكه‌ش كرد به ناوی كاریگه‌ری هونه‌ر له‌سه‌ر ژینگه، وه هه‌روه‌ها باسی له په‌رتوكی (هاوڕێی ژینگه) كرد كه به‌ڕێزیان سه‌رپه‌رشتی هونه‌ریی ئه‌و په‌رتوكه‌یان كردبوو وه باسی له‌وه‌كرد چۆن توانیویانه هونه‌ر په‌یوه‌ست به‌كه‌ن به ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كانی په‌رتوكه‌كه‌وه‌٠ له به‌شی كۆتای كارخانه‌كه، گفتوگۆیه‌كی كراوه كرا له‌سه‌ر په‌رتوكی (هاوڕێی ژینگه) وه سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان رای خۆیان دا له‌سه‌ر په‌رتوكه‌كه دا و باسی كاریگه‌ری ئه‌و په‌رتوكه‌یان كرد له‌سه‌ر خوێندكاره‌كانیان كه پێشتر له لایه‌ن سروشتی عێراقه‌وه ئه‌و په‌رتوكه به‌سه‌ر خوێندنگه‌كانیاندا دابه‌شكرابوو، وه به كۆی ده‌نگ ئاماده‌بووان به گرنگیان زانـی وه هیوایان بۆ خواست كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم په‌رتوكی (هاوڕێی ژینگه) داخڵی پرۆسه‌ی خوێندن بكات بۆ ساڵی داهاتوو له به‌ر ئه‌وه‌ی به وته‌ی خۆیان گاریگه‌ری یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و ئیجابی هه‌بووه له‌سه‌ر خوێندكاره‌كانیان وه سوپاسی پرۆژه‌ی داكۆكیكردنیان كرد كه له خه‌می دروست كردنی نه‌وه‌یه‌كی ژینگه زان و ژینگه دۆست دان٠ پرۆژه‌ی داكۆكیكردن به‌رده‌وامی ده‌دات به‌و پرۆژه ژینگه‌یی یه‌وه له نزیكترین كات دا قۆناغی سێهه‌می پرۆژه‌كه‌ی ده‌ست پێ ده‌كات٠ جێی سوپاسه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و به‌ڕێز (ئاكۆ عبدالمجید سعید) به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامه‌كان هه‌میشه ڕا و سه‌رنجی خۆیانیان بۆ ده‌ربڕیوین له هه‌ریه‌كێك له قۆناغه‌كانی پرۆژه په‌روه‌رده‌ییه‌كه‌مان وه پشتگیری خۆیان بۆ پرۆژه‌كه دوپات كردووه‌ته‌وه به نوسراوی فه‌رمی به‌ڕێزیان٠ ڕێكخراوی سروشتی عێراق وه‌كو كاری به‌رده‌وامی خۆی له خزمه‌ت كردن به ژینگه، ستافی ڕێكخراوه‌كه له شاری سلێمانی هه‌ستان به به‌شداری كردن له ڤیستیڤاڵی ڕۆژی زه‌وی له پاركی ئازادی له به‌رواری 22ی نیسانی 2017، هه‌موو ساڵێك له جیهاندا ئه‌م ڕۆژه دیاری كراوه بۆ پشتگیری كردن له پاراستنی زه‌وی به شێواز و چالاكی جۆراوجۆر كه پارێزه‌رانی ژینگه و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌ڵده‌ستن به وشیار كردنه‌وه‌ی تاك و كۆمه‌ڵگه له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ڕووبه‌ڕوی زه‌وی بوونه‌ته‌وه
مێژووی ڕۆژی جیهانی زه‌وی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1970 ، بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ڕۆژی زه‌وی كلیك لێره بكه پرۆژه‌ی داكۆكیكردن و یاسا ژینگه‌ییه‌كـان، پرۆژه‌یه‌كی ٤ سـاڵی ڕێكخراوی سروشتی عێـراقه، پـرۆژه‌كه به گرنگی زانی پرۆژه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی تایبه‌ت به ژینگه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت بۆ چه‌ند خوێندنگه‌یه‌كی ناو شار و ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی بۆ قۆناغی بنـه‌ڕه‌تـی و ئاسـتـه‌كـانـی ١-٣ كـه بـه‌رواری ١١۔ ٤ ۔٢٠١٧ یـه‌كـه‌م ڕۆژ و ده‌ست پـێكی جێبـه‌جـێكردنـی ئـه‌و پرۆژه‌یه بوو ئـامـانـجی ئـێـمه لـه هـه‌ڵبژاردنـی ئـه‌و قـۆناغه بـۆ ئـه‌وه ده‌گه‌ڕێنینه‌وه كـه پێمان وایـه منداڵ له قۆناغه‌دا زۆر چالاكه و توانای فـێـربوونـی خـێرایـه و ده‌تـوانـێـت ئاسـانـتر گاریگـه‌ری لـه‌سـه‌ر خـێزان و هاوڕێـكانـی دروسـت بـكات٠ كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی پرۆژه‌كه هه‌تا ئه‌مڕۆ و پلانی داهاتوومان دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای مانگی شوبات به گرنگمان زانی پرۆژه‌یه‌ك بۆ خوێندكارانی بنه‌ڕه‌تی به تایبه‌تی قۆناغی ١-٣ به ئه‌نجام بگه‌یه‌نین، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی بیرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه ئه‌ویش به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك وێنه كه گوزارشت بكه‌ن له (ژینگه به گشتی، خێزان، خوێندن، سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، ئاژه‌ڵه‌كان، كه‌ش وهه‌وا...) وه له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك دیزاینه‌ری به تواناوه وێنه‌كان دووباره كێشرانه‌وه و به شێوازێكی ته‌واو كورده‌واریانـه وێنـه كرانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خوێنكاره‌كان زۆر به ئاسانتر لێی تێـبگه‌ن و لێوه‌ی فێر بن، وه بۆ هه‌ر په‌ڕه‌یه‌ك ڕێنماییه‌كی تایبه‌ت به وێنه‌ی ئه‌و په‌ڕه‌یه‌مان زیاد كرد كه به زمانێكی ئاسان و په‌روه‌رده‌ییانه نووسراون هه‌تاوه‌كو خوێندكاره‌كان له كاتی ڕه‌نگ كردنه‌وه‌ی وێنه‌كانـدا لێـوه‌ی فێر بن، دوای تـه‌واو بوونی كـار و دیزاینه‌كان بۆ ماوه‌ی زیاتر لـه ٤٥ ڕۆژ، ده‌فتـه‌ره وێنه‌كـه چاپ كرا لـه ژێر ناوی هاوڕێی ژینگه‌٠ جگه له ده‌فته‌ره وێنه‌كه، پرۆژه‌كه‌مان سێتێك قه‌ڵه‌می ڕه‌نگا و ڕه‌نگیشی وه‌ك ته‌واوكه‌ری ده‌فته‌ره وێنه‌كه كردۆته دیاری بۆ خوێندكاره‌كان، جگه له‌وانه‌ی كه باس كران بۆ هه‌ر خوێندكارێكیش زه‌رفێكی ژینگه‌یی ده‌درێتێ كه به هه‌مان شێوه له لایه‌ن پرۆژه‌ی داكۆكیكرده‌وه ئاماده كراوه كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م نایلۆنی تێدایه و چه‌ندین جار به‌كار ده‌هێنرێته‌وه و سودی لێ ده‌بینرێت. ئێمه ئه‌م پرۆژه‌یه‌مان كردۆته چه‌ند قۆناغێك، كه به‌رواری ١١۔ ٤ ۔٢٠١٧ ده‌ست پێكی جێبه‌جێ كردنی یــه‌كه‌م قۆتاغی كاره‌كان بوو،كه بریتی یه له بڵاو كردنه‌وه‌ی سێتی ده‌فته‌ره وێنه‌كان به‌سه‌ر چه‌ند خوێندنگه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ناو و ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی و به درێژایی چه‌ندین ڕۆژ وه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی ب.گ. په‌روه‌رده‌ی سلێمانی پاكێجی (هاوڕێی ژینگه) گه‌یه‌ندرایه ده‌ست خوێندكاره‌كانی ئه‌و خوێندنگایانه‌ی كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ب.گ. په‌روه‌رده‌ی سلێمانی دیاری كرابوون. قۆناغی دووه‌م و سێ یه‌می پرۆژه‌كه بریتی ده‌بێت له به دواداچوون له‌و چه‌ند خوێندنگایانه‌ی كه خوێندكاره‌كانیان سوودمه‌ند بوون له (هاوڕێی ژینگه) هه‌تا وه‌كو بزانین خوێندكاره‌كانیان چی لێوه فێر بوون؟ پاشان ئه‌نجامدانی ۆرك شۆپی جیاواز بۆ مامۆستایانی ئه‌و خوێندنگایانه و كار و پلان بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌وره‌كردنی پرۆژه‌كه له داهاتوودا٠
جێی ئاماژه‌یه ته‌واوی تێچووه دارایـیه‌كانی ئه‌م پرۆژه په‌روه‌رده‌یـیه له‌سه‌ر ئه‌ستۆی پرۆژه‌ی داكۆكیكردن و یاسا ژینگه‌ییه‌كانی سروشتی عێراقه كه له‌لایه‌ن یه‌كیه‌تی ئه‌وروپاروه پشتگیری دارایی كراوه، له هه‌مان كاتدا جێی ده‌ست خۆشی یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی پشتگیری ته‌واوی خۆیان بۆ ئه‌م پرۆژه په‌روه‌رده‌یی یه دوپات كرده‌وه و به یه‌كه‌مین پرۆژه‌ی په‌روه‌رده‌ی ده‌زانـن كه له سه‌ره‌تاوه به‌و شێوه‌یه ئه‌نجام درابێـت وه پاڵپشتی خۆیان بۆ قۆناغه‌كانی داهاتووی ئه‌م پرۆژه‌یه دهربڕی٠ تیـمى پرۆژەى داكۆكیكردن (ئەدڤۆکاسی) لە رێکخراوى سروشتى عێراق، کە بەشێویەکى بەردەوام بەدواداچوون دەکات بۆ ( یاسا ، رێنمایی ، پەیڕەو ) تایبه‌ت به بوارى ژینگە كه لە لایەن دەسەڵاتى تەشریعى یه‌وه دەرده‌کرێت، وه بەردەوام لەهەوڵى ئەوەدایە کە ڕۆڵى ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و بەشداری پێکردنى ڕا و بۆچوونى هاوڵاتیان هەبێت لە داڕشتن و نوسینەوەى مسۆدەى یاسا ژینگەییەکان. بەردەوام کارى جدی کراوە لەپێـناو دروستکردنى هه‌ماهه‌نگی لە نێوان رێکخراوەکان و خاوەن بریارەکان بۆ نوسین و دراشتنـەوەى یاسا ژینگەییەکان٠ کاتێک رێنمایی ژمارە 1ى ساڵى 2015 تایبەت بە (ڕاو کردن و پاراستنى ئاژەڵى کێوى و باڵندەکـان) لە رۆژنامەى فەرمى (وەقائعی کوردستان ) بڵاوکراویەوە، تیـمى پرۆژەى ئەدڤۆکەسى کۆمەڵێک تێبینى هەبوو لەسەر ڕێنماییەکە و هەوڵدرا لە دوو کۆبونەوەى جیاواز کە لە شاری دهۆک و سلێمانى ئەنجامدرا بەئامادەبوونى نوێنەرانى ( رێکخراوە ژینگەییەکان، خوێندنى باڵا، بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان، کەسانى پسپۆر و شارەزا لە بوارى پاراستنى مافى ئاژەڵى کێوی )، گشت ڕا و بۆچوونەکان تۆمارکران، بۆ ئەم مەبەستە لەنزیکەوە بەرێز حاکم صـمد محمد (بريكارى وه‌زير بۆ كار‌و بارى ده‌سته‌ى پاراستن و چاك كردنى ژینگه‌ی هه‌رێمى كوردستان) ئاگادار کرایەوە له لایه‌ن پرۆژه‌كه‌مانه‌وه لەوەى ڕێنماییەکە کۆمەلێک بۆشایی یاسایی تێدایه وده‌كرێت ده‌وڵه‌مه‌ند تر و به‌پێز تر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بگونجێت له‌گه‌ڵ كه‌ش و بار و دۆخی ئێستای هه‌رێكی كوردستان. بۆیە لە کۆبونەوەیەکى هاوبەشى دیکە رێکخرا لە بەروارى 22.1.2017 لە نێوان دەستەى پاراستن و چاک کردنى ژینگە و بەئامادەبوونى بەرێز (حاكم صمـد محـمد) و چەند رێکخراوێکى ژینگەیی هەولێر، فەرمانگەى ژینگەى هەولێـر، ماموستایانى خوێدنى باڵا، زانکۆى هەولێـر رێکخست لە هوڵى کوبونەوەکان لە دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگە لە هەولێر٠
وە ئامانج لە کۆبونەکە، گفت‌و گۆکردن بوو لەسەر بڕگەکانى رێنماییەکە وەڵام دانەوەى بەرێزیان بۆ سەرجەم تێبینیەکان کە پێشتر تۆمار کرابوون، وە لە بەر بوونى هه‌ندێك کەم و کوڕی لە (ناوەرۆک و شێوزاى داڕشتنى برگەکان)، لە کۆتایی کۆبونەکە بەرێز حاكم صمد بریاریدا کە ڕێنماییه‌كه هه‌موار بكرێته‌وه، وە جارێکى تر بریارى دەرچواندنى بۆ بکرێت٠ * بەهەند وەرگرتنى سەرجەم ڕا و بۆچونى ڕێکخراوەکان کەپێشتر تێبینی یه‌كانیان تۆمار کرابوون٠ * به ئامادەبوونى رێکخراوى سروشتى عێراق، نوسینەوەى مسۆدەى ڕێنماییەکە لە کۆبونەوەى گشتى * دەستەى پاراستن و چاک کردنى ژینگە دەبێت بە بانگێشت کردنى نوێنەرى لایەنى پەیوەندی دار، رێکخراوە ژینگەییەکان٠ له به‌رواری 11ی كانونی دووه‌می 2017، پرۆژه‌ی داكۆكیكردن له سروشتی عێراق به‌شداری كرد له هه‌ڵمه‌تی سه‌وز كردنی پاركی ڕازیانه به ڕووبه‌ری 30 دۆنم كه ده‌كه‌وێته نزیك ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی سلێمانی-عه‌ربه‌ت، هه‌ڵمه‌ته‌كه بریتی بوو له چاندنی 1500 نه‌مام له جۆری (سه‌رو،زاوێته،سه‌به‌حبه‌ح و به‌ڕوو) كه ڕێكخراوی زه‌یتون تێچووی پرۆژه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرتبوو. وه هه‌روه‌هـا ده‌سته‌ی ژینگه، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باخچه‌كان، فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سلێمانی و كۆمه‌ڵێك ڕێكخراوی ژینگه‌یی به‌شداری هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان كرد٠
سروشتی عێراق به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگـای مافه‌كانی ئاوی ئیتاڵی له پرۆژه‌ی داكۆكیكردن و یاسا ژینگه‌ییه‌كان، هه‌ستان به ئه‌نجامدانی ڕاهێنانی تایبه‌ت به هه‌ندێك له ڕێكخراوه ژینگه‌ییه نا حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به دوو گروپی جیاواز (سلێمانی و هه‌ولێر) له به‌رواری 8ی تشرینی دووه‌م 2016 هه‌تاوه‌كو به‌رواری 15ی تشرینی دووه‌م 2016، كه هه‌ردوو گروپه‌كه 6 ڕۆژی خایه‌ند له هۆڵی ئوتێل ئه‌بوسه‌نا له سلێمانی و 42 كه‌س به هه‌ردوو گروپه‌كه تیایدا به‌شدار بوون٠ تیۆری ڕاهێنانه‌كه تایبه‌ت بوو به چۆنێتی دروست كردنی كامپه‌یـن به شێوازێكی مۆدێرن و شارستانییـانه ، له لایه‌ن هه‌ردوو ڕاهێنه‌ری به‌توانا: ئیلیسـا تاسكی و مانریكۆ بینیلـی یه‌وه وترایه‌وه كه له لایه‌ن ده‌زگای مافه‌كانی ئاوی ئیتاڵی یه‌وه هاتبوون كه هاوبه‌شی پرۆژه‌كه‌ی سروشتی عێراقـن٠ له ماوه‌ی خوله‌كه‌دا چه‌ندین ۆرك شۆپ و كامپه‌ینی جیـاواز له ناو هۆڵه‌كه‌دا ئه‌نجام درا و فێرخوازه‌كان ئاشنا كران به شێوازه جیاجیـاكانی كه‌مپیـن له ڕێگه‌ی پێشكه‌ش كردنی چه‌ندین بابه‌ت و نمایش كردنی چه‌ند ڤیدیۆیه‌ك، وه ڕۆژی سێ هه‌م و كۆتایی خوله‌كان تایبه‌ت كران به سـازدانی كامپه‌ینێكی تایبه‌ت به بواره جیاوازه‌كانی ژینگه وه‌ك ( پیس بوونی ئاو، خاك، هه‌وا، زۆر بوونی ئوتومبێل، كه‌مبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سه‌وزایی، زیاد بوونی كارگه‌كان، ڕاوكردنی ئاژه‌ڵه‌كان، زۆربونی ڕێژه‌ی پلاستیـك، هتد..) به شێوه‌یه‌كی كرداری له‌به‌رده‌م باخی گشتی له سلێمانی تایبه‌ت به كامپه‌ینه‌كه‌ی گروپی (ڕێكخراوه‌كانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری) كه به ئه‌نجـام گه‌یه‌ندرا، له كاتێكدا گروپی ڕێكخراوه‌كانی (هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری) كه گروپی دووه‌می خوله‌كه بوون له ناو زانكۆی جیهـان له سلێمانـی كه‌مپه‌ینه‌كه ساز كرا٠ هه‌ر له رۆژی سێیه‌می ڕاهێنانه‌كان، بروانامه به‌خشرا به به‌شداربووان و جه‌خـت كرایه‌وه له كاریگه‌ری كاركردنی ڕێكخراوه‌كان به كۆمه‌ڵ وه گه‌یـاندنی كێشه و داواكارییه‌كانی خه‌ڵـك بۆ حكومه‌ت له ڕێگه‌ی كامپه‌ینه‌وه تایبه‌ت به ژینگه‌ی كوردستان و جیهـان٠ گروپی سلێمانی - ڕۆژی یه‌كه‌م و دووه‌م گروپی سلێمانی - ڕۆژی سێیه‌م گروپی هه‌ولێـر - ڕۆژی یه‌كه‌م و دووه‌م گروپی هه‌ولێـر - ڕۆژی سێیه‌م بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان له لایه‌ن سروشتی عێراقه‌وه بۆ به‌ڕێز د.واحد عمر محیدین (د.ئارام) سه‌رۆكی زانكۆی جیهان - كه‌مپی سلێمانی له به‌رواری 23ی تشرینی دووه‌می 2016، بۆ ئه‌و هه‌وڵ و ماندووبونه‌ی به‌ڕێزیان كێشایان له ڕێگه‌پێدان و كار ئاسانی كردن بۆ ڕێكخه‌رانی كه‌مپینه‌كه‌ی سروشتی عێراق
له ناو زانكۆی جیهـان له به‌رواری 15ی تشرینی دووه‌می 2016 پرۆژه‌ی داكۆكیكردن له ڕێكخراوی سروشتی عێراق هه‌سـتان به سازدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی له به‌رواری 7ی تشرینی دووه‌می 2016، به ئاماده‌بوونی هه‌ردوو ڕاهێنه‌ری ئیتاڵی: ئیلیسـا تاسكی و مانریكۆ بینیلی (شاره‌زایانی بواری ژینگه له لایه‌ن ده‌زگای مافه‌كانی ئاوی ئیتاڵی كه هاوبه‌شن له پرۆژه‌ی داكۆكیكردنی سروشتی عێراق). هه‌روه‌ها دیاری محمد رشید و ڕاژان ئاسۆ له پرۆژه‌ی داكۆكیكردن و وه‌ك ڕێكخه‌ری كۆبونه‌وه‌كه به‌شدار بوون، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی چه‌ند به‌شێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كه ئاماده‌ی كۆبونه‌وه هاوبه‌شه‌كه بوون وه‌ك به‌شی زیاده‌ڕه‌وی، اشتراكات، هاوبه‌شی كردن، جیۆلۆجی، تاقیگه، هتد٠٠
مه‌به‌ستی كۆبونه‌وه‌كه بریتی بوو له باس كردن له یاسا و ڕێنماییه‌كـانی تایبه‌ت به به‌فیڕۆدانی ئاو و سزای یاسایی سه‌رپێچی كـاران وه گۆێگرتن له نوێنه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه تایبه‌ت به بابه‌تی ناوبراو. ئامانجێكی تری كۆبونه‌وه‌كه باس كردن بوو له گرنگی و ڕۆڵی ڕێكخراوه‌كان له پـێــش ده‌رچواندنی یاسا و ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به ئاو و دیاری كردنی بڕ و جۆری سزای سه‌رپێچی كاران٠ :كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر كۆبونه‌وه هاوبه‌شه‌كه پێشه‌كییه‌ك له لایه‌ن نوێنه‌رانی سروشتی عێراق و ناساندنی ئاماده‌بووان٠ * كورته‌یه‌ك له سه‌ر پرۆژه‌ی داكۆكیكردن و ئامانج و مه‌به‌ستی پرۆژه‌كه‌٠ * باس كردنی شێوازه‌كانی به‌فیڕۆدانی ئاو له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه و هۆكاره‌كانی پشت ئه‌و كارانه‌٠* سود و گرنگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیـان له پارێزگاری كردنی ژینگه‌٠* باس كردنێكی كراوه ده‌رباره‌ی حوكم و یاساكانی غه‌رامه‌ی به‌فیڕۆ ده‌رانی ئـاو به گشتی٠* له ماوه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بووان باسیان له دوو كێشه‌ی زۆر سه‌ره‌كی كرد، كه یه‌كه‌میان بریتی یه له جێبه‌جێ نـــه‌كـردنی یاسایه‌كی تایبه‌ت به ( پارێزگاری كردنی تۆڕه‌كان و بنیات نانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له هه‌رێمی كوردستان-عـێراق)ی سـاڵی 2013 كه تا ئێستا به فه‌رمی له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نه‌دراوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕی و جۆری سزاكان زۆر قورس‌تر كراون كه به ڕای زۆربه‌ی ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كه ڕه‌نگه ئه‌م یاسایه ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرایه زۆر كاریگه‌رتر بووایه وه‌ك له‌وه‌ی كه ئێستا بڕی سه‌رپێچی یه‌كان زۆر كه‌من كه ڕه‌نگه زۆر كه‌س گوێ نه‌دات به پێدانی ئه‌و بڕه پاره كه‌مه و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر سه‌رپێچی كردن، وه نه‌بوونی ژماره‌یه‌كی ته‌واو له پۆلیسی تایبه‌ت به‌م كاره بۆ كاتی گه‌ڕان و پشكنین به‌دوای سه‌رپێچی كاران ڕه‌نگه ئه‌میش هۆكارێكی تربێت كه نه‌توانرێت ئه‌و هێزه ته‌واوه هه‌بێت كه پێویسته له كاتی پشكنین و گه‌ڕان به دوای سه‌رپێچی كارانی ئاو و ئاوه‌ڕۆدا٠ هه‌روه‌ها باس له ڕۆڵی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن كرا كه به‌داخه‌وه تا ئێستـا نه‌یان توانیوه وه‌كو پێویست ئه‌و یاسا و ڕێنماییانه بگه‌یه‌نن به خه‌ڵكی و بڕ و جۆری سزاكان ڕوون بكه‌نه‌وه‌٠ هه‌ر له میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوو ڕاهێنه‌ره ئیتاڵیـیه‌كه باسیان له ستراتیجی و پلانی جێبه‌جێ كردنی یاسا و ڕێساكان كرد له وڵاتانی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا و ئیتاڵیـا به تایبه‌تی وه هاوبه‌شی پێكردن و وه‌رگرتنی ڕاو و بۆچونی ڕێكخراوه‌كان سه‌باره‌ت به بابه‌تێكی دیاری كراو٠ :له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه هه‌مووان گه‌یشتنه ئه‌م ئه‌نجـامانه‌ی خواره‌وه زۆر پێویسته خه‌ڵكان هاوبه‌شییان پێ بكرێـت ده‌رباره‌ی پارێزگاری كردنی ژینگه و ئاویش به‌شێكی گرنگیه‌تی٠ گرنگه به‌رده‌وام خه‌ڵكی هۆشیار بكرێنه‌وه، لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له حكومه‌ت و لایه‌نه سیاسی یه‌كان به‌هاوبه‌شـی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه نا حكومی یه‌كان كـار بكه‌ن بۆ هه‌ر هه‌ڵمه‌تێكی وشیاری٠ ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی به ته‌نهـا بیه‌وێت ڕه‌فتار و ئاستی هۆشیاری تاكی كۆمه‌ڵگا بگۆڕێـت بۆ بارێكی باشتر، ڕه‌نگه كاتێكی زۆری بوێـت وه ئاسانتر ئه‌بێـت ئه‌گه‌ر هاوبه‌شی به ده‌زگاكانی ڕاگه‌یـاندن و ڕێكخراوه نـا حكومییه‌كـان بكـات٠ له به‌رواری ٢٢ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٦، پرۆژه‌ی داكۆكیكردن به‌شداری كرد له سیمینارێك له هۆڵی ڕێكخراوی كیدۆ له ژێر ناوی هاوه‌رده كردنی ئوتومبێلی دۆستی ژینگه (هایـبرید)، به ئاماده‌بوونی لایه‌نه به‌رپرسه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی. وه‌ك ئاشكرایه ساڵ له دوای ساڵ كێشه‌كانی ژینگه ڕوو له زیاد بوون ده‌كه‌ن، ئـه‌م كاره‌ش به شێوه‌ی چه‌ندین هه‌نگاو ئه‌نجـام ده‌درێت كه یه‌كێـك له هه‌نگـاوه‌كان بـریتی یه له ئـوتومبێلی جۆری هایـبرید كه به ئوتومبێلی دۆستـی ژینگه دا ده‌نرێت كه گرنگترین خاسیه‌ته‌كانی ئه‌م ئوتومبێله كار كردنیه‌تی به كاره‌بـا كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی گازی دوانۆكسیدی كاربـۆن و كازه ژه‌هراویـیه‌كـانی تر كه بـه‌هۆی به‌كارهێنانی ئوتومێـله‌وه ڕوو ده‌دات. هه‌ربۆیه پێشنیارمان كرد كه حكومه‌تی هه‌رێم و عێراقیش بڕیارێك ده‌ربكه‌ن له ساڵی داهاتـووه‌وه هه‌مـوو كۆمپانـیا و بـازرگانه‌كـانی بواری هاوه‌رده‌كردنـی ئوتومبێـل ناچـار بكرێن كه ده‌بێـت به لایه‌نی كه‌مه‌وه بـه ڕێـژه‌ی ٥% بۆ ٧% ئـوتومبێله‌كان له جۆری هایـبرید بـن وه كارئاسانیـش بۆ كڕیارانی ئه‌م ئوتومبێله بكه‌ن. هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته یاداشتێكمان گه‌یانده ده‌ست به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی بـۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و كاركردن له‌سه‌ر یـاداشتـه‌كه‌٠
به‌شداری كردنی پرۆژه‌ی داكۆكیكردن له سروشتی عێراق بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له سلێمانی10/25/2016 له به‌رواری 26ی تشرینی یه‌كه‌می 2016، ڕێكخراوی سروشتی عێراق به ئاماده‌بوونی ڕاژان ئاسۆ - پارێزه‌ر/ یاریده‌ده‌ری یاسایی له پرۆژه‌ی داكۆكیكردن، ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش بوو له هۆڵی ڕێكخراوی كیدۆ له سلێمانی، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی ژینگه‌یی و ته‌ندروستی وه دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌ی گه‌نجاو بۆ ئه‌و كێشانه‌ی له ئێستادا بوونیان هه‌یه، جێی باسه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا نزیكه‌ی 26 كه‌سی شاره‌زار و پسپۆڕ له بواره جیاجیاكاندا ئاماده‌بوون و ڕا و بۆچونی خۆیان خسته ڕوو له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه و چه‌ند پێشنیارێكیان خسته ڕوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ، له كۆتایدا ئاماده‌بووان هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێك هێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له كه‌سانی یاسایی و ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان و مامۆستای زانكۆ و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌نده‌نی و نوێنه‌رانی بنكه‌ی ته‌ندروستی و نوێنه‌ری كه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نی شاره‌زا له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه، وه له هه‌مان ڕۆژدا لیژنه‌ی ناوبراو دیاری كرا وه له نزیكترین كات دا ده‌ست به‌كار ده‌بن وه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار ده‌كرێن، پرۆژه‌ی داكۆكیكردنیش له لیژنه‌كه‌دا به‌شداره
|
Website ManagerDiary Muhamad Archives
December 2017
|