سروشتی عێراق
  • سەرەتا
  • ئێمە کێین
    • ئامانجەکانمان
    • مێژوو
    • ستاف
    • پەیوەندیمان پێوە بکە
  • پرۆژەکان
    • پرۆژه‌ی داكۆكیكردن و یاسا ژینگه‌یـیه‌كان >
      • وێـنـەکـانی پرۆژه‌كـه‌
      • ڤـیدیـۆكـانی پرۆژه‌كـه‌
      • پارێزەرانی ئاوی عێراق
      • سەرچاوە ئاویەکان
    • پاراستنی جۆراوجۆری زیندەیی >
      • ناوچە گرنگەکان بۆ جۆراوجۆری زیندەیی >
        • پوختەی هەڵسەنگاندنەکان
        • وێنە
        • نەخشە
    • بەرنامەی هۆشیارکردنەوەی مێزۆپۆتامیا >
      • بەلەمەکانی ڕوباری دیجلە
      • وێنە
    • پرۆژەی داروین >
      • بەڕێوەبردنی زەوی وزار
      • پەروەردەو پێگەیاندن
      • کۆرسی ئۆنلاین
      • ڕووپێوی و کارە مەیدانیەکان
      • وێنە
    • پرۆژەی باڵندەی لاپوینگی کۆمەڵایەتی >
      • وێنە
    • پرۆژەى عەدەنی نوێ
    • گەشەکردنی بەردەوام >
      • پرۆژەی دروستکردنی بلۆک
      • دیوەخان
      • کامپی ژینگەیی
    • پەرەپێدانی تواناکان
  • چۆن یارمەتیمان دەدەیت
    • خۆبەخش
    • ئەندام
    • بەخشین
    • نامەی هەواڵەکان
    • کارمەند
  • بڵاوکراوەکان
  • هەواڵ و تازەگەریەکان
  • میدیا جۆراوجۆرەکان
    • وێنەکان
    • گرتە ڤیدۆییەکان
    • ژووری هەواڵ
    • زمانی ئینگلیزی
    • زمانی عه‌ره‌بی

May 06th, 2013

5/6/2013

0 Comments

 

ڤیستیڤاڵی موزیک و هونەری سەوز

Picture
دووەمین ڤیستیڤاڵی موزیک و هونەری سەوز لە سلێمانی لە پارکی ئازادی دەبەسترێت لە کاتژمێر 4 بۆ 7ی ئێوارە لە بەرزاری 26ی نیسانی 2013. ئامادە بە بۆ بینین و بیستنی موزیک و نمایشی شیوەکاران و هونەرمەندانی عێراقی و بیانی، یاری کردن و پێشانگای شێوەکاری و وە بەکار هێنانی کەل و پەلی خۆماڵی، وە کاری بێ وێنەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان ببینە بۆ پارێزگاری کردنی ژینگەی عێراق.
هەروەها دڵخۆشین بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ڕێکخراوی سروشتی عێراق ڕاستەوخۆ بووەتە دەستەی تۆڕی ڕۆژی زەوی، وە وەک ئەندامێکە لە رگێڕانی ئاهەنگەکانی جیهانی ڕۆژی زەوی، کە زیاتر لە 22000 هاوکاری هەیە لە 192 وڵاتی جیهاندا. بۆ جیاکردنەوە و گواستنەوەی جولَە ژینگەییەکان.

Picture
 گێرَانی ڤیستیڤاڵی سەوز هەمیشە هەوڵدەدرێت لەگەڵ ڕۆژی زەوی نزیک بێت کە ڕۆژی 22ی نیسانە، وە ئێمە زۆر دڵخۆشین بە دانپێدانانی فەرمی بە ڤیستیڤاڵەکەماندا 


لە سلێمانی ئامادە دەبیت بۆ ڕووداوەکە؟ دەتەوێ یارمەتیمان بدەیت؟ ئیمەیل بنێرە!


عێراق: ئاڕاستەی داهاتووی گەشتی ژینگەی لە جیهاندا؟

Picture

لە ڕاپۆرتێکی تەلەگرافدا لەسەر گەشتی ژینگەیی وبە تایبەت لە وڵاتی میزۆپۆتامیا و هۆراوەکان بە پێی وتەکانی دۆزەرەوەی سروشتی عێراق عەزام ئەڵواش، براوەی یەکێک لە گرنگترین خەڵاتە ژینگەییەکانی جیهان. 

 زیاتر بخوێنەرەوە

دامەزرێنەری ڕێکخراوی سروشتی عێراق خەڵاتی ئاڵتونی وەردەگرێت

وتەی عەزام عەلوەش لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا

خوشکان برایان، سڵاوتان لێبێت
شەرەفێکی گەورەیە کە هەڵبژێردرێم لە لاین ئێوەوە کە بە شیاوی ئەم خەڵاتە بە نرخەم دەزانن، بەڵام ناتوانم وەک خەڵاتی خۆم سەیری بکەم. ئەمە خەڵاتی هۆراوەکانی عەرەبە کە بوونە بەربەستێک، وە یارمەتی گەڕانەوەی ژیانیان دا بۆیان و یارمەتیان دا بگەڕێتەوە بۆ شێوەی گونجاوی لە عێراقی ئازاددا.
لەو ڕۆژەوەی سەدام ڕووخاوە، و لەگەڵ گەشەکردنی هێواشی عێراق بۆ ڕزگاربوونی لە تۆزی وێرانکاری، تیمەکەم، تیمی سروشتی عێراق کە پێکهاتوون لە کەسانی لێهاتوو و خۆڕاگر، کە ژیان و سەلامەتی خۆیان خستۆتە مەترسیەوە، جەنگاون بۆ پارێزگاری کردنی جوانیەکان و گرنگی هۆراوەکان و سەرچاوەی ئاوەکانیان لە ناوچە شاخاویەکانی کوردستان. لەگەڵ خۆڕاگری و گیانی لێبوردەیی، تیمەکەم لە ڕێکخراوی سروشتی عێراق لە بارودۆخێکی زۆر نالەبار و گران کاریان کردووە وە ئەوەیان خستۆتە ڕوو کە لە سەردەمی سەدامدا بە مەحاڵ ناودەبرا
لە ڕووانگەی ئەوانیشەوە، و لەسەر بنچینەی ئەو ڕابەرانەی داهاتوو لە چالاکی ژینگەیی، ئاهەنگی وەرگرتنی ئەم خەڵاتەم دەگێڕم.
لە کۆتایدا، دەمەوێت دان بە هەموو ئەو لایەنانەدا بنێم کە لە ڕێگەیانەوە کارەکانم کردووە، دەمەوێت بە دوو کچە بچوکەکەم نۆرا و هانا بڵێم، کە خۆشەویستی ئێوە و یارمەتی و تێگەشتنی ئێوەبەهێزی کردم بۆ ئەوەی بتوانم بەرگە بگرم و خۆڕاگربم. بڕ و ژمارەی خەڵاتەکان هەرگیز جێگەی بیرچوونەوەی یادی لەدایکبوون و ئاهەنگەکان و بردنەوەکانتان ناگرێتەوە. دەزانم کە ئێستا لە کاتی وەرگرتنی ئەم خەڵاتە ئێوە خەمباری دووری باوکتانن. بەڵام هیوادارم ڕۆژێک لەوە تێبگەن کاتێک شتە تایبەتیەکانی خۆت دەکەیتە قوربانیی دانبەخۆدا گرتن.
خێزان و ستافی کەسایەتی ئاڵتوونی، سوپاس بۆ بەخشینی ئەم خەڵاتە و ئەم بەرپرسیارێتیە
دامەزراوەی کەسایەتی ئاڵتوونی ئەمڕۆ دکتۆر عەزام ئەڵواشی دۆزەرەوەی ڕێکخراوی سروشتی عێراقی وەک یەکێک لەو شەش کەسە دەستنیشان کرد کە لە ساڵی 2013 خەڵاتەکەیان بردۆتەوە لە بواری ژینگەدا، کە دەدرێتە ڕابەرانی ژینگە لە جیهاندا.
دکتۆر ئەڵواش لە ساڵی 2004 ڕێکخراوی سروشتی عێراقی دەمەزراند کە ڕێکخراوێکی ناحکومی ژینگەییە و بۆ پاراستن و گەڕاندنەوە و پارێزگاری کردنی ژینگەی عێراق و کەلتوری دەوڵەمەندی وڵاتەکە کاردەکات. یەکێک لە کارە هەەر گرنگە جیهانیەکانی گەڕاندنەوەی هۆراوەکانی باشوری عێراقە



ماڵپەڕی نوێ!

ڕێکخراوی سروشتی عێراق دڵخۆشە بە ڕاگەیاندنی ماڵپەڕی نوێی ڕێکخراوەکە. پێمان وایە کە ئەم شێوازە نوێیە بە شێوەیەکی باشتر کار بکات، و ڕێگا دەدات هەتاکو زانیاری بگۆڕینەوە، لە ڕێگەی ماڵپەڕەکەوە یان تۆڕە میدیاییە کۆمەڵایەتیەکان. هەر بیروڕایەکت هەیە ئیمەیڵ بنێرە، یان بۆچوونەکانت دەربڕە.
هەروەها ئەگەر بۆ شتێیەک دەگەڕێیت لەسەر ماڵپەڕە کۆنەکە و لێرەدا نیە، لێرەوە ماڵپەڕە کۆنەکە ببینە.


ۆرکشۆپێک لەسەر ئاوی بەفیڕۆ چوو لە چەبایش


لە 24 بۆ 30 ئازار، ڕێکخراوی سروشتی عێراق هەستا بە بەستنی ۆرکشۆپێک لە چەبایش لە لایەن دکتۆر مارک نێلسۆن لە دامەزراوەی Echotechnics و پرۆفیسۆر لە زانکۆی نانیانگی تەکنەلۆژی، بە هاوکاری لەگەڵ داڤید تێکۆتی و کلارێنس لام. 15 ئەندامی وەرزارەتی ژینگە و سەرچاوە ئاویەکان و بەڕێوبەرانی چەبایش زانیاریان وەرگرت لە بارەی تەکنەلۆژیاکانی بواری ژینگە و ئاو و تایبەتمەندیەکانی. کە تێیدا سەردانی ئەو ناوچانە کرا کە پێشبینی دەکرێت ئەو مەترسیانەی هەبێت. وە بەشداربووەکان بڕوانامەیان پێدرا.

بۆ بینینی وێنەکان کلیک لێرە بکە


تەڕادە گەڕایەوە بۆ هۆراوەکانی میزۆپۆتامیا

Picture
سوپاس بۆ کاری دەستەی بەلەمەکانی ڕووباری دیجلە، بۆ یەکەم جار و لە ماوەی 50 ساڵدا شێخەکانی میزۆپۆتامیا گەشت دەکەن بە بەلەمی تەرادە.

هۆراوەکانی میزۆپۆتامیا لە باشوری عێراق ماڵی سەرەکی هۆراوەکانی عەرەبن (کە ڕاستەوخۆ بەستراوە بە سۆمەریەکانەوە) شێخەکانیان گەشتیان کردووە بە ڕێڕەوە ئاویەکاندا بە هۆی بەلەمێکی نزیکەی 8 بۆ 10 مەتر درێژ کە بە تەرادە ناسراوە، کە لە ڕابردوودا بەکار هێنراون
لە توانایاندا هەیە 12 کەش هەڵبگرن و 80 کیلۆمەتر ببڕن لە ڕۆژێکدا، تەرادە لە بیتومین و قامیش دروست دەکرێت، لەگەڵ دوو کۆتای ئاسن لە هەردوو سەرەوەی، ئەم بەلەمە لە لایەن دۆزەرەوەی بەریتانی ویڵفێرد سێسیگەرەوە لە ساڵی 1950 دروستکراوە، کە گەشتی کردووە بە ناوچەکەدا بە هۆی تەرادەوە.

لەگەڵ وشک بوون و بچووک بونەوەی هۆراوەکان تەرادە بەکار هێنانی کەم بۆتەوە و نەماوە لە هۆراوەکانی میزۆپۆتامیادا. لە نیساندا و لە دوای 50 ساڵ لە چەبایش دووبارە تەرادە دەردەکەوێتەوە.



هێلانەی باڵندەکان لەسەر شێوازی عێراقی

ئەم وتارە ببینە کە لەسەر دروست کردنی هێلانەی باڵندەکان لە پرۆژەی دارویندا کە پرۆژەیەکی پارێزگاری کردنە بڵاوکراوەتەوە، لە لایەن هاوکاری هەمیشەییمان ڕیچارد پۆرتەرەوە نوسراوە



کامێرای شاراوە و ڕووپێوی

دوو وردبوونەوەی سەرەکی پرۆژەی داروین کە ڕاکخراوی سروشتی عێراق دەیبات بە ڕێوە بریتیە لە پەروەردە و ڕووپێویەکانی مەیدانی، کە دابەش بووە بۆ دوو بەش. لە خۆئامادە کردنەکان بۆ پڕۆژەی کامێرا شاراوەکان لە چیای پیرەمەگروون ڕێکخراوی سروشتی عێراق سەردانی دوو گوندی ناوچەکەی کرد کە بڕیارە لە نزیکیان کامێراکان دابنرێت. شەدەڵە و کانی شۆک ئەو دوو گوندە بوون کە دوو بابەتیان پێشکەش کرا بۆ خوێندکاران و دانیشتوانی گوندەکەش لە بارەی ڕوپێویەکەوە. کە وا بڕیارە لە کۆتای ڕووپێویەکە برێنە ناوچەکە و ڕوونکردنەوەیان پێ بدرێت، هەروەها ئەنجامەکانیش لەگەڵ خوێندکارەکاندا پەخش دەکرێت و زانیاریان پێدەدرێت.


CNN لەگەڵ ڕێکخراوی سروشتی عێراق گەشتێکی بە نێو ڕووباردا ئەنجامدا

ئاروا دایمۆن لەگەڵ ڕێکخراوی سروشتی عێراق و بە هاوکاری گروپێکی عێراقی گەشتێک بە نێو ڕووباردا ئەنجام دەدات بۆ کردنی کوردستان بە ناوچەیەکی گەشتیاری ژینگەی، لێرە کلیک بکە بۆ کورتەکەی

0 Comments

    Website Manager

    Diary Muhamad 
    Diary.Muhamad@natureiraq.org
    ​

    Archives

    December 2017
    November 2017
    October 2017
    August 2017
    July 2017
    May 2017
    April 2017
    January 2017
    November 2016
    October 2016
    September 2016
    August 2016
    July 2016
    June 2016
    May 2016
    April 2016
    February 2016
    January 2016
    December 2015
    November 2015
    September 2015
    August 2015
    July 2015
    February 2015
    May 2013

    RSS Feed

Foto

سروشتی عێراق

ئامانجەکانمان
مێژوو
ستاف
پەیوەندیمان پێوە بکە

چی دەکەین

پاراستنی زیندەهەمەچەشنی
سەرچاوە ئاوییەکان
گەشەكردنى بەردەوام
دروستکردنی تواناکان

لەگەڵمانبە

ئەندام
خۆبەخش
بەخشین
کارمەند

ماڵپەڕی کۆن؟

لێرەدا شێوازە کۆنەکە ببینە