کۆرسی ئۆنلاین
لە ماوەی سێ ساڵی پرۆژەکەدا و بە سێ کۆرسی جیاواز، زیاتر لە ١٢٠ خوێندکار و مامۆستای زانکۆی سلێمانی و ستافی ڕێکخراوی سروشتی عێراق، سوودمەند بوون لە کۆرسێکی تایبەت بە زانستی ژینگەزانی و پاراستنی جۆراوجۆری زیندەیی بەڕێگەی ئۆنلاین، کە پرۆژەی داروین هەڵدەستێت بە جێبەجێ کردنی و لە ماوەی دوو ساڵی کۆرسەکەدا نزیکەی ٦٠ خوێندکار بڕوانامەیان وەرگرتووە
کۆرسەکە پێکدێت لە شەش یونت، بە شێوەیەک ڕێکخراوە کە تێگەشتنێکی گشتی دەربارەی پاراستنی جۆراوجۆری زیندەیی بداتە خوێندکار و تیایدا بە گشتی جەخت دەکرێتە سەر جۆراوجۆری زیندەیی لە عێراق ئەم کۆرسە بە هاوکاری ڕێکخراوی سروشتی عێراق و فاکەڵتی کشتوکاڵی زانکۆی سلێمانی و سەنتەری بەشی ڕووەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (کە بەشێکە لە دامەزراوەی جیهانی ڕۆیاڵ بۆتانیک گاردنی ئێدێنبرە) و ڕێکخراوی جیهانی بێردلایف ئینتەرناشناڵ جێبەجێ دەکرێت بابەتەکان دەربارەی جۆراوجۆری زیندەیی بریتین لە: زانستی گیانەوەران و زانستی ڕووەک و ڕێگاکانی پاراستنی جۆراوجۆری زیندەیی و دامەزراوە جیهانییەکانی تایبەت بە پاراستنی جۆراوجۆری زیندەیی و چەندی بابەتی دیکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و جیهانی دەخرێنە بەر باس و لێکۆڵینەوە پاش تەواوکردنی کۆرسەکە بە سەرکەوتوویی، خوێندکارە سەرکەوتووەکان دەبرێنە گەشتی زانستی و لەڕێگایەوە ئەو بابەتانە بەرجەستە دەکەن کە بە تیۆری لە کۆرسەکەدا فێری بوون |