پرۆژەی عەدەنی نوێ
لە کانوونی دووهەمی ساڵی 2010 دا ڕێکخراوی سروشتی عێراق، وەزارەتی ژینگەی ئیتاڵی، وەزارەتی ژینگەی عێراق پێکەوە ئیمزایان لەسەر دووهەم نامەی یەکدەنگی کرد بۆ ماوەی 5 ساڵی دیکە بۆ یارمەتی دانی وەزارەتی ژینگەی عێراقی، بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ پاراستنی هەمەچەشتنی زیندەوەری وە ڕێککەوتنی تۆڕی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر گۆڕانی کەش و هەوا. لەو کاتەوە ڕێکخراوی سروشتی عێراق یاریمەتی داوە لە کۆکردنەوەی یەکەمین ماڵە پلاستیکیەکانی عێراق. وە ستافێکی هەیە کە کار دەکەن لەسەر گۆڕانی پلەی گەرمی عێراق. وە یارمەتی ئامادەکردنی یەکەم ڕاپۆرتی نیشتمانی لەسەر زیندەهەمەچەشنی لە ڕێکەوتنی زیندەوارانی جۆراوجۆر دراوە.
لە ژێر ڕۆشنای نامەی یەکدەنگی پرۆژەی عەدەنی نوێدا، کە لە ساڵی 2005 ەوە تاکو ساڵی 2010 کاری پێ کراوە، ڕێکخراوی سروشتی عێراق پلانێکی بەڕێوەبردنی بۆ هۆری حەوێزە لە ژێر ناوچە شێدارە پارێزراوەکانی ڕامسار بەرهەم هێناوە، وە لە ئێستادا لێکۆڵینەوە دەکات بۆ هەڵسەنگاندنی دروست کردنی پارکی نیشتامانی ناوەندی هۆراوەکان کە یەکەمینە لە عێراقدا. هەوەک ڕێکخراوی سروشتی عێراق سوودی لە یارمەتیەکانی سیستەمی زانیاری جوگرافی کردووە لە نێو نامەی یەکدەنگیدا زیادر کردووە. وە لە ئێستادا کۆمەڵێک ڕاهێنانی هەیە لەسەر ئاستی نیشتمانی و حکومی و شارەوانی.