سروشتی عێراق
  • سەرەتا
  • ئێمە کێین
    • ئامانجەکانمان
    • مێژوو
    • ستاف
    • پەیوەندیمان پێوە بکە
  • پرۆژەکان
    • پرۆژه‌ی داكۆكیكردن و یاسا ژینگه‌یـیه‌كان >
      • وێـنـەکـانی پرۆژه‌كـه‌
      • ڤـیدیـۆكـانی پرۆژه‌كـه‌
      • پارێزەرانی ئاوی عێراق
      • سەرچاوە ئاویەکان
    • پاراستنی جۆراوجۆری زیندەیی >
      • ناوچە گرنگەکان بۆ جۆراوجۆری زیندەیی >
        • پوختەی هەڵسەنگاندنەکان
        • وێنە
        • نەخشە
    • بەرنامەی هۆشیارکردنەوەی مێزۆپۆتامیا >
      • بەلەمەکانی ڕوباری دیجلە
      • وێنە
    • پرۆژەی داروین >
      • بەڕێوەبردنی زەوی وزار
      • پەروەردەو پێگەیاندن
      • کۆرسی ئۆنلاین
      • ڕووپێوی و کارە مەیدانیەکان
      • وێنە
    • پرۆژەی باڵندەی لاپوینگی کۆمەڵایەتی >
      • وێنە
    • پرۆژەى عەدەنی نوێ
    • گەشەکردنی بەردەوام >
      • پرۆژەی دروستکردنی بلۆک
      • دیوەخان
      • کامپی ژینگەیی
    • پەرەپێدانی تواناکان
  • چۆن یارمەتیمان دەدەیت
    • خۆبەخش
    • ئەندام
    • بەخشین
    • نامەی هەواڵەکان
    • کارمەند
  • بڵاوکراوەکان
  • هەواڵ و تازەگەریەکان
  • میدیا جۆراوجۆرەکان
    • وێنەکان
    • گرتە ڤیدۆییەکان
    • ژووری هەواڵ
    • زمانی ئینگلیزی
    • زمانی عه‌ره‌بی

زانیاری دەربارەی پرۆژەکە

پرۆژەى ياسای ژينگەيى داكۆكيكردنی پارێزەرانی ئاو لە عێراق
​

دەستپێك
ڕێكخراوى سروشتی عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگاى مافەكانى ئاو، هەڵدەستێت بە چەند دەستپێشخەرییەکی نوێ لە چوارچێوەی پرۆژەی پاراستنی ئاو لە عێراق بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ. ئامانج لەم پرۆژەیە كەلەلايەن يەكێتی ئەوروپاوە پشتگيری دارايی كراوە، ئاسانكاريیە بۆ بە رۆشنبیر كردنى كۆمەڵگاى مەدەنى و پاراستنى ژينگەى عێراق
كورتەيەك لەسەر پرۆژەكە
ئامانجى ياسای ژينگەيى و پرۆژەى داكۆكيكردنی پارێزەرانی ئاو لە عێراق لە هەوڵی کۆکردنەوەی بەرپرسە حکوومییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنى و بەشدارى پێكردنى نوێنەرانى كۆمەڵگا ناوخۆيیەكانە بۆ زۆركردن وبايەخ دان بە ياساژ ينگەيەكان لە هەرێمی كوردستان لەرێگەى زنجيرەيەك خولی ڕاهێنان لەسەر بەرزكردنەوەى تواناكان ، كۆبونەوە ، دروستكردنى ماڵپەر، هەواڵنامە ، كۆمەڵێك ڕێبەرى تايبەت لە بوارى ياساكانى ژينگە لەهەرێمى كوردستان كە بەزمانى جياواز دەبێت،  هەوڵدەدرێت كە كۆدەنگيەك لەنێوان چينە جياوازەكان درو ست بكرێت كە هەموو يەك بەرژەوەندی هاوبەش دەيانگرێتەوە لە پاراستنى سەرچاوە ئاويەكان لە هەرێم ودەستەبەركردنى ژينگەيەكى خاوێن ودابين كردنى داوارۆژێكى تەندروست بۆ نەوەكانى داهاتوو

گرووپە دەستنيشان كراوەكان
• رێكخراوە مەدەنيە ناوخۆيەكان كە ئارەزووى ئەوەدەكەن زياتر بوونيان هەبێت لە چۆنيەتى بەرێوەبردنى سەرچاوە سروشتيەكان.
• دام ودەزگا ناوخۆييە حكوميەكان كە بەرپرسن لە جێ بەجێكردني ياسا ژينگەييەكان
• دانيشتووە ناوخۆييەكان كە بەدەست پيس بووني ژينگەوە دەناڵێنن

ئامانجە سەرەكيەكان
• بەرز بكردنەوەى تواناي رێكخراوە ناحكوميەكان ، پرۆژەكەمان كاردەكات بۆ راهێناني رێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى لەسەر شێوازەكانى داكۆكى كردن وەك ( دەستنيشان كردنى گۆڕانكاري پێويست لەياساكاندا كەقابلەيتى بەدەستهێانى دەبێت، دەستنيشان كردنى هەنگاوەكانى كاركردن ، وەلەگەڵ چەند پێكهێنەرى سەرەكى تر وەك ( چۆنيەتى سوود وەرگرتن لە بڵاوكراوەكان وميديا كۆمەڵايەتيەكان كەزياتر يارمەتى بابەتەكە دەدات ،چۆنيەتى دروست كردنى پەيوەندى بەردەوام لەگەڵ رێكخراوەكانى تردا بۆ بنياتناني كۆدەنگي و هاريكارى دەم و دەست ، هەرەوەها چۆنيەتى كاركردن لەرێگاى بەها كۆمەڵايەتي ئاينى و كاروبارى دارايي بۆ رێكخراوە كانى سەردەمى تازە لە عێراق
.

زياد كردنی هاوكاری لە نێوان رێكخراوەكانی كۆمەڵگەى مەدەنی و حكومەت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و پلان داڕشتن

هاوكاری، سەرنج و فيدباك لە نێوان رێكخراوە مەدەنيە ناوخۆيیەكان، ميللەت و حكومەت لە پرۆسەی بەرەوپێش بردنی كاريگەری ياسا و پەيڕەوە ژينگەييەكان،

چالاكيەكان
١. كردنەوەى خولى راهێنان بۆ رێكخراوە ناحكوميەكان لەو خولەدا بەشداربووان هەموو ئەو زانياريانەيان دەست دەكەوێت وەك ( دەستنيشانكردنى هەرەشە سەرەتايەكان ، پلاندارێژى ستراتيژى ، پێشخستنى ستراتيژيەت ، بەجێ هێنانی پلانەكانى كار، دەستنيشان كردنى نيشانەكانى سەركەوتن ، شیكردنەى دەرئەنجامەكان)

)
٢. راِهێنان لەسەر چۆنيەتى چاودێرى كردن و ڕۆڵى رێكخراوە ناحكوميەكان و لەم خولەدا بەشێوەيەكى گشتی هەموو لايەنەكانى پشكنين دەگرێتە خۆو ،خولەكە بەشێوەيكى پراكتيكى دەبيت لەو ناوچانەى كە كاريگەريان دەبێت لەسەر تەندروستى خەڵكى و بەشێوەيكى گشتى هەوڵدەدرێت كە شێوازی گفتوگۆ دروست بكرێت لەنێوان نوێنەرانى رێكخراوە ناحكوميەكان و فەرمانبەر و بەرپرسان حکومی و زيادكردنى هاريكارى لەنێوانياندا

٣. بەستنى چەند كۆبونەوەيەكى هاوبەشى فەرمى لەنێوان نوێنەرانى رێكخراوە ناحكوميەكان و لايەنە بەرپرسەكان لەدانانى رێساكان و وگفتوگۆ كردن لەسەر چۆنيەتى هاندانى هاونيشتيمانيان كە ڕۆڵی زياتريان هەبيت لە پێشخستنى ياسا و پەيرەوە ژينگەيەكان

٤. چاپكردنى هەواڵنامەى وەرزى كەخیى لە 16 تيراژ دەبينێتەوە، تايبەت بە هەموو ئەو بابەتانەى كە پەيوەندى بە پرسى نيشتيمانی و هەرێمییەوە هەيە لەسەر كێشە سەرەكيەكان و پەيڕەوو پروگرام و هەموو ئەو پرۆژانەى تايبەتن بە ژينگەو خزمەتگوزارييە سەرەكيەكان

٥. بڵاوكردنەوەو دابەشكردنى رێبەرى تايبەت بە ياسا ژينگەيیەكان لە عێراق ئەوەى پەيوەندى هەيە بەئاو و هەواو خاكەوە بە هەر سێ زمانى كوردی وئينگليزى و عەرەبى كە تیايدا رەونكردنەوەى تەواو لەسەر ياسا ژينگەيیەكانى تايبەت بە هاوڵاتيان و چۆنيەتى گرتنەبەرى رێوشۆينى پێويست دەخرێتە بەرچاو

    ٦. دانانى ماڵپەرێكى تايبەت بە مەبەستى گۆرينەوەى زانيارى لەنێوان رێكخراوەكان و بارەگا حكوميەكان ئەمە لەكاتيدا دەبێت كە بەشێوەیەكى دەگمەن دەبينين هەماهەنگی يان دەركردنى بەياننامە لەسەر كارو چالاكيەكان، بۆيە ئێمە بايەخى تەواو دەدەین بە دروستكردنى ئەم ماڵپەڕە لەپێناو دروستكرنى هەماهەنگى لەناوەوەو دەرەوەى عێراق
Picture

ئەم پرۆژەیە پشتگیری دارایی کراوە لە لایەن

Picture
This project is Funded by the EU
پرۆژه‌ى ياسای ژينگه‌يى داكۆكيكردنی پارێزه‌رانی ئاو له‌ عێراق پشگیری دارایی کراوە لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە

:لایەنگر و هاوبەرژەوەندەکانمان

Picture
 دەزگاى مافەكانى ئاو ، كۆمەڵەيەكى ئيتالی  قازانج نەويستە كە هەوڵ ئەدات بۆ پێشخستنى پرۆژەكانى گەشەپێدانى هاريكارى و  چالاكيە هۆشيار يەكان بە ئامانجی بەرێوەبردن و بەكارهێنانی بەردەوامی سەرچاوە سروشتيەكان و بەرزكردنرى تواناكان. 
Picture
ئێمە وەکو پارێزەرانی ئاوی عێراق هەوڵ دەدەین و کار دەکەین بۆ پاراستنی ڕووبارەکان و چەمەکان و ڕێڕەوە ئاویەکانی عێراق و یاریمەتی خەڵکی ناوچەکان دەدەین لە سوودەکانی دیکەی سەرچاوە سروشتیەکاندا
  EU ده‌ستـه‌ی 
Picture

​: له‌ ڕاسته‌وه‌ بۆ چه‌پ
 دیـاری محمد رشید :   ئه‌ندازیار - ڕێكخه‌ر و داكۆكیكه‌ری ئـاو
ڕاژان پـاشــا :          پارێـزه‌ر -  یـاریده‌ده‌ری یـاسـایی
شیـلان عـزیز :        پارێـزه‌ر -  بـه‌ڕێوه‌بـه‌ری پرۆژه‌ 
​

ئێمە كێین؟

ئەم گروپە پێک دێت لە کۆمەڵێک فەرمانبەری بە ئەزمون وەکو فەرمانبەری پرۆفیشنالی پارێزەرانی ئاو، یاساناس و یاریدەدەری یاسایی کە کاردەکەین لە سەر ياساى ژينگەيى پرۆژەى داكۆكيكردنی پارێزەرانی ئاو لە عێراق بە هاوکاری لە گەڵ دەزگاى مافەكانى ئاو ، كۆمەڵەيەكى ئيتاڵی قازانج نەويست. ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە کارکردن لە سەر ئەم پرۆژەیە، وە  ئەوپەری توانامان دەخەینە کار بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانی ئەم پرۆژەیە



ڕێبـه‌ری یاساكــانی ژیـنـگــه‌ لـه‌ هـه‌رێمـی كوردستـان - عـێـراق
پرۆژه‌ی ( داكۆكیكردن و یاسا ژینگه‌ییه‌كان بۆ پارێزه‌رانی ئاوی عێراق )، وه‌ك به‌شێك له‌ سروشتی عێراق هه‌ستا به‌ ده‌ركردنی ڕێبه‌رێكی یاسایی ئـاسان تایبه‌ت به سه‌رجه‌م یاسا و ڕێنماییه‌كانی  بواری ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق بۆ هه‌ر سێ ڕه‌گه‌زه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ژینگه‌ (خاك، ئاو، هه‌وا) وه‌ هه‌روه‌هـا هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی زیندوو:  ڕووه‌ك و ئاژه‌ڵ٠

ڕێبه‌ره‌كه‌ نووسراوه‌ته‌وه‌‌ به‌ هه‌رسێ زمانی (كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی)‌ كه‌‌ یاسا سه‌ره‌كییه‌كانی ناوچه‌كه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت وه‌ ماف و سزاكـانیش ڕوونكراونه‌ته‌وه‌.‌ ڕێبه‌ره‌كه‌ 1000 دانه‌ی لێ چاپ كراوه‌
بۆ هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی، كه‌ دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر 500 لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌ كه‌سانی تایبه‌ت به‌ بواری ژینگه‌ و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ئه‌وانه‌ی له‌ بواری ژینگه‌دا كـار ده‌كه‌ن
٠

جێی ئاماژه‌ بۆ كردنه‌ ئه‌م ڕێبه‌ره‌ له‌ لایه‌ن هه‌ردوو پارێزه‌ر ( شیلان عزیز صالح ) و ( ڕاژان ئاسۆ علی ) ئـاماده‌كـراوه له‌ ڕێكخراوی سروشتی عێراق و به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز ( د.انور عمر قادر ) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلان دانان و به‌دواداچوون له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئـاو له‌ هه‌رێمی كوردستان٠

ئه‌ركی چاپ كردن و وه‌ڕگێڕان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌‌ له‌ لایه‌ن ( ڕێكخراوی سروشتی عێراق )وه‌ ، وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی ( داكۆكیكردن و یاسا ژینگه‌ییه‌كان بۆ پارێزه‌رانی ئاوی عێراق ) له‌ ئه‌سـتۆ گیـراوه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌ پشتگیری دارایی ده‌كرێت٠
​​
داگرتن به‌ زمانی ئینگلیزی
File Size: 1341 kb
File Type: pdf
Download File

داگرتـن به‌ زمانی عه‌ره‌بی
File Size: 1559 kb
File Type: pdf
Download File

داگرتـن به‌ زمانی كوردی
File Size: 1703 kb
File Type: pdf
Download File


بڵاوكراوه‌كانی پرۆژه‌كه‌
►► ده‌فته‌ر وێنه‌ی (هاوڕێی ژینگه‌) تایبه‌ت به‌ خوێندكارانی قۆناغی سه‌ره‌تایی 
Picture
►► آليات إنشاء المحميات الطبيعية و حمايتها
Picture

ھه‌واڵنـامه‌ی پرۆژه‌

​ .كلیك لێره‌ بكه ،PDFبۆ بینینی هه‌واڵنامه‌ی پرۆژه‌ به‌ شێوه‌ی​
​
​
4 ژماره‌ 1                                          ژماره‌ 2                                        ژماره‌ 3                                       ژماره‌               
Picture
Picture
Picture
Picture

 
​​   8  ژماره‌ 5                                          ژماره‌ 6                                       ژماره‌ 7                                      ژماره‌                
Picture
Picture
Picture
Picture

 12 ژماره‌ 9                                          ژماره‌ 10                                     ژماره‌ 11                                    ژماره‌                
Picture
Picture
Picture
Picture

 16 ژماره‌ 13                                        ژماره‌ 14                                     ژماره‌ 15                                    ژماره‌                
Picture
Picture
Picture
Picture

         ژماره‌ 17               
Picture




لیستی كار و چالاكیه‌كانـمان

6th May 2013
5th March 2014 
26th June 2014
19th June 2014 
12th February 2015
24th - 31st March 2015 
2nd April 2015
17th -25th May 2015 
27th May 2015
10th June 2015
14th June 2015
15th June 2015 
6th July 2015
12th July 2015
13th July 2015
29th July 2015
18th August 2015​
19th August 2015​
8th September 2015​

8th November 2015
11th November 2015
21st December 2015​
12th January 2016​
1st February 2016​
​2nd February 2016
13th April 2016
25th April 2016
15th May 2016
22nd May 2016
​15th June 2016
27th July 2016
4th August  2016
23rd August 2016
26th October 2016
7th November 2016
8th-15th November 2016
22th November 2016
11th January 2017
22nd January 2017
11th April 2017
22nd April 2017
11th May 2017
16th May 2017
24th May 2017
28th May 2017
5th July 2017
28th August 2017
9th-11th October 2017
12th November 2017
4th December 2017
6th December 2017​
7th December 2017
11th December 2017



​
​

Powered by Create your own unique website with customizable templates.