سەرچاوە ئاویەکان
کێشە سەرەکيەکانی سەرچاوە ئاویەکانی عێراق بەستراوە بە: 1) پیسبوونی ڕووبارەکان. 2) پرۆژەکانی سەر ئاوەکانی لە سەرووی ڕوبارەکان. بڕیاردەرانی حکومی ڕووبارەکان وەک سەرچاوەیەکی هەمیشەی سەیر دەکەن کە ئەگەری هەیە پیس ببێت و بگۆڕێت و وشک ببێت و ئاراستەکەی بگۆڕێت بە بێ بە هەند وەرگرتنی ئەو کۆمەڵگانەی کە لەسەری دەژین و ئەو ژینگەیەی کە تێکدەدرێت بە هۆیەوە. پرۆژەی سەرچاوە ئاویەکانی ڕێکخراوی سروشتی عێراق دەنگێکی بەهێز بەرهەم دەهێنێت بۆ ئاگادار کردنەوەی دانیشتوانی ناوچەکان لە بارەی ئەوەی چی ڕوو دەدات و چی دەتوانن بکەن بۆ بڕیاری دروست.
پارێزەرانی ئاو ورد دەبێتەوە لەسەر هۆشیار کردنەوەی خەڵکی ناوچەکان لەسەر کواڵیتی ئاوەکان و بڕ و مەترسیەکانی.
پرۆژەی هۆشیاری مۆزۆپۆتامیا لەو ئاوانە دەکۆڵێتەوە کە سنورەکان تێدەپەڕێنن و بانگهێشتی خەڵکی دەکات بۆ دروست کردنی تۆڕی کۆمەڵایەتی و لە ڕێگەی هونەرەوە
هاوکاری هونەری پرۆژەی سەرچاوە ئاویەکان لە لایەن هاریکاری ڕێکخراوی سروشتی عێراق دامەزراوەی هێڵی شینەوەیە
یەکێتی پارێزەرانی ئاو
ڕێکخراوی سروشتی عێراق لە ڕێگەی پرۆژەی پارێزەرانی ئاوی عێراقەوە کە تەنها پرۆژەی خۆرهەڵاتی ناوڕاستە سەر بە یەکێتی پارێزەرانی ئاوی نێودەوڵەتی بێت کاردەکات لەسەر ڕووبارەکان، کە ئەو یەکێتیە بە نزیکەی 200 ئەندام کار دەکات لەسەر ڕووبار و چەم و هۆراوەکان لە سەرتاسەری جیهاندا.
یەکێتی پارێزەرانی ئاو هانی کۆمەڵگاکان دەدات بۆ بەرگری کردن لەو سەرچاوە ئاویانەی کە هەیانە، بۆ بەکارهێنانێکی یاسای و بە سوود بۆ سەرجەم سەرچاوە ئاویەکان و جیهانیەکان. لە ڕوانگەی پارێزەرانی ئاوەوە ئاوەکانی جیهان پێویستە ماسی تێدابێت و بۆ مەلە کردن ببێت و بخورێتەوە لە جیهاندا. لە بۆچوونی ئەوانیشەوە باشترین ڕێگا بۆ بەدیهێنانی ئەوە لە ڕێگەی هۆشیار کردنەوەی کۆمەڵگاوە دەبێت.