ئێمە هەوڵ دەدەین و کار دەکەین بۆ پاراستنی ڕووبارەکان و چەمەکان و ڕێڕەوە ئاویەکانی عێراق و یاریمەتی خەڵکانی ناوچەکان دەدەین لە سوودەکانی دیکەی سەرچاوە سروشتیەکاندا. لە ئێستادا یەک پارێزەری ئاومان هەیە ( پارێزەری ئاوی بەشی باکووری عێراق IUTW) لە سلێمانی و کوردستان ، لە باکووری عێراق، بەڵام لە داهاتوودا پارێزەرانی ئاوی عێراق پێکدێت، وە لە بەرنامەکانی داهاتوومان ڕووپێوی کردنی بەشێکی زیاتری ڕێڕەوە ئاویەکانە لە وڵاتدا. ئێمە کار لەسەر ئەم سێ بەرنامەیە دەکەین ١. پلانێکی کاریگەر بۆ سەرچاوە ئاویەکان ئێمە هەوڵ دەدەین بۆ بەڕێوەبردنێکی گونجاو و پلانێک بۆ سەرچاوە ئاویەکانمان هەتا سەرچاوەکان بە یەکسانی دابەش بکرێت لە نێو هەموو بەکارهێنەرەکانیدا. کارەکانمان ورد دەبێتەوە لەسەر بارودۆخی ئاو و یاسای ئاو و پلانێکی درێژخایەن، وە هەروەها بارەکانی ڕێگە گرتن و لابردنی بەنداوەکان و ئەو کێشانەی ڕوبارەکان و خەڵکانی دەوروبەری هەیانە ٢. پاراستنی کواڵیتی ئاوەکانمان ئێمە چاوێری ئەو سەرچاوانە دەکەین کەک دەبنە هۆی پیسبوونی ڕێڕەوە ئاویەکان و گەڕان بۆ چارەسەر کردنیان بۆ پاراستنی ئەو سەرچاوە ئاویانە بۆ دابین کردنی تەندروستیەکی باش بۆ ژینگەی سروشتی و کۆمەڵگاکان کە پشت بەو ئاوانە دەبەستن. ٣. بانگهێشت کردن و پەروەردە کردن و بانگەشە ئێمە بانگەشە و شێوازی پەروەردەیی و مەیدانی زۆر بەکار دەهێنین بۆ یارمەتی دان و بەرزکردنەوەی ڕادەی هۆشیاری و فێرکردنی کۆمەڵگەکان و کەسانی زانستی و حکومی و بڕیاردەرەکان بۆ پاراستنی سامانی ئاو لە عێراقدا.ئەم بەرنامانە دیزاین کراون بۆ هەموو چینەکانی کۆمەڵگا لە منداڵانەوە کە بەرپرسیاری داهاتوون بۆ پارێزگاری کردنی سەرچاوە ئاویەکان هەتاکو بڕیاردارەکانی ئەمڕۆ. |
هاوکارو یاریدەدەرانی پرۆژەکە |