پرۆژەی داروین
داروین پرۆژەیەکی پارێزگاری کردنی سێ ساڵیە، لە لایەن دامەزراوەی داروینەوە هاوکاری دەکرێت لە بەشی ژینگە، خۆراک و کاروباری دێهاتەکان لە بەریتانیا. شوێنی مەبەست ناوچە شاخاویەکانی هەرێمی کوردستانە، بە تایبەتی چیای پیرەمەگروون. پرۆژەکە لە لایەن ڕێکخراوی سروشتی عێراق و چەند کەسێکی بە ئەزموون لە ڕێکخراوی ڕۆیاڵ بۆتانیک گاردنی ئێدێنبرە و ڕێکخراوی بێردلایف ئینتەرناشناڵ بەڕێوە دەچێت
پرۆژەکە داتای نوێ لەڕووی پاراستنی جۆراوجۆری زیندەیی لەخۆ دەگرێت و سەرچاوەی نوێ بۆ پاراستنی ناوچەکان و بەڕێوەبردنیان و پەروەردە کردنی ژینگەی ناوچەکە لە خۆ دەگرێت. مەبەستی تیمەکە بریتیە لە دروستکردنی بەرەوپێشچوونێکی بەرچاو لە بواری پاراستنی جۆراوجۆری زیندەیی بە بوونی ئەزموونی زیاتر لە 30 ساڵ لێکۆڵینەوەی زانستی. یارمەتی پارێزگاری کردنی ئەو ناوچە زیندەهەمەچەشنانە دەدات کە لە عێراقدا بەهۆی توانای دیاریکراو گرنگی تەواوی پێ نەدراوە، وە کار لەسەر ئەو مەترسیانە دەکات کە ڕوبەڕووی ژینگە دەبێتەوە لە بەڕێوەبردنی زەوی و زارەکان، بەهۆی تێپەڕ بوونی ساڵانێکی ناسەقامگیر و بەدوایدا هاتنی پێشکەوتنێکی بەرچاو. پرۆژەی داروین دەبێتە نمونەیەک بۆ پاراستنی ناوچەکان و پەیڕەو کردنی پرۆگرامی هاوشێوە لە جێگاکانی دیکەی عێراق.
ناوچەی پیرەمەگروون هەڵبژێراوە بۆ ئەم پرۆژەیە کە ناوچەیەکی شاخاوی هەرێمی کوردستانە، چونکە ناوچەکە بە ناوچەیەکی زیندەهەمەچەشن ناسراوە، وە دەتوانرێت بە ئاسانی پێی بگەیت و ڕێگایەکی سەختی نیە وە بەهۆی ئەو کامپەی کە لە نزیک چیاکە وەک کامپێکی ژینگەی بەکاری دەهێنرێت و ڕێکخراوی سروشتی عێراق خاوەنیەتی، کە وەک بنچینەی کارەکان و سەرەتای پرۆژەکان بەکاردەهێنرێت لە ڕووی ڕاهێنان و فێرکردن و مانەوە لێی.
یەکێک لە لایەنە سەرەکیەکانی پرۆژەکە بەڕێوەبردنی زەوی و زاری ناوچەکەیە کە هەتاکو ئێستا لە ساڵی یەکەمدا 9 گوندی ناوچەکە بەسەر کراوەتەوە و زانیاری لەسەر جۆر و بڕ و شێوازی بەڕێوەبردنی زەویەکانیان کۆکراوەتەوە، ئەوەش بە سوود وەرگرتن لە گفتوگۆ لەگەڵ خەڵکانی ناوچەکە. وە هەروەک چۆن تیمەکان کۆمەڵێک کار و چالاکی جۆراوجۆریان ئەنجام داوە لەگەڵ خەڵکانی ناوچەکە کە زۆربەیان لەگەڵ خوێنکارانی قۆتابخانەکانی ناوچەکە بووە.
لە مانگی شوباتی کۆرسێک لەسەر تۆڕەکانی ئینتەرنێت کراوەتەوە لە بارەی زیندەهەمەچەشنی و پاراستنەوە. کە ئەوە یەکەم کۆرسە لەو سەر شێوازە لە عێراقدا هەبێت. بە هاوکاری لەگەڵ زانکۆی سلێمانی کۆڵێژی کشتوکاڵ بەڕێوە دەچێت و خوێندکارانی ئەو کۆلێژە بەشدارن تێیدا. بە مەبەستی فێرکردنی نەوەکانی دااتوو بۆ بەڕێوەبردنی ئەو کارانە.
وەک بەشێکی پرۆژەکەش دیاری کردنی ڕێژەی کاریگەری زیندەهەمەچەشنیە لە چیای پیرەمەگروون، بە بەکارهێنانی وێنەی فۆتۆگرافی کە بتوانین لە رێگەی مۆبایلەوە زانیاری لەسەریان بدات، وا پێشنیاریش دەکرێت ئەو تەکنەلۆژیایە بتوانێت سودبەش بێت لە گەیاندنی وانیاریەکاندا لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستدا. ئەوەش بۆ جاری یەکەمە بۆ مەبەستی زانیاری زیندەهەمەچەشنی بەکار دەهێنرێت لە عێراقدا.