سروشتی عێراق
  • سەرەتا
  • ئێمە کێین
    • ئامانجەکانمان
    • مێژوو
    • ستاف
    • پەیوەندیمان پێوە بکە
  • پرۆژەکان
    • پرۆژه‌ی داكۆكیكردن و یاسا ژینگه‌یـیه‌كان >
      • وێـنـەکـانی پرۆژه‌كـه‌
      • ڤـیدیـۆكـانی پرۆژه‌كـه‌
      • پارێزەرانی ئاوی عێراق
      • سەرچاوە ئاویەکان
    • پاراستنی جۆراوجۆری زیندەیی >
      • ناوچە گرنگەکان بۆ جۆراوجۆری زیندەیی >
        • پوختەی هەڵسەنگاندنەکان
        • وێنە
        • نەخشە
    • بەرنامەی هۆشیارکردنەوەی مێزۆپۆتامیا >
      • بەلەمەکانی ڕوباری دیجلە
      • وێنە
    • پرۆژەی داروین >
      • بەڕێوەبردنی زەوی وزار
      • پەروەردەو پێگەیاندن
      • کۆرسی ئۆنلاین
      • ڕووپێوی و کارە مەیدانیەکان
      • وێنە
    • پرۆژەی باڵندەی لاپوینگی کۆمەڵایەتی >
      • وێنە
    • پرۆژەى عەدەنی نوێ
    • گەشەکردنی بەردەوام >
      • پرۆژەی دروستکردنی بلۆک
      • دیوەخان
      • کامپی ژینگەیی
    • پەرەپێدانی تواناکان
  • چۆن یارمەتیمان دەدەیت
    • خۆبەخش
    • ئەندام
    • بەخشین
    • نامەی هەواڵەکان
    • کارمەند
  • بڵاوکراوەکان
  • هەواڵ و تازەگەریەکان
  • میدیا جۆراوجۆرەکان
    • وێنەکان
    • گرتە ڤیدۆییەکان
    • ژووری هەواڵ
    • زمانی ئینگلیزی
    • زمانی عه‌ره‌بی
Picture

Picture

پەروەردەو پێگەیاندن


لە ماوەی دوو ساڵی پرۆژەکەدا زیاتر لە ٣٠٠ خوێندکار لە شەش گوندی جیاوازی سنووری پیرەمەگروون، سوودمەند بوون لە پرۆژەی داروین بۆ پەروەردەو فێرکردن و پێگەیاندنی زانیاری ژینگەیی. بەرنامەی پێگەیاندنی خوێندنگاکان بەشێوەیەکی سەرەکی جەخت دەکاتە سەر بنەماکانی ژینگەزانی و بەتایبەتیش دەربارەی پاراستنی هەمەجۆری زیندەیی و بەرنامەی ڕیسایکڵ کردنەوەی مادەکان
چالاکیەکانی ئەم پرۆژەیە بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی هاوکارانمان لە دامەزراوەی جیهانی ڕۆیاڵ بۆتانیک گاردنی ئێدێنبرە و بێردلایف ئینتەرناشناڵ ئەنجام دەدرێن
ئامانجی سەرەکی لەم پرۆژەیە بریتییە لە پێکهێنانی بابەتێکی ژینگەیی سوودمەند و  بکرێتە مەنهەجی قۆناغی بنەڕەتی لە کوردستاندا و پاشان درێژبکرێتەوە بۆ سەرتاسەری عێراق، کە لە چوارچێوەیدا خوێندکاری بەشداری پێدەکرێت لە چەندین چالاکی و گەمەی ژینگەییدا کە لەگەڵ کات و وەرزی جیاوازدا
بگونجێت

لە ماوەی کاری ساڵی ٢٠١٣-٢٠١٤دا کە دەکاتە دووەم ساڵی پرۆژەکە، سەردانی نزیکەی پێنج خوێندنگای جیاواز لە گوندەکانی دەوروبەری چیای پیرەمەگرووندا کراوە کە بریتین (سوورداش و شەدەڵەو هۆمەرقەوم و کانی شۆک و قەرەچەتان. لەم ماوەیەدا لەگەڵ خوێندکارانی خوێندنگاکاندا هەستاین بە دروستکردنی جێگای خواردن بۆ باڵندەکان، بە بەکارهێنانی دەبەی ئاوو گەنم، پاشان لە باخچەی خوێندنگاکان و لە ماڵی خوێندکارەکانیش هەڵواسران بۆ ئەوەی باڵندەکان، بەتایبەتی لە وەرزی سەرماو کەمی خۆراکدا، سوودی لێ ببینن

با هێلانەی باڵندە دروست بکەین!

دروست کردنی هێلانەی باڵندە زۆر ئاسانە و لە هەمان کاتدا یەکێکە لە باشترین ڕێگاکان بۆ ڕاکێشانی باڵندەکان بۆ ناو باخچەو ماڵەکانمان. لەم پرۆژەیەدا تەنها یەک پارچە تەختە بەکاردەهێنرێت کە دەکرێت بە شەش پارچەوە. پاش تەواوبوونی دڵنیابە لەوەی لە بەرزایی درەختدا دوور لە دەستی نێچیر و ڕووناکی زۆر و بای توند، هێلانەکە دادەنێیت، شوێنێک کە ڕووبکاتە باکووری ڕۆژهەڵات هەمیشە باشترینە بۆ دانانی هێلانەی باڵندە.
Powered by Create your own unique website with customizable templates.