ڕووپێوی و کارە مەیدانیەکان
لە ماوەی سێ ساڵی پرۆژەکەدا لە لایەن کەسانی بە ئەزموون لە ڕێکخراوی سروشتی عێراق و ڕێکخراوی جیهانی ڕۆیاڵ بۆتانیک گاردنی ئێدنبرە و ڕێکخراوی بێردلایف ئینتەرناشناڵ چەند ڕووپێویەک بۆ جۆراوجۆری زیندەیی و لایەنە جۆراوجۆرەکانی لە چیای پیرەمەگروون ئەنجام دراون. لە ئەنجامی ئەو ڕووپێویانەش چەندین زانیاری بەدەست هاتوون کە ژمارەیەک پێوانەی نوێی زانستی تێدایە، بۆ نمونە کۆی گشتی جۆری ئەو ڕووەکە جیاوازانەی لە چیاکەدا دەستنیشان کراون نزیکەی ٥٦٠ جۆرن، کە دوو هێندەی ئەو ژمارەیەیە کە لە پێشتردا خەمڵێندراوە لە چیاکەدا کە ٢٩٥جۆر بووە، لە نێوان کۆی گشتی ئەو ڕووەکانەشی تۆمار کراون ٢٦ جۆریان ناوچەیی یان نزیکن لە ڕووەکی ناوچەیی لە عێراقدا
لە ئامانجە سەرەکیەکانی ئەم ڕووپێویانە بریتین لە:
١. دروست کردنی لیستێکی هەڵسەنگاندنی مەترسی بە پێی پێوەری ڕێکخراوی جیهانی پاراستنی ستروشت بۆ باڵندە و ڕووەکە ناوچەیی و نزیکە ناوچەییەکان
٢. کۆکەردنەوەی زانیاری جی ئای ئێس (شوێنی جوگرافی) بۆ تۆمارکردنی هەموو ئەو تۆمارە مێژووییانەی بۆ ڕووەکی ناوچەکە کراون، بەمەش دەتوانێت داتای چڕتر لەڕووی ڕووەکی ناوچەکەوە زیاد بکات بۆ سەر ئەو زانیاریانەی لە ڕابردووداو لە توێژینەوەکانی سروشتی عێراقدا بۆ ناوچە گرنگەکانی جۆراوجۆری زیندەیی لە عێراقدا، کۆکراونەتەوە.
٣. دروست کردنی چەند سەرچاوەیەکی زانیاری کە دەتوانرێت بەکار بهێنرێت لە بەڕێوەبردنی چیایی پیرەمەگروون وەک ناوچەیەکی پارێزراو
٤. دروستکردنی چەند ڕێبەرێک بۆ ناساندنی ڕووەک و باڵندەی چیای پیرەمەگروون و کوردستان و عێراق لە ڕێگەی چەند ئەپڵیکەیشنێک لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان، کە بەکارهێنەر بتوانێت سودیان لێ وەربگرێت بۆ ناسینەوەی ئەو ڕووەک و باڵندانەی لە ناوچەکەدا هەن.