سروشتی عێراق
  • سەرەتا
  • ئێمە کێین
    • ئامانجەکانمان
    • مێژوو
    • ستاف
    • پەیوەندیمان پێوە بکە
  • پرۆژەکان
    • پرۆژه‌ی داكۆكیكردن و یاسا ژینگه‌یـیه‌كان >
      • وێـنـەکـانی پرۆژه‌كـه‌
      • ڤـیدیـۆكـانی پرۆژه‌كـه‌
      • پارێزەرانی ئاوی عێراق
      • سەرچاوە ئاویەکان
    • پاراستنی جۆراوجۆری زیندەیی >
      • ناوچە گرنگەکان بۆ جۆراوجۆری زیندەیی >
        • پوختەی هەڵسەنگاندنەکان
        • وێنە
        • نەخشە
    • بەرنامەی هۆشیارکردنەوەی مێزۆپۆتامیا >
      • بەلەمەکانی ڕوباری دیجلە
      • وێنە
    • پرۆژەی داروین >
      • بەڕێوەبردنی زەوی وزار
      • پەروەردەو پێگەیاندن
      • کۆرسی ئۆنلاین
      • ڕووپێوی و کارە مەیدانیەکان
      • وێنە
    • پرۆژەی باڵندەی لاپوینگی کۆمەڵایەتی >
      • وێنە
    • پرۆژەى عەدەنی نوێ
    • گەشەکردنی بەردەوام >
      • پرۆژەی دروستکردنی بلۆک
      • دیوەخان
      • کامپی ژینگەیی
    • پەرەپێدانی تواناکان
  • چۆن یارمەتیمان دەدەیت
    • خۆبەخش
    • ئەندام
    • بەخشین
    • نامەی هەواڵەکان
    • کارمەند
  • بڵاوکراوەکان
  • هەواڵ و تازەگەریەکان
  • میدیا جۆراوجۆرەکان
    • وێنەکان
    • گرتە ڤیدۆییەکان
    • ژووری هەواڵ
    • زمانی ئینگلیزی
    • زمانی عه‌ره‌بی

دامەزرێنەری سروشتی عێراق

Foto
دکتۆر عەزام عەلواش ساڵی 1958 لەشاری کوت/عێراق لەدایک بووە، زۆربەی ساڵەکانی تەمەنی منداڵی خۆی لەناسرییە بەسەر بردووە، لەسەر زەوی نێوان دوو ڕوبار و لەنزیک زۆنگاوەکانی باشووری عێراق. باوکی، جەواد عەڵواش ئەندازیاری ئاودێری بووە لەسەردانەکانیدا بۆ زۆنگاوەکان بەردەوام کوڕە بچکۆڵەکەی لەگەڵ خۆیدا بردووە. کاتێک دکتۆر عەلواش لەساڵی 1978 بەهۆی رژێمی بەعسەوە عێراق جێدەهێڵێت، کۆمەڵێک یادەوەری کاریگەر و لەبیرنەچوو لەگەڵ خۆیدا دەباتە دەرەوە کە لەمیانی سەردانیکردنی زۆنگاوەکاندا لەگەڵ باوکی سەریان هەڵدابوو. ئەو بیرەوەرییانەی کە لەکۆتایدا بووە سەرچاوەی بیروباوەڕەکانی و لەپێناو گەڕانەوەیان و پارێزگاری و پاراستنی چینگەی ناوخۆی عێراق و هاوسەنگ راگرتنی سەرچاوەی گرتبوو. لەدوای کۆتای هێنان بەخوێندنی بەکالۆریۆس لەبواری ئەندازیاری مەدەنیدا لەزانکۆی ویلایەتی کالیفۆرنیا لە فۆرڵتۆن، بڕوانامەی دکتۆرای لەئەندازیاری جیۆتەکتیکی لەزانکۆی باشۆری کالیفۆرنیا بەدەستهێنا، دکتۆر عەڵواش بۆ ماوەی 20 ساڵ وەک ئەندازیاری خاک لەباشوری کالیفۆرنیا کاری کردووە.

لە ساڵی 1997، بۆتە ئەندامی سیاسەتەکانی دەرەوەی عێراق و چۆتە نێو لیژنەی بەڕێوەبردنه وە و چۆتە نێو ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دامەزراوەی عێراقەوە، کەڕێکخراوێکی ناحکومی عێراقی بووە و ئۆفیسی لەواشنتۆن بووە. ساڵی 2001 لەڕاپۆرتێکدا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ژینگە دکتۆر عەلواش بەدرێژی ئاماژە بەوە دەکات کە "یەکێک لەگەورەترین کێشە ژینگەییەکانی جیهان وشکبوونی ڕێژەی %90ی زۆنگاوەکانی وڵاتی نێوان دوو ڕووبار (عێراق)ە بەهۆی سیاسەتەکانی سەدام حوسەین-ەوە (مێژووی رێکخراوی سروشتی عێراق ببینە)، دکتۆر عەڵواش و خێزانەکەی دکتۆر سۆزی عەڵواش پرۆژەی ئەدەنیان راگەیاند بۆ کۆکردنەوەی کۆمەڵێک کەسانی بەئەزموون بەمەبەستی تاوتوێکردنی ئەگەری گەڕاندنەوەی ژیان بۆ زۆنگاوەکان. کەتیایدا وەک بیر و باوەڕی گشتی هەمووان لەسەر ئەوە کۆک بوون کەدەتواندرێت زۆنگاوەکان بگەڕێنرێنەوە و پێویستیشە. لەمانگی ئابی 2003دا دکتۆر عەڵواش رەزامەندی وەرگرت و گەڕایەوە بۆ دووبارە دروستکردنەوەی پرۆژەی ئەدەن بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکان لەعێراق، کە ئەمڕۆ وەک ڕێکخراوی سروشتی عێراق ناوی هەیە. لەماوەی رابردووشدا دکتۆر عەڵواش چووە دەستەی بڕوادارانی زانکۆی ئەمەریکی کە لەم چەند ساڵەدا لەعێراق/سلێمانی کرایەوە، پەیمانگایەکی کردەوە بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی لەژێر ناوی رووباری دووانە، کەبەم نزیکانە سەرپەرشتی چالاکییە ئەکادیمییەکان دەکات و لە ئێستادا لەلایەن ڕێکخراوی سروشتی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت. دکتۆر عەڵواش کاتەکانی خۆی بەسەر ئۆفیسەکانی سلێمانی و بەغداد و زۆنگاوەکانی باشووردا دابەش کردووە، یان وەک وتەبێژێکی نێودەوڵەتی بۆ پێویستییەکان دەدوێت، لەلایەک بۆ زۆرێک لەکێشە ژینگەییەکان کە لەعێراقدا بوونیان هەیە، لەلایەکی دیکەش بۆ ئەو سەرکەوتنانەی کەڕێکخراوی سروشتی عێراق بەدەستی دەهێنێت.

Foto

سروشتی عێراق

ئامانجەکانمان
مێژوو
ستاف
پەیوەندیمان پێوە بکە

چی دەکەین

پاراستنی زیندەهەمەچەشنی
سەرچاوە ئاوییەکان
گەشەكردنى بەردەوام
دروستکردنی تواناکان

لەگەڵمانبە

ئەندام
خۆبەخش
بەخشین
کارمەند

ماڵپەڕی کۆن؟

لێرەدا شێوازە کۆنەکە ببینە