ئامانجی ئه‌م رێکخراوه
پێناسه‌ی ڕێکخراوه‌که
سروشتی عێراق ڕێکخراوێکی ناحکومیی عێراقییه و له‌عێراق تۆمار کراوه و پابه‌نده به "پرۆگرامی ژینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان"ه‌وه و تاکه رێکخراوی عێراقییه که سه‌ر به‌ڕێکخراوی ژیانی باڵنده-ی نێوده‌وڵه‌تییه. هەروەها تاکە ئەندامی رۆژهەڵاتی ناوڕاستە لەڕێکخراوی یەکێتی پارێزەرانی ئاو.
ئه‌رکی ئێمه
سروشتی عێراق بۆ ئه‌وه پێکهێنرا که ژینگه‌ی سروشتیی عێراق بپارێزێت و بیهێڵێته‌وه و به‌رده‌وامی پێبدات، هه‌روه‌ها لەپێناوی پاراستنی ئه‌و کلتووره ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی که به‌هێزی ده‌کات.
ئه‌رکی ئێمه به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌یه:
یەکەم: باشترکردنی توانای داموده‌زگا عێراقییه‌کان بۆ پاراستن و هێشتنه‌وه‌ی ژینگه‌ی عێراق که ده‌زگاکانی حکومه‌تی نیشتمانی و ناوخۆ و قه‌واره ناحکومییه‌کانیش ده‌گرێته‌وه هه‌روه‌ها شانبه‌شان له‌گه‌ڵ زانکۆ و کۆلێژه‌کان و په‌یمانگه زانستییه‌کان.
دووەم: دانانی داتا به‌یسێکی زانستی سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وت و بارودۆخی ژینگه‌یی له‌عێراقدا ئه‌وه‌ش له‌ڕێی چاودێری ژینگه و پڕۆگرامی توێژینه‌وه که جه‌خت لەسه‌ر سه‌رچاوه‌کانی ئاو و ده‌وروبه‌ر و جۆراوجۆری زینده‌وه‌ری ده‌کات.
سێهەم: هاندان و به‌ره‌وپێشبردنی هوشیاریی ژینگه‌یی و پشتگیری ئه‌و سه‌نته‌رو یانه ژینگه‌ییانه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای کۆمه‌ڵگه‌ن، باشترکردنی پڕۆگرامی ژینگه له‌بواری په‌روه‌رده‌دا و په‌ره‌پێدانی هوشیاریی جیهانی سه‌باره‌ت به ژینگه‌ی عێراق.
چوارەم: به‌ره‌وپێشبردنی به‌رده‌وام بۆ به‌کارهێنانی ژینگه و سه‌رچاوه‌کان له‌عێراقدا، رێزگرتن و بههاوکێشهکردنی به‌کارهێنانی نه‌ریت و باوی ژینگه له‌لایه‌ن دانیشتوانی ناوخۆوه، پاراستنی ژیانی کێوی (سروشتی) و جۆراوجۆری زینده‌وه‌ری، هه‌روه‌ها به‌ده‌مه‌وه‌چوونی پێویستییه ئابوورییه‌کانی دانیشتوان و وڵات.
پرینسیپه سه‌ره‌کییه‌کانی ئێمه
پرینسیپه سه‌ره‌کییه‌کانی سروشتی عێراق له‌و کارانه‌دا ره‌نگ ده‌ده‌نه‌وه که ئه‌نجامیان ده‌ده‌ین
• ئێمه هانی گفتوگۆ و بڕیاردان ده‌ده‌ین له‌ڕێی بڕیاری به‌کۆمه‌ڵه‌وه
• ئێمه رێز له‌جیاوازی کلتوور و نه‌ریت ئه‌گرین
• ئێمه په‌یڕه‌وی رێسا و رێکه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌که‌ین سه‌باره‌ت بهپارێزگاریکردنی ژینگه
• ئێمه جه‌خت له‌سه‌ر بنیاتنانی توانا ناوخۆییه‌کانی ئه‌و ده‌زگا عێراقییانه ده‌که‌ین که هه‌ن یان ئه‌وانه‌ی دواتر په‌یداده‌بن
• ئێمه باشترین زانیاریی زانستی کۆده‌که‌ینه‌وه و به‌کاری دێنین