پرۆژەى هۆشیاریکردنەوەى میزۆپۆتامیا
پرۆژەى هۆشیاریکردنەوەى میزۆپۆتامیا پرۆژەیەکی ڕێکخراوی سروشتی عێراقە کە پەیوەستە بە سروشت و ژینگە و کەلتوری دەوڵەمەندی میزۆپۆتامیا، زەوی نێوان دوو ڕووباری دیجلە و فورات. ئێمە هەوڵدەدەین بۆ هۆشیار کردنەوەی خەڵکی لە بارەی ئەو ئاوانەی سنورەکان دەبڕن و کێشەکانیان و یاساکانی ئاو و ڕێگە گرتن و لابردنی بەنداوەکان و زیانەکانی سەر ڕووبارەکان و خەڵکانی دەوروبەری. ئامانجی پرۆژەکە بۆ دروستکردن و ئاڵوگۆڕکردنی زانیاریە لە نێوان دانیشتوانی میزۆپۆتامیا کە بەکارهێنەری ئەو سەرچاوە ئاویانەن، هەتاکو بتوانرێت یاسای نوێ و باشتر بێتە بەرهەم.
مەبەستەکانمان بریتین لە:
یەکخستنی بانگەشەکان لە سەرتاسەری ناوچەکەدا بۆ پاراستنی ڕووبارەکان
دروست کردنی پردێک کە ڕێگە خۆشدەکات بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و بیروڕاکان لە نێوان ڕێکخراوەکاندا
بەرزکردنەوەی هۆشیاری لە بارەی ئەو پرۆژانەی مەترسی بۆ سەر ڕووبارەکانی دیجلە و فورات دروست دەکەن
پارێزگاری کردن و کەم کردنەوەی ئەو زیانانەی ڕووبەڕووی ڕوباری دیجلە و فورات و ڕووبارکانی دیکە دەبنەوە
دروست کردنی تۆڕێکی کۆمەڵایەتی بۆ کاریگەری خستنە سەر بڕیاردەرەکان لە بارەی بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاویەکانەو