گەشەكردنى بەردەوام
پرۆژەی گەشەكردنى بەردەوامى ڕێکخراوی سروشتی عێراق لە ئێستادا پشت بە بەرنامەی گەشتیاری ژینگەیی دەبەستێت، کە مۆدێل و ستراتیج بۆ پەروەردەی ژینگەیی، وەبەرهێنانی بازرگانی، بەڕێوەبردنی زەوی و سەرچاوەکان و لێکۆڵینەوەی زانستی بەرهەم دەهێنێت، لەگەڵ هەوڵدان بۆ بەستنەوەی هەموو ئەوانە. خاڵی ناوەندی بەرنامەکەشمان دروست کردنی پارکی نیشتمانی هۆراوەکان (MMNP) و ناوچە زیندەهەمەچەشنە گرنگەکانی دیکە و ناوچە سروشتیەکانی عێراقە. ئەم پرۆژەیەش دەبێتە هۆی ڕاکێشانی پێویستیەکان بۆ ناوچەکانی گەشەکردوو لە ڕووی ئابووریەوە. ئەوەش لە لایەک بەندە لەسەر زانیریەکانی گەشەپێدانی بەردەوامى ژینگەیی، لە لایەکی دیکەوە بەندە لەسەر کەلتور. ڕێکخراوی سروشتی عێراق دوو کامپی بەرهەم هێناوە یەکێکیان کامپی مێرگەپانە لە چیای پیرەمەگروون لە سلێمانی ئەوی دیکەش ماڵی سروشتيه لە چەبایش لە نزیک ناوچەی پێشنیار کراو بۆ پارکی نیشتمانی.