بەڕێوەبردنی زەوی و زار
سەرپەرشتیاری زەوی وزارەکان بەشێکە لە پرۆژەی داروین، کە لە بارودۆخ و کێشە و گرفتەکانی زەوی وزارەکان و بەکارهێنانیان لە دەوروبەری چیای پیرەمەگروون دەکۆڵێتەوە، لە یەکەم ساڵی پرۆژەکەدا چەند توێژینەوەیەکی کۆمەڵایەتی-ئابووری بۆ گوندەکانی دەروربەری چیای پیرەمەگروون ئەنجامدران، کە زیاتر جەختی لەسەر ڕووبەرە سەوزاییەکان و دارستانە سورشتیەکانی ناوچەکە و لەوەڕگا و شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵانی ماڵیی دەکردەوە، هەتا زیاتر لە پەیوەندی و کاریگەری نێوان چیاکە و خەڵکانی دانیشتووی گوندەکانی دەوروبەری بزانین
ساڵی دووهەمی پرۆژەکەش زیاتر گرنگی بە بارودۆخی ئێستای چیاکە دەدا، بۆ نمونە چڕی دارستانەکان و چۆنیەتی سەرپەرشتی کردنی زەوی وزارەکانی ناوچەکە لە لایەن گوندنشینەکانەوە، ژێرخان و ئاسەوارە دێرینەکان و جیۆلۆجی ناوچەکە بەشێکی تری ئەو زانیاریانە بوون کە کۆکراونەتەوە، دواتر لە ڕێگەی چەند نەخشەیەکەوە زانیاریەکان پەخش کراون, کە دەتوانرێت سودیان لێ ببینرێت بۆ هەر پرۆژە و پلانێکی داهاتوو لە دەوروبەری چیاکە