ئێمە چی دەکەین
کاری ئێمە لە ڕێکخراوی سروشتی عێراق هەموو لایەنەکانی تەندروستی ژینگەیی لە عێراقدا دەگرێتەوە. لە دوای چەندین ساڵ لە پشتگوێ خستن و بە خراپ هەڵسوکوت کردن بەهۆی 35 ساڵ جەنگ و تێکدانیەوە، ژینگەی عێراق نەک تەنها پێویستی بە چاودێریەکی ورد و بنیاتنانەوە هەیە هەیە بەڵکو پێویستی بە هەڵسەنگاندنێکی ورد و درشتی ئەو بارەی ئێستای هەیە. ئەوە ڕاستە کە بەرپرسان هەنگاویان ناوە بۆ پێشەوە بە مەبەستی بوژانەوەی کۆمەڵایەتی و ئابووری کە تێیدا ڕێگە دەدات عێراق ڕۆڵێکی ئەرێی هەبێت لە نێو کۆمەڵگای ژینگەیی جیهاندا.
ئەگەرچی هۆکاری ئەو گۆڕانکاریە ژینگەییانەی کە هەن لە ئەنجامی گۆڕانی کەش و هەواوە بێت یان نا، کاریگەریەکی زۆری هەیە و هەموو سنوورەکانی مرۆژایەتی تێکدەشکێنێت، لەدەست دانی زەوی و زارەکان بە هۆی دیاردەی بە بیابان بوونەوە دەبێتە هۆی زیاتر کردنی کێشەکان، وە دەبێتە هۆی گۆڕانی کەش و هەوا و پلەکانی گەرمی ناوچەکە، وە باری تەندروستی زیانبەخش دروست دەکات وەک نمونەی زیاد بوونی ڕێژەی گیانلەدەست دان و نەخۆشیەکانی پەیوەست بە بۆری هەناسە، ئەوە جگە لەوەی کە توانای گۆی زەوی بۆ دەربازکردنی کاربۆن کەم دەکاتەوە. هەروەک چۆن خۆڵبارین لە بیابانی گۆبی کاریگەری لە جۆری هەوای وڵاتانی چین و کۆریا و یابان و ئەمەریکای باکوور کردووە، وە ئەو خۆڵبارینانەی کە لە باشووری عێراق سەرچاوە دەگرن بۆتە هۆی هۆکاری گیانلەدەست دان و تووشبوون بە نەخۆشیەکانی وەک ڕەبۆ لە بەغداد، وە خۆڵبارین و دیاردەکانیشی تەنها لە کوردستان نیە بەڵکو سنوری عێراق تێپەڕ دەکات. بە هەمان شێوە ئەوەی نیگەرانمان دەکات زۆربوونی ژمارەی دانیشتوانە کە پەیوەندی دەکاتە سەر چالاکی ئابووری و لە ئەنجامی بەکار هێنانی ئاو لە چینە پیسبووەکاندا بە تایبەتیش لە ناوچە کشتوکاڵیەکان، دەبێتە هۆی پێکهاتە ئاویەکان توشی پیسبوون ببێت لە هەموو جیهاندا.
ئێمە وەک ڕێکخراوی سروشتی عێراق بە باشی ئەو لایەنانە دەزانین. وە بەردەوام لە ڕێگەی ڕووپێوی مەیدانی و کۆکردنەوەی داتا و دانانی هێڵێک وەک بنچینە بۆ گوزارشت کردنێکی ورد لەو بارودۆخەی کە لە ئێستادا هەیە لە ژینگەی عێراقدا لە باکور و باشوور کاردەکەین. وە ئەنجامەکانی ڕووپێویەکان بەکاردەهێنین بۆ هەڵسەنگاندنی توانای ژینگەی عێراق لە ڕووی یاریمەتیدانی کۆمەڵایەتی و ئابووری و بەکارهێنان و بەردەست. هیواخوازین لە ڕێگەی ئەم کارە کە پلانمان بۆ داناوە لەسەر بنچینەی چینگە ئەو ئاڕاستە زیانبەخشانە بدۆزینەوە کە لە عێراقدا هەن، کە زۆربەیان ئەنجامی ئەو کارانەیە کە مرۆڤەکان ئەنجامیان داوە و نەک تەنها ژینگەی عێراق بەڵکو کاریگەری کردۆتە سەر ژینگەی دراوسێ نزیک و دوورەکانیشی وە لەوانەیە پێچەوانەکەشی ڕاست بێت. کارکردن لەگەڵ ڕێکخراوە ژینگەییەکاندا لە پاڵ یەکتر بۆ هۆشیار کردنەوەی ژینگەیی، وە ئێمە یەکەم کەسین لە مێژوودا کە لێکۆڵینەوە لە سەرجەم بابەتە ژینگەییەکاندا دەکەین، کە نمونەیان لایەنەکانی ئاو و کشتوکاڵ و پیسبوون و پارێزگاری ژینگە. کە لە کاتێکدا ئەو کارانە لە بارودۆخی ئەمنی زۆر ناجێگیردا ڕوو دەدەن، ئێمە لە ڕێکخراوی سروشتی عێراق پێمان وایە کە عێراق تەندروست و بەردەستە کە ئەوەش یەکەم هەلە بۆ بەرەوپێش چوون و چارەسەر کردنی لایەنە ژینگەییەکان لە ناوخۆی وڵاتدا. ژینگەی عێراق هەست دەکات کە ئەم کارە بنچینەی سەرەکی داهاتووی عێراق و گەلەکەیەتی.