مێژوو
سروشتی عێراق رێکخراوێکی ناحکومیی عێراقییه و لهعێراق تۆمار کراوه پابهنده به "پرۆگرامی ژینگهی نهتهوه یهکگرتووهکان"هوه و ههروهها تاکه رێکخراوی عێراقییه که سهر بهڕێکخراوی ژیانی باڵنده-ی نێودهوڵهتییه، کە کار بۆ پارێزگاری کردن و هێشتنەوە و پاراستنی ژینگەی سروشتی عێراق و کەلتورە دەوڵەمەند و پڕ بەهاکەی دەکات.
دەستەی کارکردنی رێکخراوەکەمان پێکدێت لەکۆمەڵێکی هەمەجۆر لەزانایانی بەئەزموون، وێنەگرانی باڵندە و بەئەزموونانی ژینگە، کەسانی کارگێڕی و وەرگێڕەکان و کەسانی بەئەزموون لە بواری لۆجستیک و تەکنەلۆژیا و زانیارییەکان و پەیوەندییەکان و کەسانی تایبەت، هەروەها ژمارەیەکی کەمی کەسانی گشتی کەئەزموونیان هەیە، کۆمەڵی کارمەندەکانمان پێناسەی زۆرێک لەلایەنەکان و بیروباوەڕە جیاوازەکانی کۆمەڵگای عێراقین، ئەوە جگە لەخەڵکانی بەئەزموون و کۆمەڵێک لەکەسانی بیانیش. جگە لەوانەش رێکخراوەکە کۆمەڵێکی زۆر لەکەسانی خاوەن ئەزموونی ناوخۆیی و دەرەکی هەیە کە لەپشتی پەردەوە کاردەکەن بۆ شیکردنەوەی داتاکان، کە لەئەنجامی لێکۆڵینەوە و شیکردنەوەکاندا بۆ ناوچە زیندەهەمەچەشنەکان کراوە، جگە لەوەش یارمەتی کارمەندە عێراقییەکان دەدەن بۆ دروستکردنی تواناکانیان لەڕێگەی خولی راهێنانی تایبەت و ۆرکشۆپەوە
لەڕاستیشدا رێکخراوی سروشتی عێراق بەبەردەوامی پرۆگرامی راهێنان و خولی فێرکردن بۆ کارمەندەکانی و کارمەندانی وەزارەتەکان و خوێندکارانی زانکۆ و
رێکخراوە ناحکومییەکان دەکاتەوە و ۆرکشۆپ لەبواری جۆراوجۆر وەک سیستەمی زانیاری جوگرافی و زۆر لایەنی دیکەدا. بەرنامەکانیشی فێرکردنی سەردانکەران و ناساندنی باڵندەکان و نوسینی .راپۆرتی زانستی و جێبەجێکردنی کاروبارە ژمێریاری و ئیداریەکانە.
تێکەڵاو بەخۆشەویستی ژینگە و تامەزرۆبوون بەبینینی عێراقێکی ئارام و ئایندەیەکی تەندروستی ئابووری و گونجاو بۆ ژیان، ئیمە لەڕێکخراوی سروشتی عێراق پێکەوە لەگەڵ ئەو بارودۆخە ئاڵۆزە کاردەکەین کە هەیە و مەترسی هەیە بۆ سەر گیانی هەموومان، کار دەکەین بۆ دیاری کردنی ئەو بارەی ئێستا ژینگەی عێراقی پێدا تێپەڕدەبێت. هەر وەک چۆن هەموو ئەو زانیاریانە شی دەکەینەوە کە دەستمان دەکەوێت. بەپرۆژە جیاواز و جۆراوجۆرەکانمان هەوڵ دەدەین ژینگەی عێراق بهێڵینەوە و پارێزگاری لێ بکەین و تێبکۆشین بۆ پاراستنی ژینگە و کەلتوورە دەوڵەمەندەکەمان.