بەلەمەکانی ڕوباری دیجلە
دامەزراوەی سروشتی عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی سروشتی عێراق و پارێزەرانی ئاوی سەروی ڕوباری دیجلە، پلانێکیان هەیە بۆ سازدانی گەشتێک بە درێژایی ڕوباری دیجلە، کە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیاوە دەست پێدەکات و بە نێو عێراقدا تێپەڕ دەبێت بەرەو باشوور، لە نێو گەشتەکەشدا بەلەم و یەختی کۆن و کەلتوری بەکار دێت لە نمونەیان: (تەرادە و کەڵەک و گوفە)ن. لە پێناو تۆمار کردن و بڵاوکرنەوەی هۆشیاری بۆ خەڵکی لەو مەترسیانەی کە نەک تەنها دووچاری ئاوی دیجلە دەبێتەوە بەڵکو ڕوبەڕووی کەلتووری بێ وێنەی وڵاتی نێوان دوو ڕوبار دەبێتەوەز لەبەر ئەو مەبەستەش پرۆژەکە هەڵدەستێت بە گرێدانی پارێزگاری کردن و کێشەکانی لەگەڵ ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی و چالاکیەکانیان
کاریگەری
هۆشیاریەکی زۆر بەجێدەهێڵێت لە نێو دانیشتوانی ناوچەکان لە تورکیا و عێراق لە بارەی هەڕەشەکانی سەر ڕوباری دیجلە، وە سەرنجی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ڕادەکێشێت، ئەم پلانە ناوچەکانی کەناری ڕوبارەکە دەگرێتەوە تێدا وەک سەردانی مەیدانی و پێشکەش کردنی زانیاری و گفتوگۆ لەگەڵ خەڵکی. لە لایەکی دیکەوە هەوڵدەدرێت چالاکیەکان بە کۆمەڵگاکانی دیکەی جیهان بناسێنرێت.
گەشتەکە دەرفەتێکە بۆ تۆمار کردن و کۆ کردنەوەی بارودۆخ و کواڵیتی ئاوی ڕوبارەکە لە لایەکی دیکەوە هەڵسەنگاندی مەترسیەکان لە شوێنە جیا جیاکاندا. ئێمە ئەندامی لانی کەم زانکۆیەکین لە عێراق و زانکۆیەکیش لە تورکیا بۆ شی کردنەوەی داتاکان و چۆنێتی پارێزگاری کردنی ئاوەکە
دروست کردنی دەنگێکی بەهێزتر و تۆڕێکی فراوانتر بۆ کۆمەڵگاکان بۆ ئەوەی کاربکاتە سەر بڕیاردەرانی پەیوەست بە سەرچاوە ئاویەکان. ئەوەش بە بانگهێشت کردنی 15 پارێزەری ئاو لە کۆمەڵگای جیاوازەوە وە دروست کردنی کاڵپەڕێک بۆ پەیوەندیەکانی داهاتوو وە کۆکردنەوەی نامەی پشتگیری لە کۆمەڵگامانەوە بۆ زانیاری لەبارەی پێداویستیەکانیانەوە لە ڕووی سەرچاوەی ئاوەوە، وە دیاری کردنی لانی کەم 3 ئاراستەی کارکردن بە درێژای گەشتەکە
بەلەمەکان
گوفە
بەلەمێکی بار هەڵگرە و خەڵکی دەگوێزێتەوە. وەک ڕوونە بەلەمەکە دیزان نەکراوە بۆ خێرای زۆر و شەپۆلی بەرز. بەڵام لەبەر ئەوەی ڕوبەرێکی زۆرتر داگیر دەکات لە توانایدا هەیە بڕێکی زۆر لە کەلوپەل هەڵبگرێت. ئەوەش زۆر گرنگە چونکە لە هەندێک باردا بۆ نمونە لەسەر ڕوباری دیجلە زۆر بەکار دەهێنێرێت. پێکهاتووە لە چوارچێوەیەک کە بە مادەیەک ڕوپۆش دەکرێت ئاوی پێدا تێپەڕ نابێت، لەگەڵ بەکار هێنانی سەوڵ. جۆرێک لە قەدی دار بەکار دەهێنێنرێت لەگەڵ پەت و حەبل و مووی حەیوان. |
تەڕادە
هۆڕاوەکانی میزۆپۆتامیا لە باشوری عێراق بە دایکی هۆراوەکانی عەرەب دادەنرێت (کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەبووە بە دانیشتوانی سۆمەریە کۆنەکانەوە). ئەوان بۆ ڕۆیشتن بە نێو هۆراوەکاندا سودیان لە تەرادە بینیوە کە شێوەکەی کەوانەییە و 8 بۆ 10 مەتر دەبێت. لە بیتومین دروست دەکرێت و ئاسن بەکار دەهێنرێت، تەرادە ناوبانگێکی گەورەی پەیدا کردو ناسێنرا لە لایەن دۆزەرەوەیەکی ئینگلیزیەوە لە ساڵی 1950 کە گەشتی کردووە بۆ ناوچەکە و تەرادەی بەکار هێناوە.بەڵام بەهۆی وشک بوونەوەی هۆراوەکانەوە کەم بوونەوەی ئاستی ئاو تێیاندا بەکار هێنانی تەرادە کەمی کردووە و بەشێکی زۆری لەناوچوون. |
کەڵەک
کەڵەک بەلەمێکی مێژووی ناوچەکەیە و بەکار هێنراوە بۆ هاتن و چوون لە نێو ڕوباری دیجلەدا، بەشی زۆری پێکهاتووە لە تەختە و قامیشی بەهێز کە بە یارمەتی پێستی حەیوان پێکەوە لکێنراون، کەڵەک لە توانایدا هەیە 35 تەن قورسای هەڵبگرێت. کە مرۆڤ و ئاژەڵیش دەگوازێتەوە. وە دەتوانێت چەند ڕۆژێک بەردەوام بێت لە ماوەی نێوان بەغداد بۆ موسڵ. بە یاریمەتی شەپۆلەکان بەرەو پێشەوە دەڕوات، وە سوودی لێوەردەگیرێت بۆ ئەو جێگایانەی کە قوڵی ئاوەکە تێیاندا کەمە و خێرای زۆرە چونکە کێشی سوکی کەڵەک وا دەکات هەمیشە بە سەر ئاوەکەوە بمێنێتەوە. |