|
ڕێکخراوی سروشتی عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای دوێڵ ئێرث هەڵدەستێت بە جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی نوێ لەپێناوی گەشەپێدانی بەردەوام و سوودوەرگرتن لە کەرەستەی سروشتی بەشێوەیەکی زانستی و بەکارهێنانی لە بواری بیناسازیدا. دوێڵ ئێرث کۆمپانیایەکی ئەمریکییە کە ئامانجیان دۆزینەوەو گەیاندنی چارەسەری نوێیە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا و ئامێری پێشکەوتوو لە دروستکردنی خشت و بلۆک بەڕێگەی پەستاندنی لم و خۆڵ و سوودوەرگرتن لە کەرەسەی خۆماڵی و بەدیهێنانی گۆڕانکاری لە شێوازی ژیانی دانیشتوان لە سەرتاسەری جیهاندا
ئەوان ڕێگای دروستکردنی خشت بەم شێوەیە پێناسە دەکەن، کە بریتییە لە کەرەسەی بیناسازی دروست دەکرێت لەو خۆڵەی کە لەژێر پێتدایە کە لەڕێگەیەوە چەندین جۆری جیاواز لە بینا دروست دەکرێت وەک خانوو و بینای خوێندنگاو کەنیسەو کلینیک و فرۆشگاو بەربەست و قەڵاو کۆشک نزیکەی %٣٠ دانیشتوانی جیهان لە خانووی سروشتی و لە قوڕ دروستکراودا دەژین گرنگییەکانی ئەم جۆرە خشتە بریتین لە: ١. هەرزانی: بەهۆی ئەوەی کە بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە مادەی سروشتی دەبەسترێت وە لە دروستکردنیدا پێویستی بە وزەی کەمترە وەک لە چیمەنتۆ و تەختەو بلۆکی تر ٢. کاریگەری لەسەر ژینگە کەمترە چونکە پێویستی بە کەمتر لە %٢٠ بۆ %٣٠ لە وزە هەیە بۆ گەرمکردن و سارد کردن ٣. نابێتە هۆی ژەهراوی بوون ٤. بەرگەی زیاتر دەگرێت ٥. ئاسانە ٦. لەڕووی جوانکاریەوە جوانیەکی زۆر دەبەخشێت بە بیناو باڵەخانەکان لە عێراقدا، بە شێوەیەکی گشتی بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی چیمەنتۆ لە هەموو شوێنێک دەبینرێت، کە ئەمش دەبێتە هۆی بەکارهێنانی بڕێکی زۆر لە وزە و لەکاتی بەرهەمهێنانیدا زیانێکی زۆر لەسەر ژینگەی ناوچەکە بەجێدەهێڵێت. ڕێکخراوی سروشتی عێراق لە هەوڵی کەمکردنەوەی ئەم زیانانەدایە و بۆ ئەمەش هەمیشە بەدوای ئەڵتەرناتیڤی باشتر و ساکارتردا دەگەڕێت. بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم پرۆژەیەو خواستت هاوکاری کردنت لەم پرۆژەیەدا پەیوەندی بە ڕێکخراوی سروشتی عێراقەوە بکە |