پاراستنی جۆراوجۆری زیندەیی
ڕێکخراوی سروشتی عێراق کاردەکات لە عێراقدا لەسەر جۆراوجۆری زیندەیی و دووبارە گەڕاندنەوەی دارستانەکان. لە ساڵی 2005 ەوە بە شێوازی وەرزانە ڕووپێویەکانی ئەنجام دەدات لەسەر ناوچە سەرەکیەکانی زیندەهەمەچەشنی لە باشورو ناوڕاست و باکور (کوردستان)ی عێراق، ئەو ڕوپێویانەش زیاتر جەختی لەسەر باڵندەکان و ماسی و زیندەوەرانی دیکە و کواڵیتی ئاوەکان کردووەتەوە.
هاوکارە سەرەکیەکانمان لە بواری پارێزگاری کردن بریتین لە: ڕێکخراوی جیهانی ژیانی باڵندە
ڕێکخراوی سروشتی عێراق یەکەم و تەنها ڕێکخراوە لە عێراقدا هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی جیهانی ژیانی باڵندەکان دەکات. ڕێکخراوی جیهانی باڵندە کێویەکان لەگەڵ 116 ڕێکخراوی جیهانی تر لە بواری پاراستن کاردەکات، وە وەک ڕابەری جیهانیە لە بواری پاراستنی باڵندەکاندا سەنتەری ڕووەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستسەنتەری ڕووەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (CMEP) بەشێکە لە باخی شاهانەی بۆتانی لە ئێدنبرە (RBGE) ، هاوکارەکانی سەنتەری ڕووەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بریتین لە کەسانی حکومی و سکرتاریەتی تایبەت و ڕێکخراوە ناحکومیەکان و ئەکادیمیەکان، بۆ دروست کردنی کواڵیتی و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە ژینگەییە ئاڵۆزەکان
سەنتەری ڕووەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کار لەسەر زۆربەی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات وەک گۆڕانی کەش و هەواو و پاراستنی ئاو و پێشکەوتنی جێگرەوە و پارێزگاری کردنی زیندەهەمەچەشنی. مەبەستیان لە پێکەوە بەستنی پرۆژەکانە کە ڕێگای دیکە بەجێدەهێڵێت بۆ گرتنە بەر لە ژینگەدا. |
دەتوانین چیدی زیان و لەدەستدانی جۆراوجۆری زیندەیی نەبینین وەک کێشەیەک کە جیاواز بێت لە بیرکردنەوەی کۆمەڵگاکان، بۆ چارەسەر کردنی هەژاری و باشتر کردنی تەندروستی و وە پاراستنی نەوەکانی ئێستا و داهاتوو و چارەسەر کردنی کێشەکانی گۆڕانی کەش و هەوا. هەموو ئەو خاڵانەش کە ئاماژەیان پێکرا دەتوانرێت ئەنجام بدرێت بە ڕێکخستنی ئەو ژینگەیەی کە هەمانە، وە هەموو زیانەکان قەرەبوو دەکرێنەوە ئەگەر گرنگی پێویست بدەین بە پاراستنی زیندە هەمەچەشنی کە شایەنیەتی |