- له درێژه‌ی كار و چالاكیه‌كانی ڕێكخـراوی سروشتی عێراق له به‌رواری 19/ 8 / 2015 ، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێزان پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و جێگره‌كه‌ی و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سلێمانی و هۆبه‌كانی هۆشیاری و ڕاگه‌یاندن و زۆرێك له ڕێكخراوه‌كانی سنوره‌كه ، كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به كێشه ژینگه‌ییه‌كانی سنوره‌كه له هۆڵی پارێزگای هه‌ڵه‌بجـه سازكرا به تایبه‌تی كێشه‌ی پیسبوونی ئاو تیایانـدا باس كرا ، یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ی تیشك خرایه سه‌ری ڕووباری زه‌ڵـم بوو ، چۆن پارێزگاری له ئاوی ئه‌و ناوچه‌یه بكرێـت و به پاكی ڕابگیرێـت ، كه بڕیار درا به‌رده‌وامی بدرێت به كۆبونهوهكـان و كار بكرێـت بۆ باشتر كردنی ڕه‌وشی ژینگه له سنوره‌كه و چاره‌سه‌ركردنی ، وه هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی چالاكی هاوبه‌ش له نێوان ڕێكخراوه‌كان و لایه‌نی په‌یوه‌ندی داری سنوره‌كه
0 Comments
|
Website ManagerDiary Muhamad Archives
December 2017
|