له به‌رواری 23ی ئابی 2016، پرۆژه‌ی داكۆكیكردن له ڕێكراوی سروشتی عێراق ههستـا به ئه‌نجام دانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له ژێر كه‌مپینی شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه له هۆڵی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی ئابووری كوردستان (كیدۆ) له سلێمانی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز و به ئاماده‌بوونی كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆر له ناو حكومه‌تی هه‌رێم و ڕێكخراوه‌كان تایبه‌ت به بابه‌ته‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه به ئه‌نجام گهیهندرا٠
ده‌ست پێكی كۆبوونه‌وه‌كه له لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا حسام - به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی كیدۆ وه خوێندرایه‌وه و باس له له ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه كرا، دواتریش باس له چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگی ژینگه‌یی كرا له وانه پیس بوونی ئاو و خاك و هه‌وا و خستنه ڕووی كێشه‌كان و پلانی چارهسهركردنیشیان٠
دواتریش له لایه‌ن خاتوو شیلان عزیز (پارێزه‌ر - به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی داكۆكیكردن له سروشتی عێراق)ه‌وه باس له ڕێنمایی ژ.1ی ساڵی 2015ی تایبه‌ت به (ڕاوكردن و پاراستنی ئاژه‌ڵی كێوی و باڵنده‌كان) كرا و كه‌م و كوڕییه‌كانی ئه‌م ڕێنماییه‌ی خرایه ڕوو و به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش سه‌رنج و تێبینی خۆیان ده‌رباره‌ی ئه‌م یاسایه خسته ڕوو. ڕێكخراوی سروشتی عێراق بۆ جاری دووه‌مه كه كۆبوونه‌وه ڕێك ده‌خات سه‌باره‌ت باشتر كردنی ئه‌م ڕێنماییه ( بۆ بینینی ناوهڕۆك و شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م جار كلیك لێره بكه ) وه ئێمه وه سروشتی عێراق كار ده‌كه‌ین بۆكۆكردنه‌وه‌ی سه‌رنج و تێبینی یه‌كانی كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆڕ و لایه‌نی تایبه‌ت به بواره‌كانی ڕاوكردن له هه‌رێمی كوردستان بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی سه‌رنج و تێبینیه‌كانی تایبه‌ت به‌م ڕێنماییه بۆ ده‌سته‌ی ژینگه له هه‌رێم بۆ دووباره هه‌موار كردنهوهی٠
ڕێكخراوی سروشتی عێراق هیواداره له ده‌رچوونی یاسا و ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به بواره جیا جیاكانی ژینگه، حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار به ده‌ركردنی یاسا و ڕێنماییه‌كان، ڕا و بۆچونی كه‌سانی شاره‌زا له ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به هه‌ند وه‌ربگرن هه‌تا هه‌مووان پێكه‌وه بتوانـن باشترین
خزمه‌ت به گه‌ل و وڵات بگهیهنین٠