پرۆژه‌ی داكۆكیكردن له ڕێكخراوی سروشتی عێراق له به‌رواری 15ی ئابی 2016، هه‌ستان به هه‌ڵمه‌تێكی پاك كردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی قه‌زای سه‌ید سادق وه به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی گه‌شتیاری سه‌راو ( سه‌رای سبحاناغا ) به هاوكاری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سلێمانی و پارێزه‌رانی ئاوی عێراق و شاره‌وانی سه‌ید سادق و كۆمه‌ڵێك گه‌نجی خۆبه‌خش، توانرا وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م به‌شێكی زۆری ئاوه‌كه پاك بكرێته‌وه له پیسی و پاشماوه‌ی كۆبۆوه به به‌كارهێنانی به‌له‌م، داس، كرێن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كان وه ئوتومبێلی تایبه‌ت به فڕێدانی پاشماوه كۆكراوه‌كان، له هه‌مان ڕۆژ وه‌ك ئه‌ركی پرۆژه‌ی داكۆكیكردن له سه‌رچاوه ئاوییه‌كان هه‌ستاین به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك بروشه‌ری تایبه‌ت به (پاك ڕاگرتنی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و چۆنێتی پاراستنیان) به‌سه‌ر ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی كه له‌و ناوچه گهشتیارییهكهدا بوون.
پرۆژه‌ی داكۆكیكردن له سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، به‌رده‌وام هه‌وڵی به پاك ڕاگرتنی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی هه‌رێم ده‌دات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیس بوونی ئاوه‌كان به ڕاسته‌وخۆیی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌رتی كشتوكاڵ و به‌ربوومه خۆماڵییه‌كان هه‌یه جگه له‌وه‌ی پیس بوونی ئه‌م ئاوانه له ڕووی فیزیایی یه‌وه ژیانی ماسی یه‌كان و گیانداره ئاوییه‌كان دهخـاته مه‌ترسی یه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌خۆی ده‌بێت بۆ سه‌ر ته‌ندروستی و گیانی هاوڵاتیانی هه‌رێم به گشتی.
وه هه‌روه‌ها پرۆژه‌كه گرنگی ده‌دات به هێشتنه‌وه‌ی ناوچه گه‌شتیارییه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده به ناوچه‌ی گه‌شتیاری وچه‌ندین ناوچه‌ی گه‌شتیاری دڵڕفێنی هه‌یه كه له ڕووی ئابووری یه‌وه گرنگی یه‌كی زۆری هه‌یه و ده‌كرێت حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان له لای خۆیانه‌وه ئاوڕێكی جدی تر له‌م بابه‌ته بده‌نه‌وه و پلانێكی ستراتیجی درێژ خایه‌ن دابنێن به تایبه‌ت له دوای دروست كردنی كۆمه‌ڵێك به‌نداوی زۆر له لایه‌ن حكومه‌تی ئیران و توركیاوه له نزیك سنوره‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق كه ئه‌گه‌ری وشك بوونی به‌شێكی زۆر له ڕووباره‌كانی هه‌رێم له داهاتوودا له ئارادایه كه ده‌بێته زیانێكی گه‌وره بۆ ناوچه گه‌شتیارییه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له‌و ناوچانه گه‌شتیارییانه نزیك چه‌م و ڕووبارهكانن