سروشتی عێراق به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگـای مافه‌كانی ئاوی ئیتاڵی له پرۆژه‌ی داكۆكیكردن و یاسا ژینگه‌ییه‌كان، هه‌ستان به ئه‌نجامدانی ڕاهێنانی تایبه‌ت به هه‌ندێك له ڕێكخراوه ژینگه‌ییه نا حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به دوو گروپی جیاواز (سلێمانی و هه‌ولێر) له به‌رواری 8ی تشرینی دووه‌م 2016 هه‌تاوه‌كو به‌رواری 15ی تشرینی دووه‌م 2016، كه هه‌ردوو گروپه‌كه 6 ڕۆژی خایه‌ند له هۆڵی ئوتێل ئه‌بوسه‌نا له سلێمانی و 42 كه‌س به هه‌ردوو گروپه‌كه تیایدا به‌شدار بوون٠
تیۆری ڕاهێنانه‌كه تایبه‌ت بوو به چۆنێتی دروست كردنی كامپه‌یـن به شێوازێكی مۆدێرن و شارستانییـانه ، له لایه‌ن هه‌ردوو ڕاهێنه‌ری به‌توانا: ئیلیسـا تاسكی و مانریكۆ بینیلـی یه‌وه وترایه‌وه كه له لایه‌ن ده‌زگای مافه‌كانی ئاوی ئیتاڵی یه‌وه هاتبوون كه هاوبه‌شی پرۆژه‌كه‌ی سروشتی عێراقـن٠
له ماوه‌ی خوله‌كه‌دا چه‌ندین ۆرك شۆپ و كامپه‌ینی جیـاواز له ناو هۆڵه‌كه‌دا ئه‌نجام درا و فێرخوازه‌كان ئاشنا كران به شێوازه جیاجیـاكانی كه‌مپیـن له ڕێگه‌ی پێشكه‌ش كردنی چه‌ندین بابه‌ت و نمایش كردنی چه‌ند ڤیدیۆیه‌ك، وه ڕۆژی سێ هه‌م و كۆتایی خوله‌كان تایبه‌ت كران به سـازدانی كامپه‌ینێكی تایبه‌ت به بواره جیاوازه‌كانی ژینگه وه‌ك ( پیس بوونی ئاو، خاك، هه‌وا، زۆر بوونی ئوتومبێل، كه‌مبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سه‌وزایی، زیاد بوونی كارگه‌كان، ڕاوكردنی ئاژه‌ڵه‌كان، زۆربونی ڕێژه‌ی پلاستیـك، هتد..) به شێوه‌یه‌كی كرداری له‌به‌رده‌م باخی گشتی له سلێمانی تایبه‌ت به كامپه‌ینه‌كه‌ی گروپی (ڕێكخراوه‌كانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری) كه به ئه‌نجـام گه‌یه‌ندرا، له كاتێكدا گروپی ڕێكخراوه‌كانی (هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری) كه گروپی دووه‌می خوله‌كه بوون له ناو زانكۆی جیهـان له سلێمانـی كه‌مپه‌ینه‌كه ساز كرا٠
هه‌ر له رۆژی سێیه‌می ڕاهێنانه‌كان، بروانامه به‌خشرا به به‌شداربووان و جه‌خـت كرایه‌وه له كاریگه‌ری كاركردنی ڕێكخراوه‌كان به كۆمه‌ڵ وه گه‌یـاندنی كێشه و داواكارییه‌كانی خه‌ڵـك بۆ حكومه‌ت له ڕێگه‌ی كامپه‌ینه‌وه تایبه‌ت به ژینگه‌ی كوردستان و جیهـان٠

گروپی سلێمانی - ڕۆژی یه‌كه‌م و دووه‌م
گروپی سلێمانی - ڕۆژی سێیه‌م
گروپی هه‌ولێـر - ڕۆژی یه‌كه‌م و دووه‌م
گروپی هه‌ولێـر - ڕۆژی سێیه‌م
بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان له لایه‌ن سروشتی عێراقه‌وه بۆ به‌ڕێز د.واحد عمر محیدین (د.ئارام) سه‌رۆكی زانكۆی جیهان - كه‌مپی سلێمانی له به‌رواری 23ی تشرینی دووه‌می 2016، بۆ ئه‌و هه‌وڵ و ماندووبونه‌ی به‌ڕێزیان كێشایان له ڕێگه‌پێدان و كار ئاسانی كردن بۆ ڕێكخه‌رانی كه‌مپینه‌كه‌ی سروشتی عێراق
له ناو زانكۆی جیهـان له به‌رواری 15ی تشرینی دووه‌می 2016