پرۆژه‌ی داكۆكیكردن له ڕێكخراوی سروشتی عێراق هه‌سـتان به سازدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی له به‌رواری 7ی تشرینی دووه‌می 2016، به ئاماده‌بوونی هه‌ردوو ڕاهێنه‌ری ئیتاڵی: ئیلیسـا تاسكی و مانریكۆ بینیلی (شاره‌زایانی بواری ژینگه له لایه‌ن ده‌زگای مافه‌كانی ئاوی ئیتاڵی كه هاوبه‌شن له پرۆژه‌ی داكۆكیكردنی سروشتی عێراق). هه‌روه‌ها دیاری محمد رشید و ڕاژان ئاسۆ له پرۆژه‌ی داكۆكیكردن و وه‌ك ڕێكخه‌ری كۆبونه‌وه‌كه به‌شدار بوون، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی چه‌ند به‌شێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كه ئاماده‌ی كۆبونه‌وه هاوبه‌شه‌كه بوون وه‌ك به‌شی زیاده‌ڕه‌وی، اشتراكات، هاوبه‌شی كردن، جیۆلۆجی، تاقیگه، هتد٠٠
مه‌به‌ستی كۆبونه‌وه‌كه بریتی بوو له باس كردن له یاسا و ڕێنماییهكـانی تایبه‌ت به به‌فیڕۆدانی ئاو و سزای یاسایی سه‌رپێچی كـاران وه گۆێگرتن له نوێنه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه تایبه‌ت به بابه‌تی ناوبراو. ئامانجێكی تری كۆبونه‌وه‌كه باس كردن بوو له گرنگی و ڕۆڵی ڕێكخراوه‌كان له پـێــش ده‌رچواندنی یاسا و ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به ئاو و دیاری كردنی بڕ و جۆری سزای سه‌رپێچی كاران٠
:كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر كۆبونه‌وه هاوبه‌شه‌كه
پێشه‌كییه‌ك له لایه‌ن نوێنه‌رانی سروشتی عێراق و ناساندنی ئامادهبووان٠ *
كورته‌یه‌ك له سه‌ر پرۆژه‌ی داكۆكیكردن و ئامانج و مه‌به‌ستی پرۆژهكه٠ *
باس كردنی شێوازه‌كانی به‌فیڕۆدانی ئاو له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه و هۆكاره‌كانی پشت ئه‌و كارانه٠*
سود و گرنگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیـان له پارێزگاری كردنی ژینگه٠*
باس كردنێكی كراوه ده‌رباره‌ی حوكم و یاساكانی غه‌رامه‌ی به‌فیڕۆ ده‌رانی ئـاو به گشتی٠*
له ماوه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بووان باسیان له دوو كێشه‌ی زۆر سه‌ره‌كی كرد، كه یه‌كه‌میان بریتی یه له جێبه‌جێ نـــهكـردنی یاسایه‌كی تایبه‌ت به ( پارێزگاری كردنی تۆڕه‌كان و بنیات نانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له هه‌رێمی كوردستان-عـێراق)ی سـاڵی 2013 كه تا ئێستا به فه‌رمی له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نه‌دراوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕی و جۆری سزاكان زۆر قورس‌تر كراون كه به ڕای زۆربه‌ی ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كه ڕه‌نگه ئه‌م یاسایه ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرایه زۆر كاریگه‌رتر بووایه وه‌ك له‌وه‌ی كه ئێستا بڕی سه‌رپێچی یه‌كان زۆر كه‌من كه ڕه‌نگه زۆر كه‌س گوێ نه‌دات به پێدانی ئه‌و بڕه پاره كه‌مه و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر سه‌رپێچی كردن، وه نه‌بوونی ژماره‌یه‌كی ته‌واو له پۆلیسی تایبه‌ت به‌م كاره بۆ كاتی گه‌ڕان و پشكنین به‌دوای سه‌رپێچی كاران ڕه‌نگه ئه‌میش هۆكارێكی تربێت كه نه‌توانرێت ئه‌و هێزه ته‌واوه هه‌بێت كه پێویسته له كاتی پشكنین و گه‌ڕان به دوای سه‌رپێچی كارانی ئاو و ئاوهڕۆدا٠
هه‌روه‌ها باس له ڕۆڵی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن كرا كه به‌داخه‌وه تا ئێستـا نه‌یان توانیوه وه‌كو پێویست ئه‌و یاسا و ڕێنماییانه بگه‌یه‌نن به خه‌ڵكی و بڕ و جۆری سزاكان ڕوون بكهنهوه٠
هه‌ر له میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوو ڕاهێنه‌ره ئیتاڵیـیهكه باسیان له ستراتیجی و پلانی جێبه‌جێ كردنی یاسا و ڕێساكان كرد له وڵاتانی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا و ئیتاڵیـا به تایبه‌تی وه هاوبه‌شی پێكردن و وه‌رگرتنی ڕاو و بۆچونی ڕێكخراوه‌كان سه‌باره‌ت به بابه‌تێكی دیاری كراو٠
:له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه هه‌مووان گه‌یشتنه ئه‌م ئهنجـامانهی خواره‌وه
زۆر پێویسته خه‌ڵكان هاوبه‌شییان پێ بكرێـت ده‌رباره‌ی پارێزگاری كردنی ژینگه و ئاویش به‌شێكی گرنگیهتی٠
گرنگه به‌رده‌وام خه‌ڵكی هۆشیار بكرێنه‌وه، لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له حكومه‌ت و لایه‌نه سیاسی یه‌كان بههاوبهشـی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه نا حكومی یه‌كان كـار بكه‌ن بۆ هه‌ر هه‌ڵمه‌تێكی وشیاری٠
ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی به ته‌نهـا بیه‌وێت ڕه‌فتار و ئاستی هۆشیاری تاكی كۆمه‌ڵگا بگۆڕێـت بۆ بارێكی باشتر، ڕه‌نگه كاتێكی زۆری بوێـت وه ئاسانتر ئه‌بێـت ئه‌گه‌ر هاوبه‌شی به ده‌زگاكانی ڕاگه‌یـاندن و ڕێكخراوه نـا حكومییهكـان بكـات٠