سروشتی عێراق
  • سەرەتا
  • ئێمە کێین
    • ئامانجەکانمان
    • مێژوو
    • ستاف
    • پەیوەندیمان پێوە بکە
  • پرۆژەکان
    • پرۆژه‌ی داكۆكیكردن و یاسا ژینگه‌یـیه‌كان >
      • وێـنـەکـانی پرۆژه‌كـه‌
      • ڤـیدیـۆكـانی پرۆژه‌كـه‌
      • پارێزەرانی ئاوی عێراق
      • سەرچاوە ئاویەکان
    • پاراستنی جۆراوجۆری زیندەیی >
      • ناوچە گرنگەکان بۆ جۆراوجۆری زیندەیی >
        • پوختەی هەڵسەنگاندنەکان
        • وێنە
        • نەخشە
    • بەرنامەی هۆشیارکردنەوەی مێزۆپۆتامیا >
      • بەلەمەکانی ڕوباری دیجلە
      • وێنە
    • پرۆژەی داروین >
      • بەڕێوەبردنی زەوی وزار
      • پەروەردەو پێگەیاندن
      • کۆرسی ئۆنلاین
      • ڕووپێوی و کارە مەیدانیەکان
      • وێنە
    • پرۆژەی باڵندەی لاپوینگی کۆمەڵایەتی >
      • وێنە
    • پرۆژەى عەدەنی نوێ
    • گەشەکردنی بەردەوام >
      • پرۆژەی دروستکردنی بلۆک
      • دیوەخان
      • کامپی ژینگەیی
    • پەرەپێدانی تواناکان
  • چۆن یارمەتیمان دەدەیت
    • خۆبەخش
    • ئەندام
    • بەخشین
    • نامەی هەواڵەکان
    • کارمەند
  • بڵاوکراوەکان
  • هەواڵ و تازەگەریەکان
  • میدیا جۆراوجۆرەکان
    • وێنەکان
    • گرتە ڤیدۆییەکان
    • ژووری هەواڵ
    • زمانی ئینگلیزی
    • زمانی عه‌ره‌بی

.........................................دیاری پرۆژه‌ی داكۆكیكردن بۆ خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستان

12/11/2017

0 Comments

 
له‌ درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی پرۆژه‌ی داكۆكیكردن له‌ سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندنی 2017-2018 له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق، هه‌ستاین به‌ دابه‌ش كردنی نزیكه‌ی 800 ده‌فته‌ر وێنه‌ی هاوڕێی ژینگه‌ بۆ چه‌ند خوێندنگه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌ هه‌ردوو شاری سلێمانی و هه‌ولێر، له‌ كاتێكدا ئێمه‌ به‌ڵێنمان به‌ مامۆستایانی به‌شداربووی هه‌ردوو خولی پرۆژه‌كه‌مان له‌ مانگی ئابی 2017 دابوو كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی نوێی خوێندن سه‌ردانی خوێندنگه‌كانیان بكه‌ین بۆ پێدانی ده‌فته‌ر وێنه‌ی تایبه‌تی پرۆژه‌كه‌مان و چه‌ند ڕێنماییه‌كی ژینگه‌یی و هۆشیار كردنه‌وه‌ی خوێندكاران له‌ مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ژینگه‌ هه‌ر له‌ خوێندنگه‌كانیانه‌وه‌ هه‌تاوه‌كو ماڵه‌كانیان و تواتریش بۆ ناو كۆمه‌ڵگه‌، هه‌ربۆیه‌ له‌ به‌رواری 19ی تشرینی دووه‌می 2017ه‌وه‌ ده‌ستمان كرد به‌ دابه‌ش كردنی ده‌فته‌ر وێنه‌ی هاوڕێی ژینگه‌ و سێتێك قه‌ڵه‌می ڕه‌نگاو ڕه‌نگ به‌سه‌ر هه‌ر خوێندكارێكی ئه‌و خوێندنگایانه‌ی خواره‌ بۆ قۆناغی 2 یاخود 3 یاخود 4، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌بۆكردنه‌ هه‌تاوه‌كو 22ی كانونی یه‌كه‌می 2017 به‌رده‌وام ده‌بین له‌ دابه‌ش كردنیان به‌ سه‌ر خوێندنگه‌كاندا٠
له‌ كاتێكدا له‌ مانگی نیسانی 2017 ده‌ستمان كرد به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌فته‌ر وێنه‌كه‌ بۆ جاری یه‌كه‌م، پاشان له‌سه‌ر داواكاری چه‌ند خوێندنگه‌یه‌ك داوامانكرد له‌ یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا كه‌ پشتگیری دارایی پرۆژه‌كه‌یان كردووه‌ به‌ چاپ كردنه‌وه‌ی 1000 نوسخه‌ی نوێ وه‌ كڕینی 1000 سێت قه‌ڵه‌می ڕه‌نگاوڕه‌نگ بۆ جاری دووه‌م، به‌ خۆشیحاڵیه‌وه‌ ڕه‌زامه‌ندییان ده‌ربڕی و ئێمه‌ش وه‌ك پرۆژه‌ی داكۆكیكردن و یاسا ژینگه‌ییه‌كان هه‌ستاین به‌ چاپ كردن و بڵاوكردنه‌وه‌یان به‌سه‌ر خوێندنگه‌كاندا٠ 
به‌ سوپاسه‌وه‌ له‌ شاری هه‌ولێر، فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر هاوكاری ئێمه‌ بوون له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ ژینگه‌ییه به‌ر فراوانه‌دا٠
شاری سلێمانی
​خوێندنگه‌كانی ڕوناكی بنه‌ڕه‌تی، قامیشلۆی بنه‌ڕه‌تی، هه‌ژار موكرییانی، مه‌ولانا خالید، ڕۆزی ئینگلیزی بنه‌ڕه‌تی، ئاینده‌ی بنه‌ڕه‌تی و ماكوانی بنه‌ڕه‌تی

شاری هه‌ولێر
خوێندنگه‌كانی بڵندی بنه‌ڕه‌تی، ئاورنگی بنه‌ڕه‌تی و تۆبزاوای كۆن
0 Comments

...........نوسراوی ده‌ستخۆشی له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی ژینگه‌وه‌ بۆ پرۆژه‌ی داكۆكیكردنی سروشتی عێراق

12/7/2017

0 Comments

 
Picture
گه‌وره‌كردنی وێنه‌كه‌
پرۆژه‌ی داكۆكیكردن و یاسا ژینگه‌ییه‌كانی ڕێكخراوی سروشتی عێراق نوسراوێكی سوپاسنامه‌ی له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمه‌وه‌ پێگه‌یشت له‌ پای ماندوبوونی ستافی پرۆژه‌كه‌ له‌ چاوپیاخشاندنه‌وه‌یان به‌ ڕێنمایی ژ.1ی ساڵی 2015 تایبه‌ت به‌ (ڕاو کردن و پاراستنى ئاژەڵى کێوى و باڵندەکـان) له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق ، هه‌روه‌ها له‌ پای كردنه‌وه‌ی چه‌ندین خول و چه‌ندین ۆرك شۆپ و هه‌ڵمه‌تی وشیاری ژینگه‌یی به‌ هاوكاری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێركككككككككككككككككككككك  
​  ​
Picture
له‌ ڕاسته‌وه‌ بۆ چه‌پ
ڕاژان ئاسۆ، یاریده‌ده‌ری یاسایی له‌ پرۆژه‌ی داكۆكیكردن
صمد محمد، بریكاری وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌
دیاری محمد، ڕێكخه‌ری پرۆژه‌ی داكۆكیكردن
0 Comments

كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی پرۆژه‌ی داكۆكیكردن له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌ هه‌ولێـر

12/6/2017

0 Comments

 
تیمى پڕۆژەى داکۆکیکردن و یاسا ژینگەییەکان بۆ پاریزەرانى ئاوى عێراق لە ڕێکخراوى سروشتى عێراق بەردەوام بەدوادا چوون دەکات بۆ یاسا، ڕێنمایى ، پەیڕەو تایبەت بە بوارى ژینگە کەلەلایەن دەسەڵاتى تەشریعیەوە دەردەکریت وە بەردەوام لە هەوڵى ئەوەدا بووە کە ڕۆڵى ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و بەشدارى پێکردنی ڕاوبۆچوونى هاوڵاتیان هەبیت لە داڕشتن و نووسینەوەى مسۆدەى یاسا ژینگەییەکان، لەبەر ئەم مەبەستە هەستاین بە ئەنجام دانى کۆبوونوەیەکى هاوبەش لەشارى هەولێر لە بەروارى 6-12-2017 لە هۆڵى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوە کانى ئاو بە بەشدارى به‌ڕێز (د.ئەنوەر عمر قادر) بەرپرسى گشتى پلان دانان و بە دوادا چوون لە وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، بەڕێز (حسین حەمە کریم رحیم) بەڕێوبەرى گشتى دارستان و پاوان، بەڕێوبەرى دارستان و پاوانى هەولێر، نوێنەرى دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگەى هەرێم، نوێنەرى فەرمانگەى ژینگەى هەولێر و هەندێک لە بەڕێوبەر و بەرپرسى بەشى یاسایى و پاوان و پلان دانانى بەڕێوبەرایەتى دارستانى هەولێر٠
ئامانجى کۆبوونوەکە تیشک خستنە سەر یاسا ژینگەییەکان بوو بەشێوەیەکى گشتى و بەپێز کردنى یاساکان و دەست نیشان کردنى خاڵەلاوازەکانى یاساکان و هەموار کردنەوەیان بە شێوەیەک کە لەگەڵ بارودۆخى ئێستاى کوردستاندا بگونجێت هەروەها وابکرێت پێش دەرکردنى هەر یاسایەک سیاسەتیک دابندرێت بۆ جێبەجێ کردنى یاساکان٠
  
لەکۆتاى کۆبوونەوەکەدا سەرجەم بەشدار بووان ڕێک کەوتین لەسەر چەند خاڵێک بۆى هەموولایەک کارى لەسەر بکەین بۆ پتەوکردنى یاسا :ژینگەییەکان لەوانە


 دانانى یاخوود دامەزراندنى مەحکەمەیەکى ژینگەى (تایبەت بە ژینگە) لە سەرجەم شارەکانى هەرێمى کوردستان بۆ جێبەجێ کردنى یاسا ژینگەیەکان٠ × 
غرامات واتە دەبێت بە پێى جۆرى جەریمەکان غەرامە لە سه‌رپێچیكه‌ر وەربگیرێت و بە شێوەیەکى گشتى و یەکسان جێبەجێ بکرێت٠ × 
 ه× هەندێک تاوان دروست کراون لەناو پەیڕەوەکاندا لە یاساکاندا بوونى نییە بۆیە ئەمە کێشەیەکى گەورەى ژینگەى دروست دەکات کە لە هیچ دادگایەکدا ناتوانرێت کێشەکەى چارەسەر بکرێت لەبەر نەبوونى دەقى یاسایی٠
 چاکردنى هەندێک لە نیزامەکان چونکە نیزامان هەیە پێجەوانەى هەندێک یاسایه‌٠ × 
کارکردن لەسەر هۆشیارکردنەوەى هاوڵاتیانى دەرەوەى شار دەبێت ڕێکخراوەکان بە ڕەسمى بەرپرس بکرێن بەرامبەر هۆشیار کردنەوەى هاوڵاتیان٠ × 
0 Comments

..........كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی پرۆژه‌ی داكۆكیكردن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارستان و پاوانی سلێمانی

12/4/2017

0 Comments

 
لە پاش دەرچونى یاسایەکى تایبەت بە دارستان، یاساى ژمارە 10ى ساڵى 2012 (یاساى دارستان لە هەرێمى کوردستان-عیراق)  کە لە (وەقایعى کوردستان) بڵاو کراوەتەوە و جێبەجێ دەکریت، ئیمە وەکو ڕێکخراوى سروشتى عێراق لە پڕۆژەى ( داکۆکیکردن و یاسا ژینگەییەکان بۆ پاریزەرانى ئاوى عیراق)  بە گرنگمان زانى ڕاو بۆچونە جیاوازەکانى ڕێکخراوە ژینگەییەکان و لایەنە بەرپرسەکانى حکومەت لەسەر ئەم یاسایە کۆبکەینەوە بۆ بەهێزتر کردنى یاساکە و چاوپیاخشاندنەوەى بەگوێره‌ی گونجاندنی له‌گه‌ڵ بارودۆخى ئێستاى هەرێمى کوردوستان چونکە ئەم یاسایە گرنگى خۆی هەیە له‌سه‌ر ژینگە به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی و دارستانەکانى هەریمى کوردوستان به‌ تایبه‌تی٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠
هه‌ر بۆیە هەستاین بە ئەنجام دانى  کۆبونەوەیەکى هاوبەش لە بەروارى 4-12-2017 لە هۆڵی كۆبونه‌وه‌ی (بەڕێوبەرایەتى دارستان و پاوان) لە شارى سلێمانى بە بەشداری بەرپرسانى بە ڕێوبەرایه‌تیه‌كه‌ و چەند ڕیکخراوێکى ژینگەى کە پێمان وایە ئەمە جۆرێکە لە ئیش کردنى مەدەنی کە ڕێکخراوەکان بتوانن ڕاى خۆیان لەنزیکەوە بگەیەنە لایەنى بەرپرس٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠​​٠
بە سوپاسەوە توانیمان لەڕێگەى ئاماده‌بووانه‌وه‌ سەرجەم ڕا و بۆچونەکان لەسەر یاساکە کۆبکەینەوە و باس له‌ لایه‌نی جێبه‌جێكردنه‌كه‌شی بكه‌ین كه‌ ئه‌ویش له‌ ئێستادا به‌ دۆخێكی خراپدا تێده‌په‌ڕێت به‌ هۆی بوونی كێشه‌ی دارایی له‌ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق٠ بەو هیوایەى  بتوانیین بە هەماهنگى هەموو لایەک یاسایەکى بە پێز دابڕێژینه‌وه‌ کە خزمەتى ژینگه‌ی كوردستان بكات و هه‌رتاكێكی گۆمه‌ڵگه‌ ئه‌رك و مافی خۆی پارێزراوبێت و سه‌رپێچیكاران و زیان گه‌یه‌نه‌ره‌كان به‌ دارستانه‌كانی هه‌رێم ڕووبه‌ڕوی یاسایه‌كی قورس بكرێنه‌وه‌٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠
0 Comments

    Website Manager

    Diary Muhamad 
    [email protected]
    ​

    Archives

    December 2017
    November 2017
    October 2017
    August 2017
    July 2017
    May 2017
    April 2017
    January 2017
    November 2016
    October 2016
    September 2016
    August 2016
    July 2016
    June 2016
    May 2016
    April 2016
    February 2016
    January 2016
    December 2015
    November 2015
    September 2015
    August 2015
    July 2015
    February 2015
    May 2013

    RSS Feed

Powered by Create your own unique website with customizable templates.