له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی پرۆژه‌ی داكۆكیكردن له سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندنی 2017-2018 له هه‌رێمی كوردستانی عێراق، هه‌ستاین به دابه‌ش كردنی نزیكه‌ی 800 ده‌فته‌ر وێنه‌ی هاوڕێی ژینگه بۆ چه‌ند خوێندنگه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له هه‌ردوو شاری سلێمانی و هه‌ولێر، له كاتێكدا ئێمه به‌ڵێنمان به مامۆستایانی به‌شداربووی هه‌ردوو خولی پرۆژه‌كه‌مان له مانگی ئابی 2017 دابوو كه له سه‌ره‌تای ساڵی نوێی خوێندن سه‌ردانی خوێندنگه‌كانیان بكه‌ین بۆ پێدانی ده‌فته‌ر وێنه‌ی تایبه‌تی پرۆژه‌كه‌مان و چه‌ند ڕێنماییه‌كی ژینگه‌یی و هۆشیار كردنه‌وه‌ی خوێندكاران له مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ژینگه هه‌ر له خوێندنگه‌كانیانه‌وه هه‌تاوه‌كو ماڵه‌كانیان و تواتریش بۆ ناو كۆمه‌ڵگه، هه‌ربۆیه له به‌رواری 19ی تشرینی دووه‌می 2017ه‌وه ده‌ستمان كرد به دابه‌ش كردنی ده‌فته‌ر وێنه‌ی هاوڕێی ژینگه و سێتێك قه‌ڵه‌می ڕه‌نگاو ڕه‌نگ به‌سه‌ر هه‌ر خوێندكارێكی ئه‌و خوێندنگایانه‌ی خواره بۆ قۆناغی 2 یاخود 3 یاخود 4، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌بۆكردنه هه‌تاوه‌كو 22ی كانونی یه‌كه‌می 2017 به‌رده‌وام ده‌بین له دابه‌ش كردنیان به سه‌ر خوێندنگهكاندا٠
له كاتێكدا له مانگی نیسانی 2017 ده‌ستمان كرد به بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌فته‌ر وێنه‌كه بۆ جاری یه‌كه‌م، پاشان له‌سه‌ر داواكاری چه‌ند خوێندنگه‌یه‌ك داوامانكرد له یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا كه پشتگیری دارایی پرۆژه‌كه‌یان كردووه به چاپ كردنه‌وه‌ی 1000 نوسخه‌ی نوێ وه كڕینی 1000 سێت قه‌ڵه‌می ڕه‌نگاوڕه‌نگ بۆ جاری دووه‌م، به خۆشیحاڵیهوه ڕه‌زامه‌ندییان ده‌ربڕی و ئێمه‌ش وه‌ك پرۆژه‌ی داكۆكیكردن و یاسا ژینگه‌ییه‌كان هه‌ستاین به چاپ كردن و بڵاوكردنه‌وه‌یان به‌سه‌ر خوێندنگهكاندا٠
به سوپاسه‌وه له شاری هه‌ولێر، فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر هاوكاری ئێمه بوون له‌م هه‌ڵمه‌ته ژینگه‌ییه به‌ر فراوانهدا٠

شاری سلێمانی
خوێندنگه‌كانی ڕوناكی بنه‌ڕه‌تی، قامیشلۆی بنه‌ڕه‌تی، هه‌ژار موكرییانی، مه‌ولانا خالید، ڕۆزی ئینگلیزی بنه‌ڕه‌تی، ئایندهی بنه‌ڕه‌تی و ماكوانی بنه‌ڕه‌تی

شاری هه‌ولێر
خوێندنگه‌كانی بڵندی بنه‌ڕه‌تی، ئاورنگی بنه‌ڕه‌تی و تۆبزاوای كۆن