پرۆژه‌ی داكۆكیكردن و یاسا ژینگهییهكـان، پرۆژه‌یه‌كی ٤ سـاڵی ڕێكخراوی سروشتی عێـراقه، پـرۆژه‌كه به گرنگی زانی پرۆژه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی تایبه‌ت به ژینگه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت بۆ چه‌ند خوێندنگه‌یه‌كی ناو شار و ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی بۆ قۆناغی بنـهڕهتـی و ئاسـتـهكـانـی ١-٣ كـه بـه‌رواری ١١۔ ٤ ۔٢٠١٧ یـهكـهم ڕۆژ و ده‌ست پـێكی جێبـهجـێكردنـی ئـه‌و پرۆژه‌یه بوو ئـامـانـجی ئـێـمه لـه هـهڵبژاردنـی ئـه‌و قـۆناغه بـۆ ئـه‌وه ده‌گه‌ڕێنینه‌وه كـه پێمان وایـه منداڵ له قۆناغه‌دا زۆر چالاكه و توانای فـێـربوونـی خـێرایـه و ده‌تـوانـێـت ئاسـانـتر گاریگـهری لـه‌سـه‌ر خـێزان و هاوڕێـكانـی دروسـت بـكات٠
كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی پرۆژه‌كه هه‌تا ئه‌مڕۆ و پلانی داهاتوومان
دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای مانگی شوبات به گرنگمان زانی پرۆژه‌یه‌ك بۆ خوێندكارانی بنه‌ڕه‌تی به تایبه‌تی قۆناغی ١-٣ به ئه‌نجام بگه‌یه‌نین، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی بیرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه ئه‌ویش به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك وێنه كه گوزارشت بكه‌ن له (ژینگه به گشتی، خێزان، خوێندن، سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، ئاژه‌ڵه‌كان، كه‌ش وهه‌وا...) وه له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك دیزاینه‌ری به تواناوه وێنه‌كان دووباره كێشرانه‌وه و به شێوازێكی ته‌واو كوردهواریانـه وێنـه كرانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خوێنكاره‌كان زۆر به ئاسانتر لێی تێـبگه‌ن و لێوه‌ی فێر بن، وه بۆ هه‌ر په‌ڕه‌یه‌ك ڕێنماییه‌كی تایبه‌ت به وێنه‌ی ئه‌و په‌ڕه‌یه‌مان زیاد كرد كه به زمانێكی ئاسان و په‌روه‌رده‌ییانه نووسراون هه‌تاوه‌كو خوێندكاره‌كان له كاتی ڕه‌نگ كردنه‌وه‌ی وێنهكانـدا لێـوهی فێر بن، دوای تـه‌واو بوونی كـار و دیزاینه‌كان بۆ ماوه‌ی زیاتر لـه ٤٥ ڕۆژ، دهفتـهره وێنهكـه چاپ كرا لـه ژێر ناوی هاوڕێی ژینگه٠

جگه له ده‌فته‌ره وێنه‌كه، پرۆژه‌كه‌مان سێتێك قه‌ڵه‌می ڕه‌نگا و ڕه‌نگیشی وه‌ك ته‌واوكه‌ری ده‌فته‌ره وێنه‌كه كردۆته دیاری بۆ خوێندكاره‌كان، جگه له‌وانه‌ی كه باس كران بۆ هه‌ر خوێندكارێكیش زه‌رفێكی ژینگه‌یی ده‌درێتێ كه به هه‌مان شێوه له لایه‌ن پرۆژه‌ی داكۆكیكردهوه ئاماده كراوه كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م نایلۆنی تێدایه و چه‌ندین جار به‌كار ده‌هێنرێته‌وه و سودی لێ ده‌بینرێت. ئێمه ئه‌م پرۆژه‌یه‌مان كردۆته چه‌ند قۆناغێك، كه به‌رواری ١١۔ ٤ ۔٢٠١٧ ده‌ست پێكی جێبه‌جێ كردنی یــهكهم قۆتاغی كاره‌كان بوو،كه بریتی یه له بڵاو كردنه‌وه‌ی سێتی ده‌فته‌ره وێنه‌كان به‌سه‌ر چه‌ند خوێندنگه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ناو و ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی و به درێژایی چه‌ندین ڕۆژ وه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی ب.گ. په‌روه‌رده‌ی سلێمانی پاكێجی (هاوڕێی ژینگه) گه‌یه‌ندرایه ده‌ست خوێندكاره‌كانی ئه‌و خوێندنگایانه‌ی كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ب.گ. په‌روه‌رده‌ی سلێمانی دیاری كرابوون. قۆناغی دووه‌م و سێ یه‌می پرۆژه‌كه بریتی ده‌بێت له به دواداچوون له‌و چه‌ند خوێندنگایانه‌ی كه خوێندكاره‌كانیان سوودمه‌ند بوون له (هاوڕێی ژینگه) هه‌تا وه‌كو بزانین خوێندكاره‌كانیان چی لێوه فێر بوون؟ پاشان ئه‌نجامدانی ۆرك شۆپی جیاواز بۆ مامۆستایانی ئه‌و خوێندنگایانه و كار و پلان بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌وره‌كردنی پرۆژه‌كه له داهاتوودا٠
جێی ئاماژه‌یه ته‌واوی تێچووه دارایـیه‌كانی ئه‌م پرۆژه پهروهردهیـیه له‌سه‌ر ئه‌ستۆی پرۆژه‌ی داكۆكیكردن و یاسا ژینگه‌ییه‌كانی سروشتی عێراقه كه له‌لایه‌ن یه‌كیه‌تی ئهوروپاروه پشتگیری دارایی كراوه، له هه‌مان كاتدا جێی ده‌ست خۆشی یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی پشتگیری ته‌واوی خۆیان بۆ ئه‌م پرۆژه په‌روه‌رده‌یی یه دوپات كرده‌وه و به یه‌كه‌مین پرۆژه‌ی په‌روه‌رده‌ی ده‌زانـن كه له سه‌ره‌تاوه به‌و شێوه‌یه ئه‌نجام درابێـت وه پاڵپشتی خۆیان بۆ قۆناغه‌كانی داهاتووی ئه‌م پرۆژه‌یه دهربڕی٠