له به‌رواری 26ی تشرینی یه‌كه‌می 2016، ڕێكخراوی سروشتی عێراق به ئاماده‌بوونی ڕاژان ئاسۆ - پارێزه‌ر/ یاریده‌ده‌ری یاسایی له پرۆژه‌ی داكۆكیكردن، ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش بوو له هۆڵی ڕێكخراوی كیدۆ له سلێمانی، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی ژینگه‌یی و ته‌ندروستی وه دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌ی گه‌نجاو بۆ ئه‌و كێشانه‌ی له ئێستادا بوونیان هه‌یه، جێی باسه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا نزیكه‌ی 26 كه‌سی شاره‌زار و پسپۆڕ له بواره جیاجیاكاندا ئاماده‌بوون و ڕا و بۆچونی خۆیان خسته ڕوو له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه و چه‌ند پێشنیارێكیان خسته ڕوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ، له كۆتایدا ئاماده‌بووان هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێك هێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له كه‌سانی یاسایی و ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان و مامۆستای زانكۆ و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌نده‌نی و نوێنه‌رانی بنكه‌ی ته‌ندروستی و نوێنه‌ری كه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نی شاره‌زا له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه، وه له هه‌مان ڕۆژدا لیژنه‌ی ناوبراو دیاری كرا وه له نزیكترین كات دا ده‌ست به‌كار ده‌بن وه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار ده‌كرێن، پرۆژه‌ی داكۆكیكردنیش له لیژنه‌كه‌دا به‌شداره