تیـمى پرۆژەى داكۆكیكردن (ئەدڤۆکاسی) لە رێکخراوى سروشتى عێراق، کە بەشێویەکى بەردەوام بەدواداچوون دەکات بۆ ( یاسا ، رێنمایی ، پەیڕەو ) تایبهت به بوارى ژینگە كه لە لایەن دەسەڵاتى تەشریعى یهوه دەردهکرێت، وه بەردەوام لەهەوڵى ئەوەدایە کە ڕۆڵى ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و بەشداری پێکردنى ڕا و بۆچوونى هاوڵاتیان هەبێت لە داڕشتن و نوسینەوەى مسۆدەى یاسا ژینگەییەکان. بەردەوام کارى جدی کراوە لەپێـناو دروستکردنى ههماههنگی لە نێوان رێکخراوەکان و خاوەن بریارەکان بۆ نوسین و دراشتنـەوەى یاسا ژینگەییەکان٠
کاتێک رێنمایی ژمارە 1ى ساڵى 2015 تایبەت بە (ڕاو کردن و پاراستنى ئاژەڵى کێوى و باڵندەکـان) لە رۆژنامەى فەرمى (وەقائعی کوردستان ) بڵاوکراویەوە، تیـمى پرۆژەى ئەدڤۆکەسى کۆمەڵێک تێبینى هەبوو لەسەر ڕێنماییەکە و هەوڵدرا لە دوو کۆبونەوەى جیاواز کە لە شاری دهۆک و سلێمانى ئەنجامدرا بەئامادەبوونى نوێنەرانى ( رێکخراوە ژینگەییەکان، خوێندنى باڵا، بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان، کەسانى پسپۆر و شارەزا لە بوارى پاراستنى مافى ئاژەڵى کێوی )، گشت ڕا و بۆچوونەکان تۆمارکران، بۆ ئەم مەبەستە لەنزیکەوە بەرێز حاکم صـمد محمد (بريكارى وهزير بۆ كارو بارى دهستهى پاراستن و چاك كردنى ژینگهی ههرێمى كوردستان) ئاگادار کرایەوە له لایهن پرۆژهكهمانهوه لەوەى ڕێنماییەکە کۆمەلێک بۆشایی یاسایی تێدایه ودهكرێت دهوڵهمهند تر و بهپێز تر بكرێت بۆ ئهوهی زیاتر بگونجێت لهگهڵ كهش و بار و دۆخی ئێستای ههرێكی كوردستان. بۆیە لە کۆبونەوەیەکى هاوبەشى دیکە رێکخرا لە بەروارى 22.1.2017 لە نێوان دەستەى پاراستن و چاک کردنى ژینگە و بەئامادەبوونى بەرێز (حاكم صمـد محـمد) و چەند رێکخراوێکى ژینگەیی هەولێر، فەرمانگەى ژینگەى هەولێـر، ماموستایانى خوێدنى باڵا، زانکۆى هەولێـر رێکخست لە هوڵى کوبونەوەکان لە دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگە لە هەولێر٠
وە ئامانج لە کۆبونەکە، گفتو گۆکردن بوو لەسەر بڕگەکانى رێنماییەکە وەڵام دانەوەى بەرێزیان بۆ سەرجەم تێبینیەکان کە پێشتر تۆمار کرابوون، وە لە بەر بوونى ههندێك کەم و کوڕی لە (ناوەرۆک و شێوزاى داڕشتنى برگەکان)، لە کۆتایی کۆبونەکە بەرێز حاكم صمد بریاریدا کە
ڕێنماییهكه ههموار بكرێتهوه، وە جارێکى تر بریارى دەرچواندنى بۆ بکرێت٠ *
بەهەند وەرگرتنى سەرجەم ڕا و بۆچونى ڕێکخراوەکان کەپێشتر تێبینی یهكانیان تۆمار کرابوون٠ *
به ئامادەبوونى رێکخراوى سروشتى عێراق، نوسینەوەى مسۆدەى ڕێنماییەکە لە کۆبونەوەى گشتى *
دەستەى پاراستن و چاک کردنى ژینگە دەبێت بە بانگێشت کردنى نوێنەرى لایەنى پەیوەندی دار، رێکخراوە ژینگەییەکان٠