له به‌رواری 12ی كانونی دووه‌می 2016، له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شت و گوزار له شاری هه‌ولێر، چالاكییه‌ك ڕێـك خـرا به ئـامانجی ناساندنی ( ڕێبه‌ری یاساكانی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان – عێراق ) و له ژێر پرۆژه‌ی ( داكۆكیكردن و یاسای ژینگه‌ییه‌كان بۆ پارێزه‌رانی ئاوی عێراق٠
به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ( ده‌سته‌ی پاراستن و چاك كردنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان، فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، به‌ڕێوه‌به‌راتی شاره‌وانییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆ، فه‌رمانگه‌ی ئاوی سه‌ر زه‌وی هه‌ولێر ) و ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كان و كه‌سانی پسپۆڕ له بواری ژینگه ، هه‌روه‌ها به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز ( د.ئه‌نوه‌ر عمر قادر ) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلاندانان و به‌دواداچوون له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان، كه سه‌رپه‌رشتی ڕێبه‌ره یاساییه‌كه‌ی كردبوو٠
هه‌روه‌ها له هه‌مان ڕۆژدا ڕێـزلێنانێـكی تایبه‌ت بۆ به‌ڕێز د.ئه‌نوه‌ر ئه‌نجامدرا له لایه‌ن ڕێكخراوی سروشتی عێراقه‌وه، به‌رامبه‌ر به‌و هه‌وڵ و ماندووبونه به‌رده‌وامه‌ی كه به‌ڕێزیان كێشابوویان له كاتی سه‌رپه‌رشتی كردنی ڕێبه‌ره یاساییهكه٠