سروشتی عێراق
  • سەرەتا
  • ئێمە کێین
    • ئامانجەکانمان
    • مێژوو
    • ستاف
    • پەیوەندیمان پێوە بکە
  • پرۆژەکان
    • پرۆژه‌ی داكۆكیكردن و یاسا ژینگه‌یـیه‌كان >
      • وێـنـەکـانی پرۆژه‌كـه‌
      • ڤـیدیـۆكـانی پرۆژه‌كـه‌
      • پارێزەرانی ئاوی عێراق
      • سەرچاوە ئاویەکان
    • پاراستنی جۆراوجۆری زیندەیی >
      • ناوچە گرنگەکان بۆ جۆراوجۆری زیندەیی >
        • پوختەی هەڵسەنگاندنەکان
        • وێنە
        • نەخشە
    • بەرنامەی هۆشیارکردنەوەی مێزۆپۆتامیا >
      • بەلەمەکانی ڕوباری دیجلە
      • وێنە
    • پرۆژەی داروین >
      • بەڕێوەبردنی زەوی وزار
      • پەروەردەو پێگەیاندن
      • کۆرسی ئۆنلاین
      • ڕووپێوی و کارە مەیدانیەکان
      • وێنە
    • پرۆژەی باڵندەی لاپوینگی کۆمەڵایەتی >
      • وێنە
    • پرۆژەى عەدەنی نوێ
    • گەشەکردنی بەردەوام >
      • پرۆژەی دروستکردنی بلۆک
      • دیوەخان
      • کامپی ژینگەیی
    • پەرەپێدانی تواناکان
  • چۆن یارمەتیمان دەدەیت
    • خۆبەخش
    • ئەندام
    • بەخشین
    • نامەی هەواڵەکان
    • کارمەند
  • بڵاوکراوەکان
  • هەواڵ و تازەگەریەکان
  • میدیا جۆراوجۆرەکان
    • وێنەکان
    • گرتە ڤیدۆییەکان
    • ژووری هەواڵ
    • زمانی ئینگلیزی
    • زمانی عه‌ره‌بی

                                     پـڵنگی ده‌گمه‌ن ‌و گیانله‌به‌رێكی دیكه‌ی ده‌گمه‌ن له ‌كوردستان ده‌ژین

2/23/2016

0 Comments

 

ئه‌و كامێرایانه‌ی جێگیر ده‌كرێن بۆ گرتنی وێنه‌ی ئه‌‌و ئاژه‌ڵه‌ كێوییانه‌ به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی ژیانی ئاژه‌ڵییه‌ له‌و ناوچانه‌و كامێراكان شاراوه‌و تایبه‌تمه‌ندن‌ و توانای هه‌ستكردنیان هه‌یه‌ به‌ شه‌پۆله‌كانی ژێر سوور كه‌ له‌گه‌ڵ جوڵه‌ی هه‌ر ئاژه‌ڵێكدا خێرا وێنه‌ی ده‌گرن

وێنه‌كه‌ ده‌ریده‌خات ته‌نها یه‌ك پڵنگ له‌م ناوچه‌یه‌ ناژی
پێشتر له‌ ساڵی ٢٠١١دا  له‌لایه‌ن تیمی  ڕێكخراوی سروشتی عیراقه‌وه‌ له‌هه‌مان ناوچه‌ی كوردستان له‌دوو مانگی جیاوازدا دوو وێنه‌ی پڵنگی فارسی گیراون كه‌ یه‌كه‌م جاربووه‌ ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ له‌ عیراقدا تۆماربكرێت

هانا ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن 29 ساڵ له ‌ساڵی ٢٠٠٩ەوه‌ كـار له‌ ڕێكخراوه‌كه‌مان ئه‌كـات  ، باسل له‌وه‌ ده‌كات له‌ 2011دا  وایانزانیوه‌ هه‌مان پڵنگیان دووجار وێنه‌گرتووه‌ته‌وه‌ ، چونكه‌ له‌سه‌ر دوو لای جیاواز وێنه‌ی پڵنگه‌كه‌ گیراوه‌

"تائێستا وامانده‌زانی ته‌نها یه‌ك پڵنگ له‌م ناوچه‌یه‌ بوونی هه‌یه‌، به‌ڵام كاتێك له‌م وێنه‌ نوێیه‌ وردبووینه‌وه‌ بینیمان تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی وه‌ك یه‌كێك له‌و وێنانه‌ی پێشووه‌، به‌ڵام جیاوازه‌ له ‌وێنه‌كه‌ی تریان، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه‌ ته‌نها یه‌ك پڵنگ له‌و ناوچه‌ شاخاوییه‌ی كوردستان ناژی ‌و به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ دوو پڵنگن".

هه‌بوونی زیاد له‌یه‌ك پڵنگی له‌و جۆره‌و مانه‌وه‌یان له‌‌و ناوچه‌یه‌و دووباره‌ ده‌ركه‌وتنه‌وه‌یان دوای چه‌ند ساڵێك، حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه‌ بۆ رێكخراوی سروشتی عیراق ‌و ده‌وڵه‌مه‌ندتریان ده‌كات له ‌زانیاریی ده‌رباره‌ی ئه‌‌و ئاژه‌ڵه‌

ئه‌م پڵنگانه‌ چۆن ڕێیانكه‌وتووەته‌ هه‌رێمی كوردستان؟ 
ئه‌م جۆره‌ پڵنگه‌، زۆرترین ژماره‌ی له‌ ئێران هه‌یه‌و له‌ وڵاتانی روسیا و جۆرجیاو ئه‌رمینیا و ئه‌فغانستان و ئازه‌ربایجان و توركیا و توركمانستان و پاكستانیش بوونیان هه‌یه‌ و هه‌رچه‌نده‌ مه‌ترسی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره‌، به‌ڵام توانای خۆگونجاندنیان هه‌یه‌‌و زیاتر له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كاندا ده‌ژین

"به‌و پێیه‌ی شاخی زاگرۆس یه‌كێكه‌ له ‌ده‌وڵه‌مه‌ندترین ناوچه‌كان له‌ڕووی جۆراوجۆری زینده‌ییه‌وه‌و ژماره‌یه‌كی زۆری پڵنگیش له‌ ئێراندا ده‌كه‌ونه‌ شاخی زاگرۆسه‌وه‌ و به‌شێكی زۆری ئه‌‌و شاخه‌ درێژ ده‌بێته‌وه‌ بۆ كوردستان، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌م گیانه‌وه‌ره‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ كۆچی كردبێت بۆ ناوچه‌ شاخاویه‌كانی كوردستان" 

ئه‌و پڵنگانه‌ چه‌ندین كیلۆمه‌تر ده‌بڕن‌و ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین مه‌ترسی ده‌بنه‌وه‌ كه‌ به‌لای تیمه‌كه‌ی رێكخراوی سروشتی عیراقه‌وه‌ له‌ هه‌موویان مه‌ترسیدارتر ڕاوكردنیان و ژه‌هراویكردنیانه‌ له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه‌

هانا ئه‌حمه‌د پێیوایه‌ گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌م ئاژه‌ڵه‌ ده‌گمه‌نانه‌ ڕاوچیه‌كانن كه‌ پێشتریش له‌ سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ پڵنگێكیان بێبه‌زه‌ییانه‌ ڕاوكردووه‌

"بۆ پارێزگاریكردن له‌م ئاژه‌ڵه‌ ده‌گمه‌نه‌ مه‌ترسی له‌سه‌رانه‌ی له‌ كوردستان بوونیان هه‌یه‌، ده‌بێت یاساكانی قه‌ده‌غه‌كردن ‌و كۆنترۆڵكردنی ڕاوی گیانه‌وه‌ر و باڵنده‌ كێوییه‌كان چڕبكرێنه‌وه‌و بایه‌خی زیاتر به‌ هێزه‌كانی پۆلیسی دارستان بدرێت" به‌ وته‌ی هـانا

سروشتی عیراق
 ڕێكخراوێكی ناحكومیی عیراقیه‌ و له‌ هه‌رێمی كورستان و عیراق تۆماركراوه‌و پابه‌نده‌ به‌ پرۆگرامی ژینگه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان

 ژیانی باڵنده‌ی نێوده‌وڵه‌تی یه‌ ،  وله‌سه‌ر ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش ته‌نها  - Bridlife International تاكه‌ ڕێكخراوی عێراقیه‌ كه‌ سه‌ر به‌ 
Waterkeeper Alliance - ڕێكخراوه‌ كه‌ ئه‌ندامه‌ له‌ یه‌كێتی پارێزه‌رانی ئاوی جیهانی
​

ڕێكخراوی سروشتی عێراق كار ده‌كات بۆ پاراستن و هێشتنه‌وه‌ و به‌رده‌وامی ژینگه‌ی سروشتی عیراق و كوردستان

سوپاس بۆ سایتی خه‌نـدان
​
0 Comments

               كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ( كوردستان بۆ مافی ئاژه‌ڵ ) له‌ شـاری دهـۆك 

2/2/2016

0 Comments

 
له‌ به‌رواری 2ی شوباتی 2016 ، پرۆژه‌ی داكۆكیكردن به‌ هاوكاری ڕێكخراوی ( كوردستان بۆ پاراستنی مافی ئاژه‌ڵ ) هه‌سـتا به‌ سـازدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ هۆڵی فه‌رمانگه‌ی ڤێرتێرنه‌ری له‌ شـاری دهـۆك ، به‌ ئاماده‌بوونی 27 كه‌س له‌ نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌كان‌ و كه‌سانی شاره‌زا و خاوه‌ن بڕیار، وه‌ هه‌روه‌ها چه‌ند ڕێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی٠
​
:له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌مان به‌ چه‌ند لایه‌نێك داوه‌ كه‌ ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون

  زانكۆی زاخۆ  
  زانكۆی دهۆك – به‌شی ته‌ندروستی و ژینگه‌  
 فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی دهۆك  
  فه‌رمانگه‌ی ڤێرتێرنه‌ری دهۆك  
 فه‌رمانگه‌ی به‌نداوی دهۆك  
  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی دهۆك  
 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شت و گوزاری دهۆك  
  پارێزگای دهۆك  
  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتـی كشتوكـاڵ  
  ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان  
  ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق  
  ڕێكخراوی ئـازا بۆ پارێزگاری ژینگه‌  
  ڕێكخراوی فه‌ره‌شیـن بۆ پارێزگاری ژینگه‌  
  ڕێكخراوی ئـاوی كوردستان  
 گروپی ڕێبازی نه‌ته‌وه‌یی دهۆك  


له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كورته‌یه‌ك پێشكه‌ش كرا ده‌رباره‌ی ده‌رچوونی یه‌كه‌میـن ڕێبه‌ری یاساكانی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق، له‌ هه‌مان كات دا باسی ناوه‌ڕۆكی ڕێبه‌ره‌ یاساییه‌كه‌ كرا، هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا 250 دانه‌ له‌ ڕێبه‌ره‌ یـاساییه‌كـه‌ به‌ زمـانی كوردی و عه‌ره‌بـی به‌سه‌ر به‌شداربووان دا دابه‌ش كـرا٠

له‌ به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا تیشـك خرایه‌ سـه‌ر ئامانجێكـی سه‌ره‌كـی پرۆژه‌ی داكۆكیكردن كه‌ به‌شداری كردنه‌ له‌ په‌ره‌پێدان و خستنه‌ ڕووی ڕا و بۆچوونه‌ جیـاوازه‌كـان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگـه‌ی مه‌ده‌نـی و لایـه‌نی حكومی له‌ پرۆسه‌ی به‌ره‌وپێش چوونی یاساكانی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێـك٠
 
له‌ هه‌مان كۆبونه‌وه‌دا گفتوگۆی ته‌واو كرا له‌سه‌ر ده‌رچوونی یاسای ژماره‌ 1ی سـاڵی 2015 ( یـاسای به‌ڕێوه‌بردن و پـاراستـنی مافـی ئـاژه‌ڵ ) كه‌ له‌ به‌رواری ( نیسانی 2015 ) به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بڵاوكرابووه‌وه‌ ، كه‌ ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو٠
هه‌موان كۆك بووین له‌سه‌ر بوونی چه‌ند كه‌م و كوڕییه‌ك له‌ یاساكه‌ی ژماره‌ 1ی ساڵی 2015 كه‌ نـاتوانێـت كۆنترۆڵی ته‌واوی دیارده‌ی ڕاوكردن بكـات و كاریگه‌ری ته‌واوی هه‌بێـت له‌ بواری جێبه‌جێكردن دا ، هه‌ر بۆیه‌ له‌ كۆتاییـدا هه‌ستایـن به‌ كۆكردنه‌وه‌ی ڕاو بۆچوونه‌ جیاوازه‌كـان له‌سـه‌ر یـاساكه‌ و چـاك كردنی كه‌م و كورتییـه‌كان له‌سه‌ر یـاساكه‌ ، پـاشان گه‌ڕاندنه‌وه‌یـان بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار بۆ دووباره‌ هه‌مـوار كردنه‌وه‌ی یـاسـاكه‌
٠
0 Comments

بانگێشت كردن و وه‌رگرتنی نامه‌ی سوپاس و پێزانین له‌ لایه‌ن وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری ژینگه‌ 

2/1/2016

0 Comments

 
لە بەروارى 1 شوباتی 2016 ، تیمی داکۆکى کردن لە رێکخراوى سروشتى عێراق بانگێشت کران لە لایەن وەزیرى هەرێم بۆ کارو بارى ژینگە لەلایەن بەرێز (عبدالرحمان عبدالرحیم) لە دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگە لە هەرێمى کوردستان ، بەمەبەستى بەرز ڕاگرتنى ئەرکى تیمى داکۆکى کردن لەکاتى سەرقاڵى و کارکردنیان لە دەرکردنى یەکەمین ڕێبەرى ژینگەى لەهەرێمى کوردستان بە سێ زمان ( کوردی ، عەرەبى و ئینگلیزى ) کە لە بەروارى کانونى  یەکەمى 2015 بڵاوکرایەوە٠
لە کۆبونەوەکە دا ئامانجى سەرەکی لەپرۆژه‌ى داکۆکى کردن خرایە ڕوو  کە هاندانى دەزگا حکومیەکان و رێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى یە کە دەبێت رۆڵى بەرچاوری زیاتریان هەبێت لەباشترکردن وبایەخ دان بە یاسا و رێنماییە ژینگەیەکان لە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ خستنە ڕووى چەندین نموونەى باش کە دەکرێت بە ئەنجام بگەیەنرێت لەلایەن دەزگاحکومیەکان و رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى وه‌ هه‌روه‌هـا بوونی چالاكی جیـاواز له‌ بواری داكۆكیكردن كه‌ له‌ كوردستاندا بوونی هه‌یه‌ به‌ تایبـه‌ت له‌ بواری یـاسا ژینگه‌ییه‌كـاندا٠
جەنابی وەزیر پشتگیرى خۆى بۆ پرۆژەى داکۆکى کردن  دووپات کرده‌وە تا بتوانین ئامانجەکانى پرۆژەکە بەدەست بهێنین،  و لەژێر ناوى دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگە لەهەرێمى کوردستان ، تیمى داکۆکى کردن نوسراوى رێزلێنان وەرگرت لەلایەن بەرێزیانەوە ، وە ئەم هاندانە کاریگەرى زۆرى دەبێت لەسەر تیمەکەمان  وا دەکات کە زیاتر چالاک بـیـن بۆ گەیشتن بەباشترین دەرئەنجام لەکارەکانمـاندا٠

0 Comments

    Website Manager

    Diary Muhamad 
    Diary.Muhamad@natureiraq.org
    ​

    Archives

    December 2017
    November 2017
    October 2017
    August 2017
    July 2017
    May 2017
    April 2017
    January 2017
    November 2016
    October 2016
    September 2016
    August 2016
    July 2016
    June 2016
    May 2016
    April 2016
    February 2016
    January 2016
    December 2015
    November 2015
    September 2015
    August 2015
    July 2015
    February 2015
    May 2013

    RSS Feed

Foto

سروشتی عێراق

ئامانجەکانمان
مێژوو
ستاف
پەیوەندیمان پێوە بکە

چی دەکەین

پاراستنی زیندەهەمەچەشنی
سەرچاوە ئاوییەکان
گەشەكردنى بەردەوام
دروستکردنی تواناکان

لەگەڵمانبە

ئەندام
خۆبەخش
بەخشین
کارمەند

ماڵپەڕی کۆن؟

لێرەدا شێوازە کۆنەکە ببینە