ئه‌و كامێرایانه‌ی جێگیر ده‌كرێن بۆ گرتنی وێنه‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵه كێوییانه به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی ژیانی ئاژه‌ڵییه له‌و ناوچانه‌و كامێرا‌كان شاراوه‌و تایبه‌تمه‌ندن و توانای هه‌ستكردنیان هه‌یه به شه‌پۆله‌كانی ژێر سوور كه له‌گه‌ڵ جوڵه‌ی هه‌ر ئاژه‌ڵێكدا خێرا وێنه‌ی ده‌گرن
وێنه‌كه ده‌ریده‌خات ته‌نها یه‌ك پڵنگ له‌م ناوچه‌یه ناژی
پێشتر له ساڵی ٢٠١١دا له‌لایه‌ن تیمی ڕێكخراوی سروشتی عیراقه‌وه له‌هه‌مان ناوچه‌ی كوردستان له‌دوو مانگی جیاوازدا دوو وێنه‌ی پڵنگی فارسی گیراون كه یه‌كه‌م جاربووه ئه‌و ئاژه‌ڵه له عیراقدا تۆماربكرێت
هانا ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن 29 ساڵ له ساڵی ٢٠٠٩ەوه كـار له ڕێكخراوه‌كه‌مان ئهكـات ، باسل له‌وه ده‌كات له 2011دا وایانزانیوه هه‌مان پڵنگیان دووجار وێنهگرتووهتهوه ، چونكه له‌سه‌ر دوو لای جیاواز وێنه‌ی پڵنگه‌كه گیراوه
"تائێستا وامانده‌زانی ته‌نها یه‌ك پڵنگ له‌م ناوچه‌یه بوونی هه‌یه، به‌ڵام كاتێك له‌م وێنه نوێیه وردبووینه‌وه بینیمان تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی وه‌ك یه‌كێك له‌و وێنانه‌ی پێشووه، به‌ڵام جیاوازه له وێنه‌كه‌ی تریان، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه ته‌نها یه‌ك پڵنگ له‌و ناوچه شاخاوییه‌ی كوردستان ناژی و به لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو پڵنگن".
هه‌بوونی زیاد له‌یه‌ك پڵنگی له‌و جۆره‌و مانه‌وه‌یان له‌و ناوچه‌یه‌و دووباره ده‌ركه‌وتنه‌وه‌یان دوای چه‌ند ساڵێك، حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه بۆ رێكخراوی سروشتی عیراق و ده‌وڵه‌مه‌ندتریان ده‌كات له زانیاریی ده‌رباره‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵه
ئه‌م پڵنگانه چۆن ڕێیانكهوتووەته هه‌رێمی كوردستان؟
ئه‌م جۆره پڵنگه، زۆرترین ژماره‌ی له ئێران هه‌یه‌و له وڵاتانی روسیا و جۆرجیا‌و ئه‌رمینیا و ئه‌فغانستان و ئازه‌ربایجان و توركیا و توركمانستان و پاكستانیش بوونیان هه‌یه و هه‌رچه‌نده مه‌ترسی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره، به‌ڵام توانای خۆگونجاندنیان هه‌یه‌و زیاتر له ناوچه شاخاوییه‌كاندا ده‌ژین
"به‌و پێیه‌ی شاخی زاگرۆس یه‌كێكه له ده‌وڵه‌مه‌ندترین ناوچه‌كان له‌ڕووی جۆراوجۆری زیندهییهوهو ژماره‌یه‌كی زۆری پڵنگیش له ئێران‌دا ده‌كه‌ونه شاخی زاگرۆسه‌وه و به‌شێكی زۆری ئه‌و شاخه درێژ ده‌بێته‌وه بۆ كوردستان، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌م گیانه‌وه‌ره له ئێرانه‌وه كۆچی كردبێت بۆ ناوچه شاخاویه‌كانی كوردستان"
ئه‌و پڵنگانه چه‌ندین كیلۆمه‌تر دهبڕنو ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین مه‌ترسی ده‌بنه‌وه كه به‌لای تیمه‌كه‌ی رێكخراوی سروشتی عیراقه‌وه له هه‌موویان مه‌ترسیدارتر ڕاوكردنیان و ژههراویكردنیانه له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه
هانا ئه‌حمه‌د پێیوایه گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌م ئاژه‌ڵه ده‌گمه‌نانه ڕاوچیهكانن كه پێشتریش له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه پڵنگێكیان بێبه‌زه‌ییانه ڕاوكردووه
"بۆ پارێزگاریكردن له‌م ئاژه‌ڵه ده‌گمه‌نه مه‌ترسی له‌سه‌رانه‌ی له كوردستان بوونیان هه‌یه، ده‌بێت یاساكانی قه‌ده‌غه‌كردن و كۆنترۆڵكردنی ڕاوی گیانه‌وه‌ر و باڵنده كێوییه‌كان چڕبكرێنهوهو بایه‌خی زیاتر به هێزه‌كانی پۆلیسی دارستان بدرێت" به وته‌ی هـانا
سروشتی عیراق
ڕێكخراوێكی ناحكومیی عیراقیه و له هه‌رێمی كورستان و عیراق تۆماركراوه‌و پابه‌نده به پرۆگرامی ژینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
ژیانی باڵنده‌ی نێوده‌وڵه‌تی یه ، وله‌سه‌ر ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش ته‌نها - Bridlife International تاكه ڕێكخراوی عێراقیه كه سه‌ر به
Waterkeeper Alliance - ڕێكخراوه كه ئه‌ندامه له یه‌كێتی پارێزه‌رانی ئاوی جیهانی
ڕێكخراوی سروشتی عێراق كار ده‌كات بۆ پاراستن و هێشتنه‌وه و به‌رده‌وامی ژینگه‌ی سروشتی عیراق و كوردستان
سوپاس بۆ سایتی خهنـدان