لە پاش دەرچونى یاسایەکى تایبەت بە دارستان، یاساى ژمارە 10ى ساڵى 2012 (یاساى دارستان لە هەرێمى کوردستان-عیراق) کە لە (وەقایعى کوردستان) بڵاو کراوەتەوە و جێبەجێ دەکریت، ئیمە وەکو ڕێکخراوى سروشتى عێراق لە پڕۆژەى ( داکۆکیکردن و یاسا ژینگەییەکان بۆ پاریزەرانى ئاوى عیراق) بە گرنگمان زانى ڕاو بۆچونە جیاوازەکانى ڕێکخراوە ژینگەییەکان و لایەنە بەرپرسەکانى حکومەت لەسەر ئەم یاسایە کۆبکەینەوە بۆ بەهێزتر کردنى یاساکە و چاوپیاخشاندنەوەى بەگوێره‌ی گونجاندنی له‌گه‌ڵ بارودۆخى ئێستاى هەرێمى کوردوستان چونکە ئەم یاسایە گرنگى خۆی هەیە له‌سه‌ر ژینگە به شێوه‌یه‌كی گشتی و دارستانەکانى هەریمى کوردوستان به تایبه‌تی٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠
هه‌ر بۆیە هەستاین بە ئەنجام دانى کۆبونەوەیەکى هاوبەش لە بەروارى 4-12-2017 لە هۆڵی كۆبونه‌وه‌ی (بەڕێوبەرایەتى دارستان و پاوان) لە شارى سلێمانى بە بەشداری بەرپرسانى بە ڕێوبەرایه‌تیه‌كه و چەند ڕیکخراوێکى ژینگەى کە پێمان وایە ئەمە جۆرێکە لە ئیش کردنى مەدەنی کە ڕێکخراوەکان بتوانن ڕاى خۆیان لەنزیکەوە بگەیەنە لایەنى بەرپرس٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠
بە سوپاسەوە توانیمان لەڕێگەى ئاماده‌بووانه‌وه سەرجەم ڕا و بۆچونەکان لەسەر یاساکە کۆبکەینەوە و باس له لایه‌نی جێبه‌جێكردنه‌كه‌شی بكه‌ین كه ئه‌ویش له ئێستادا به دۆخێكی خراپ‌دا تێده‌په‌ڕێت به هۆی بوونی كێشه‌ی دارایی له سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق٠ بەو هیوایەى بتوانیین بە هەماهنگى هەموو لایەک یاسایەکى بە پێز دابڕێژینه‌وه کە خزمەتى ژینگه‌ی كوردستان بكات و هه‌رتاكێكی گۆمه‌ڵگه ئه‌رك و مافی خۆی پارێزراوبێت و سه‌رپێچیكاران و زیان گه‌یه‌نه‌ره‌كان به دارستانه‌كانی هه‌رێم ڕووبه‌ڕوی یاسایه‌كی قورس بكرێنه‌وه‌٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠