تیمى پڕۆژەى داکۆکیکردن و یاسا ژینگەییەکان بۆ پاریزەرانى ئاوى عێراق لە ڕێکخراوى سروشتى عێراق بەردەوام بەدوادا چوون دەکات بۆ یاسا، ڕێنمایى ، پەیڕەو تایبەت بە بوارى ژینگە کەلەلایەن دەسەڵاتى تەشریعیەوە دەردەکریت وە بەردەوام لە هەوڵى ئەوەدا بووە کە ڕۆڵى ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و بەشدارى پێکردنی ڕاوبۆچوونى هاوڵاتیان هەبیت لە داڕشتن و نووسینەوەى مسۆدەى یاسا ژینگەییەکان، لەبەر ئەم مەبەستە هەستاین بە ئەنجام دانى کۆبوونوەیەکى هاوبەش لەشارى هەولێر لە بەروارى 6-12-2017 لە هۆڵى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوە کانى ئاو بە بەشدارى بهڕێز (د.ئەنوەر عمر قادر) بەرپرسى گشتى پلان دانان و بە دوادا چوون لە وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، بەڕێز (حسین حەمە کریم رحیم) بەڕێوبەرى گشتى دارستان و پاوان، بەڕێوبەرى دارستان و پاوانى هەولێر، نوێنەرى دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگەى هەرێم، نوێنەرى فەرمانگەى ژینگەى هەولێر و هەندێک لە بەڕێوبەر و بەرپرسى بەشى یاسایى و پاوان و پلان دانانى بەڕێوبەرایەتى دارستانى هەولێر٠
ئامانجى کۆبوونوەکە تیشک خستنە سەر یاسا ژینگەییەکان بوو بەشێوەیەکى گشتى و بەپێز کردنى یاساکان و دەست نیشان کردنى خاڵەلاوازەکانى یاساکان و هەموار کردنەوەیان بە شێوەیەک کە لەگەڵ بارودۆخى ئێستاى کوردستاندا بگونجێت هەروەها وابکرێت پێش دەرکردنى هەر یاسایەک سیاسەتیک دابندرێت بۆ جێبەجێ کردنى یاساکان٠
لەکۆتاى کۆبوونەوەکەدا سەرجەم بەشدار بووان ڕێک کەوتین لەسەر چەند خاڵێک بۆى هەموولایەک کارى لەسەر بکەین بۆ پتەوکردنى یاسا :ژینگەییەکان لەوانە
دانانى یاخوود دامەزراندنى مەحکەمەیەکى ژینگەى (تایبەت بە ژینگە) لە سەرجەم شارەکانى هەرێمى کوردستان بۆ جێبەجێ کردنى یاسا ژینگەیەکان٠ ×
غرامات واتە دەبێت بە پێى جۆرى جەریمەکان غەرامە لە سهرپێچیكهر وەربگیرێت و بە شێوەیەکى گشتى و یەکسان جێبەجێ بکرێت٠ ×
ه× هەندێک تاوان دروست کراون لەناو پەیڕەوەکاندا لە یاساکاندا بوونى نییە بۆیە ئەمە کێشەیەکى گەورەى ژینگەى دروست دەکات کە لە هیچ دادگایەکدا ناتوانرێت کێشەکەى چارەسەر بکرێت لەبەر نەبوونى دەقى یاسایی٠
چاکردنى هەندێک لە نیزامەکان چونکە نیزامان هەیە پێجەوانەى هەندێک یاسایه٠ ×
کارکردن لەسەر هۆشیارکردنەوەى هاوڵاتیانى دەرەوەى شار دەبێت ڕێکخراوەکان بە ڕەسمى بەرپرس بکرێن بەرامبەر هۆشیار کردنەوەى هاوڵاتیان٠ ×