له به‌رواری ٢٢ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٦، پرۆژه‌ی داكۆكیكردن به‌شداری كرد له سیمینارێك له هۆڵی ڕێكخراوی كیدۆ له ژێر ناوی هاوه‌رده كردنی ئوتومبێلی دۆستی ژینگه (هایـبرید)، به ئاماده‌بوونی لایه‌نه به‌رپرسه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی. وه‌ك ئاشكرایه ساڵ له دوای ساڵ كێشه‌كانی ژینگه ڕوو له زیاد بوون ده‌كه‌ن، ئـه‌م كاره‌ش به شێوه‌ی چه‌ندین هه‌نگاو ئه‌نجـام ده‌درێت كه یه‌كێـك له ههنگـاوهكان بـریتی یه له ئـوتومبێلی جۆری هایـبرید كه به ئوتومبێلی دۆستـی ژینگه دا ده‌نرێت كه گرنگترین خاسیه‌ته‌كانی ئه‌م ئوتومبێله كار كردنیه‌تی به كاره‌بـا كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی گازی دوانۆكسیدی كاربـۆن و كازه ژههراویـیهكـانی تر كه بـه‌هۆی به‌كارهێنانی ئوتومێـلهوه ڕوو ده‌دات. هه‌ربۆیه پێشنیارمان كرد كه حكومه‌تی هه‌رێم و عێراقیش بڕیارێك ده‌ربكه‌ن له ساڵی داهاتـووهوه هه‌مـوو كۆمپانـیا و بـازرگانهكـانی بواری هاوهردهكردنـی ئوتومبێـل ناچـار بكرێن كه ده‌بێـت به لایه‌نی كه‌مه‌وه بـه ڕێـژه‌ی ٥% بۆ ٧% ئـوتومبێلهكان له جۆری هایـبرید بـن وه كارئاسانیـش بۆ كڕیارانی ئه‌م ئوتومبێله بكه‌ن. هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته یاداشتێكمان گه‌یانده ده‌ست به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی بـۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و كاركردن له‌سه‌ر یـاداشتـهكه٠