ڕێکخراوى سروشتى عێراق لە ژێر پرۆژەى پارێزەرانى ئاوى عێراق و داکۆکى کردن لە یاسا ژینگەیەکان وە بەهاوبەشى لەگەڵ دەزگاى وەتەر ڕایت فاوندەیشن – ئیتاڵى وە بە پشتگیرى دارایى یەکیەتى ئەوروپا، دووهەمین خولى ڕاهێنان لەسەر پشکنین و رۆڵى رێکخراوە ناحکومیەکان لە٢٤ تا ٣١ ئایاری ٢٠١٦،بە دووگروپى جیاواز بەرێوە چوو لە شاری هەولێرو سلێمانی بۆ (٤٩) پشکنەر لەدەزگا وفەرمانگە ژینگەییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، خولەکە بۆ ماوەى سێ رۆژ بوو بۆ هەر گروپێک، لەرۆژی یەکەم و دووهەم بەشداربووان لە ناو هۆڵ ڕاهێـنانیان پێ كرا لەگەڵ سـێ راهێنەرى شارەزای ئیتاڵی (ئلیسا تاکیس و مانرینکۆ بێلانى وەهەروەها سێرجۆ گەتێسکی - شارەزا لەبوارى ووزە ) لە وهتەر ڕایت فاوندەیشن. رۆژى سێیەم بۆ سەردانى مەیدانى ڕێکخرا، لەشارى سلێمانى سەردانهكه بۆ کۆمپانیاى ( ئاوى ئاڵا ) بوو لە نزیک بازیان وه ههروهها لەشارى هەولێر سهردانهكه ئهنجام درا بۆ کۆمپانیاى ( ئەربیل ستـیل ) کە لەسەر شەقامى سهرهكی گوێـره. لە سەردانەکاندا هەموو بەشداربووان هاندران کە بەشێوەیەکى پراکتیکى لیستى چاودێری کردن کە پێشتر لەلایەن بەشداربووانەوە دروست کرابوو بەکاربهـێـنن
ئامانجى سەرەکى خولەکە دابین کردنى ( پسپۆرى پیشەیى گونجاو وە ڕابەرى کردن بۆ گەیاندیان بە بریارى گونجاو و بەرپرسانە کە بەجۆرێک بگونجێت لەگەڵ پرنسیپی دەوروبەر و پرنسیپەکانى گەشەكـردنـدا
بابەتى خولەکە
پێشهكییهك لهسهر ڕۆڵى داتا ژینگەییەکان بۆ پێوانەکردنى بەردەوامى*
پێناسەى داتا ژینگەییهكان و ڕێگاكانی*
بڵاو كردنهوهی زانیاری یهكان وبەڕێوەبردنیـان*
ڕۆڵ و هاوبهشی پێكردنی ڕێکخراوە ناحکومیەکات و کۆمەڵگەى مەدەنى لە کۆکردنەوەى داتا ژینگەیەکاندا و شیکارکردنى لە ناویشیاندا*
لێكۆڵینهوهی کەیسەکان
فۆکەس گروپ لەسەر شارەزای ناوخۆیی و زانستى هاوڵاتى*
راپورتى ژینگەی و ئەزمونى هەرێمى تاسکەنى*

مەبەست لە پشکنەرى ژینگەیی چی یە ؟
پشکنەرى ژینگەیی لێکۆلێنەوەى ڕۆتینى خۆی ئەنجام دەدات لە ناوچەیهك بۆ کارێکى دیارى کراو یان هەر ناوچەیەکى تر بێت بۆ دڵنیا بوون لەوەى کە پرۆژەکان بەشێوەیەکى گشتى دەگونجێت لەگەڵ یاسا ژینگەییە گرنگەکاندا، لە دەرئەنجامدا رەگەزی بنەرەتى دەبێت بۆ پاراستنى تەندروستى هەریەک له زەوی وهاوڵاتیان بەشێوەیەکى گشتى. ئەم شێوازى کارکردنە زۆر نزیکە و ئەگونجێ لەگەڵ پەیڕەوە ژینگەییە نێو دەوڵەتیەکاندا، جگە لەوەى تواناى تۆمارکردنى وورد بۆ دیارى کردنى ئاستى نموونەیی لەناوچەیەکى دیاریکراو دەبێت، بەشێوەیەکى گشتى تیمى پشکنین لە ناو بارەگاى کارکردن و مەیدانى پرۆژەکان کارەکانیان ئەنجام ئەدەن کە جۆرێک لە باڵانس دروست دەکات لە نیوان هەمەچەشنى و رۆتـیـنـدا
ئەرکەکانى پشکنەرى ژینگەیی و پێناسەى پیشەى
پشکنەرى ژینگەیی هەڵدەسێت بە شیکارکردن لە جێگەى پرۆژەکان بۆ کۆمەڵێکى جیاواز لەپرۆژەى ئەندازیاری یاخـود بازرگانى، جگە لە کۆکردنەوەى داتاو زانیارى و نوسینی ڕاپۆرت و پێشکەش کردنى پێشنیارى چاودێرى کردن بەلایەنى پەپوەندیدار و ناو خۆییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا کارى پشکنین لە پرۆژەیەکەوە بۆ پرۆژەیەکى تر جیاوازە و دەگۆرێت. بەڵام پشکنەر بەچەند جۆرێكـی جیاواز دەتوانێت خزمەتى گرنگ بە وڵاتەکەى بگەیەنێت لە ڕێـی هەردوو کەرتى گشتى و کەرتى تایبەت
لەگەڵ ئەوەشدا سەرجەم پشکـنهرهکان دەبێت ڕەچاوى ئەم ئەرکانەى لاى خوارەوە بن
هەڵسەنگاندنى بارودۆخى ژینگەیی لەمەیدانى پرۆژەکاندا لە پێناو دەستنیشان کردنى ئەگەرى کاریگەرى ژینگەیی بۆ دەوروبەر*
پشکینین و بە دیکۆمێنتکردن لە داواكارییه ژینگەییەکانی پرۆژهیهك یاخود چهند پرۆژهیهكدا*
رۆژانە ڕاپۆرتى پشکنین ئامادە بکرێت کەپێویستە بەروار ، کات ، گرتنى وێنە ، لەگەڵ سەرجەم چالاکیەکانى ترى مەیدانى پرۆژکە تۆماربکرێت*
به بهردهوامی
دروست کردنى پەیوەندیەکى باش و پتهو لەگەڵ سەرجەم کارمەندەکانى پرۆژە و بهڵێندهرهكان و ئەندامانى پرۆژەکانى تر*