سروشتی عێراق
  • سەرەتا
  • ئێمە کێین
    • ئامانجەکانمان
    • مێژوو
    • ستاف
    • پەیوەندیمان پێوە بکە
  • پرۆژەکان
    • پرۆژه‌ی داكۆكیكردن و یاسا ژینگه‌یـیه‌كان >
      • وێـنـەکـانی پرۆژه‌كـه‌
      • ڤـیدیـۆكـانی پرۆژه‌كـه‌
      • پارێزەرانی ئاوی عێراق
      • سەرچاوە ئاویەکان
    • پاراستنی جۆراوجۆری زیندەیی >
      • ناوچە گرنگەکان بۆ جۆراوجۆری زیندەیی >
        • پوختەی هەڵسەنگاندنەکان
        • وێنە
        • نەخشە
    • بەرنامەی هۆشیارکردنەوەی مێزۆپۆتامیا >
      • بەلەمەکانی ڕوباری دیجلە
      • وێنە
    • پرۆژەی داروین >
      • بەڕێوەبردنی زەوی وزار
      • پەروەردەو پێگەیاندن
      • کۆرسی ئۆنلاین
      • ڕووپێوی و کارە مەیدانیەکان
      • وێنە
    • پرۆژەی باڵندەی لاپوینگی کۆمەڵایەتی >
      • وێنە
    • پرۆژەى عەدەنی نوێ
    • گەشەکردنی بەردەوام >
      • پرۆژەی دروستکردنی بلۆک
      • دیوەخان
      • کامپی ژینگەیی
    • پەرەپێدانی تواناکان
  • چۆن یارمەتیمان دەدەیت
    • خۆبەخش
    • ئەندام
    • بەخشین
    • نامەی هەواڵەکان
    • کارمەند
  • بڵاوکراوەکان
  • هەواڵ و تازەگەریەکان
  • میدیا جۆراوجۆرەکان
    • وێنەکان
    • گرتە ڤیدۆییەکان
    • ژووری هەواڵ
    • زمانی ئینگلیزی
    • زمانی عه‌ره‌بی

                   پێشوازی كردن له‌ د.عزام علوش له‌ لایه‌ن كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له‌ به‌صره‌  

9/8/2016

0 Comments

 
كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له‌ به‌صره‌، خۆشحاڵ بوون به‌ پێشوازی كردن له‌ به‌ڕێز د.عزام علوش، دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یه‌كه‌مین ڕێكخراوی قازانج نه‌ویستی ژینگه‌یی، سروشتی عێراق
​زیاتر له‌ ده‌ سـاڵه‌ به‌ڕێزیان كار ده‌كات تا هه‌زاران میل چوارگۆشه‌ی خاكی زۆنگاوی نێوان ڕووباره‌كان بگێڕێنێته‌وه‌ بۆ دۆخێكی باشتر و وه‌ بۆ سروشت
له‌م ساڵدا ڕێكخراوی یونیسكۆی جیهـانی، زۆنگاوه‌كانی عێراق، چوار زۆنگاو و سێ شوێنه‌واری وه‌ك شوێنێكی كه‌له‌پوری جیهانی ناساند
Picture
0 Comments

                           كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی ڕێكحراوی سروشتی عێراق له‌ هۆڵی كیدۆ - سلێمانـی

8/22/2016

0 Comments

 
   له‌ به‌رواری 23ی ئابی 2016، پرۆژه‌ی داكۆكیكردن له‌ ڕێكراوی سروشتی عێراق هه‌ستـا به‌ ئه‌نجام دانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ ژێر كه‌مپینی شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه‌ له‌ هۆڵی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی ئابووری كوردستان (كیدۆ) له‌ سلێمانی به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز و به‌ ئاماده‌بوونی كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆر له‌ ناو حكومه‌تی هه‌رێم و ڕێكخراوه‌كان تایبه‌ت به‌ بابه‌ته‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ ئه‌نجام گه‌یه‌ندرا٠
 ده‌ست پێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا حسام - به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی كیدۆ وه‌ خوێندرایه‌وه‌ و باس له‌ له‌ ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ كرا، دواتریش باس له‌ چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگی ژینگه‌یی كرا له‌ وانه‌ پیس بوونی ئاو و خاك و هه‌وا و خستنه‌ ڕووی كێشه‌كان و پلانی چاره‌سه‌ركردنیشیان٠
دواتریش له‌ لایه‌ن خاتوو شیلان عزیز (پارێزه‌ر - به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی داكۆكیكردن له‌ سروشتی عێراق)ه‌وه‌ باس له‌ ڕێنمایی ژ.1ی ساڵی 2015ی تایبه‌ت به‌ (ڕاوكردن و پاراستنی ئاژه‌ڵی كێوی و باڵنده‌كان) كرا و كه‌م و كوڕییه‌كانی ئه‌م ڕێنماییه‌ی خرایه‌ ڕوو و به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش سه‌رنج و تێبینی خۆیان ده‌رباره‌ی ئه‌م یاسایه‌ خسته‌ ڕوو. ڕێكخراوی سروشتی عێراق بۆ جاری دووه‌مه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌ ڕێك ده‌خات سه‌باره‌ت باشتر كردنی ئه‌م ڕێنماییه‌ ( بۆ بینینی ناوه‌ڕۆك و شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م جار كلیك لێره‌ بكه‌ )  وه‌ ئێمه‌ وه‌ سروشتی عێراق كار ده‌كه‌ین بۆكۆكردنه‌وه‌ی سه‌رنج و تێبینی یه‌كانی كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆڕ و لایه‌نی تایبه‌ت به‌ بواره‌كانی ڕاوكردن له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی سه‌رنج و تێبینیه‌كانی تایبه‌ت به‌م ڕێنماییه‌ بۆ ده‌سته‌ی ژینگه‌ له‌ هه‌رێم بۆ دووباره‌ هه‌موار كردنه‌وه‌ی٠
ڕێكخراوی سروشتی عێراق هیواداره‌ له‌ ده‌رچوونی یاسا و ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌ بواره‌ جیا جیاكانی ژینگه‌، حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار به‌ ده‌ركردنی یاسا و ڕێنماییه‌كان، ڕا و بۆچونی كه‌سانی شاره‌زا له‌ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌ هه‌ند وه‌ربگرن هه‌تا هه‌مووان پێكه‌وه‌ بتوانـن باشترین
خزمه‌ت به‌ گه‌ل و وڵات بگه‌یه‌نین٠ 
0 Comments

       قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی پاك كردنه‌وه‌ی ئاوی ناوچه‌ی گه‌شتیاری سه‌راو – سه‌رای سبحاناغا

8/14/2016

0 Comments

 
پرۆژه‌ی داكۆكیكردن له‌ ڕێكخراوی سروشتی عێراق له‌ به‌رواری 15ی ئابی 2016، هه‌ستان به‌ هه‌ڵمه‌تێكی پاك كردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی قه‌زای سه‌ید سادق وه‌ به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی گه‌شتیاری سه‌راو ( سه‌رای سبحاناغا ) به‌ هاوكاری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سلێمانی و پارێزه‌رانی ئاوی عێراق و شاره‌وانی سه‌ید سادق و كۆمه‌ڵێك گه‌نجی خۆبه‌خش، توانرا وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م به‌شێكی زۆری ئاوه‌كه‌ پاك بكرێته‌وه له‌ پیسی و پاشماوه‌ی كۆبۆوه به‌ به‌كارهێنانی به‌له‌م، داس، كرێن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كان وه‌ ئوتومبێلی تایبه‌ت به‌ فڕێدانی پاشماوه‌ كۆكراوه‌كان‌، له‌ هه‌مان ڕۆژ وه‌ك ئه‌ركی پرۆژه‌ی داكۆكیكردن له‌ سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان هه‌ستاین به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك بروشه‌ری تایبه‌ت به‌ (پاك ڕاگرتنی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان و چۆنێتی پاراستنیان) به‌سه‌ر ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی كه‌ له‌و ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كه‌دا بوون.
پرۆژه‌ی داكۆكیكردن له‌ سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان، به‌رده‌وام هه‌وڵی به‌ پاك ڕاگرتنی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی هه‌رێم ده‌دات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیس بوونی ئاوه‌كان به‌ ڕاسته‌وخۆیی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌رتی كشتوكاڵ و به‌ربوومه‌ خۆماڵییه‌كان هه‌یه‌ جگه‌ له‌وه‌ی پیس بوونی ئه‌م ئاوانه‌ له‌ ڕووی فیزیایی یه‌وه‌ ژیانی ماسی یه‌كان و گیانداره‌ ئاوییه‌كان ده‌خـاته‌ مه‌ترسی یه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌خۆی ده‌بێت بۆ سه‌ر ته‌ندروستی و گیانی هاوڵاتیانی هه‌رێم به‌ گشتی. ‌
وه‌ هه‌روه‌ها پرۆژه‌كه‌ گرنگی ده‌دات به‌ هێشتنه‌وه‌ی ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ناوچه‌ی گه‌شتیاری وچه‌ندین ناوچه‌ی گه‌شتیاری دڵڕفێنی هه‌یه‌ كه‌ له‌ ڕووی ئابووری یه‌وه‌ گرنگی یه‌كی زۆری هه‌یه‌ و ده‌كرێت‌ حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندی داره‌كان له‌ لای خۆیانه‌وه‌ ئاوڕێكی جدی تر له‌م بابه‌ته‌ بده‌‌نه‌وه‌ و پلانێكی ستراتیجی درێژ خایه‌ن دابنێن به‌ تایبه‌ت له‌ دوای دروست كردنی كۆمه‌ڵێك به‌نداوی زۆر له‌ لایه‌ن حكومه‌تی ئیران و توركیاوه‌ له‌ نزیك سنوره‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق كه‌ ئه‌گه‌ری وشك بوونی به‌شێكی زۆر له‌ ڕووباره‌كانی هه‌رێم له‌ داهاتوودا له‌ ئارادایه‌ كه‌ ده‌بێته‌ زیانێكی گه‌وره‌ بۆ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له‌و ناوچانه‌ گه‌شتیارییانه‌ نزیك چه‌م و ڕووباره‌كانن
0 Comments

                                پرۆگرامی پشتگیرى کردن بۆ گەشەپێدانی کومەڵگەی مەدەنی لە عێراق

8/3/2016

0 Comments

 
​ڕێکخراوى سروشتى عێراق لە ژێر پرۆژەى پارێزەرانى ئاوى عێراق و داکۆکى کردن لە یاسا ژینگەیەکان وە بەهاوبەشى لەگەڵ دەزگاى وەتەر ڕایت فاوندەیشن – ئیتاڵى وە بە پشتگیرى دارایى یەکیەتى ئەوروپا، دووهەمین خولى ڕاهێنان لەسەر پشکنین و رۆڵى رێکخراوە ناحکومیەکان لە٢٤ تا ٣١ ئایاری ٢٠١٦،بە دووگروپى جیاواز بەرێوە چوو لە شاری هەولێرو سلێمانی بۆ (٤٩) پشکنەر لەدەزگا وفەرمانگە ژینگەییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، خولەکە بۆ ماوەى سێ رۆژ  بوو بۆ هەر گروپێک، لەرۆژی یەکەم و دووهەم بەشداربووان لە ناو هۆڵ ڕاهێـنانیان پێ كرا لەگەڵ سـێ راهێنەرى شارەزای  ئیتاڵی (ئلیسا تاکیس و مانرینکۆ بێلانى وەهەروەها سێرجۆ گەتێسکی - شارەزا لەبوارى ووزە ) لە وه‌تەر ڕایت فاوندەیشن. رۆژى سێیەم بۆ سەردانى مەیدانى ڕێکخرا، لەشارى سلێمانى سەردانه‌كه‌ بۆ  کۆمپانیاى ( ئاوى ئاڵا ) بوو لە نزیک بازیان وه‌ هه‌روه‌ها لەشارى هەولێر سه‌ردانه‌كه‌ ئه‌نجام درا بۆ کۆمپانیاى ( ئەربیل ستـیل ) کە لەسەر شەقامى سه‌ره‌كی گوێـره‌. لە سەردانەکاندا هەموو بەشداربووان هاندران کە بەشێوەیەکى پراکتیکى لیستى چاودێری کردن کە پێشتر لەلایەن بەشداربووانەوە دروست کرابوو بەکاربهـێـنن
ئامانجى سەرەکى خولەکە دابین کردنى ( پسپۆرى پیشەیى گونجاو وە ڕابەرى کردن بۆ گەیاندیان بە بریارى گونجاو و بەرپرسانە کە بەجۆرێک بگونجێت لەگەڵ  پرنسیپی دەوروبەر و پرنسیپەکانى گەشەكـردنـدا
بابەتى خولەکە 
 پێشه‌كییه‌ك له‌سه‌ر ڕۆڵى داتا ژینگەییەکان بۆ پێوانەکردنى بەردەوامى*
 پێناسەى داتا ژینگەییه‌كان و ڕێگاكانی*
 بڵاو كردنه‌وه‌ی زانیاری یه‌كان وبەڕێوەبردنیـان*
ڕۆڵ و هاوبه‌شی پێكردنی ڕێکخراوە ناحکومیەکات و کۆمەڵگەى مەدەنى لە کۆکردنەوەى داتا ژینگەیەکاندا و شیکارکردنى لە ناویشیاندا*
​ لێكۆڵینه‌وه‌ی کەیسەکان
 فۆکەس گروپ لەسەر شارەزای ناوخۆیی و زانستى هاوڵاتى*
 راپورتى ژینگەی و ئەزمونى هەرێمى تاسکەنى*
 مەبەست لە پشکنەرى ژینگەیی چی یە ؟ 
​پشکنەرى ژینگەیی لێکۆلێنەوەى ڕۆتینى خۆی ئەنجام دەدات لە ناوچەیه‌ك بۆ کارێکى دیارى کراو یان هەر ناوچەیەکى تر بێت بۆ دڵنیا بوون لەوەى کە پرۆژەکان بەشێوەیەکى گشتى دەگونجێت لەگەڵ یاسا ژینگەییە گرنگەکاندا، لە دەرئەنجامدا رەگەزی  بنەرەتى دەبێت  بۆ پاراستنى تەندروستى هەریەک له‌ زەوی وهاوڵاتیان  بەشێوەیەکى گشتى. ئەم شێوازى کارکردنە زۆر نزیکە و ئەگونجێ  لەگەڵ پەیڕەوە ژینگەییە نێو دەوڵەتیەکاندا، جگە لەوەى تواناى تۆمارکردنى وورد بۆ دیارى کردنى ئاستى نموونەیی لەناوچەیەکى دیاریکراو دەبێت، بەشێوەیەکى گشتى تیمى پشکنین لە ناو بارەگاى کارکردن و مەیدانى پرۆژەکان کارەکانیان ئەنجام ئەدەن کە جۆرێک لە باڵانس دروست دەکات  لە نیوان هەمەچەشنى و رۆتـیـنـدا
ئەرکەکانى پشکنەرى ژینگەیی و پێناسەى پیشەى 
پشکنەرى ژینگەیی هەڵدەسێت بە شیکارکردن لە جێگەى پرۆژەکان بۆ کۆمەڵێکى جیاواز لەپرۆژەى ئەندازیاری  یاخـود بازرگانى، جگە لە کۆکردنەوەى داتاو زانیارى و نوسینی ڕاپۆرت و پێشکەش کردنى پێشنیارى چاودێرى کردن بەلایەنى پەپوەندیدار و ناو خۆییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا کارى پشکنین لە پرۆژەیەکەوە بۆ پرۆژەیەکى تر جیاوازە و دەگۆرێت. بەڵام پشکنەر بەچەند جۆرێكـی جیاواز دەتوانێت خزمەتى گرنگ بە وڵاتەکەى بگەیەنێت لە ڕێـی هەردوو کەرتى گشتى و کەرتى تایبەت

لەگەڵ ئەوەشدا سەرجەم پشکـنه‌ره‌کان دەبێت ڕەچاوى ئەم ئەرکانەى لاى خوارەوە بن                               
 هەڵسەنگاندنى بارودۆخى ژینگەیی لەمەیدانى  پرۆژەکاندا لە پێناو دەستنیشان کردنى ئەگەرى کاریگەرى ژینگەیی بۆ دەوروبەر*
 پشکینین و بە دیکۆمێنتکردن لە داواكارییه‌ ژینگەییەکانی پرۆژه‌یه‌ك یاخود چه‌ند پرۆژه‌یه‌كدا*
 رۆژانە ڕاپۆرتى پشکنین ئامادە بکرێت  کەپێویستە بەروار ، کات ، گرتنى وێنە ، لەگەڵ سەرجەم چالاکیەکانى ترى مەیدانى پرۆژکە تۆماربکرێت*
به‌ به‌رده‌وامی
 دروست کردنى پەیوەندیەکى باش و پته‌و لەگەڵ سەرجەم  کارمەندەکانى پرۆژە و به‌ڵێنده‌ره‌كان و ئەندامانى پرۆژەکانى تر*
0 Comments

                                                سه‌ردانی مه‌یدانی بۆ چه‌ند سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كی كوردستـان

7/26/2016

0 Comments

 
له‌ لایه‌ن: دیاری محمد رشید 
​سه‌ردانی مه‌یدانی تیمی پرۆژه‌ی پارێزه‌رانی ئاو و یاسا ژینگه‌ییه‌كان له‌ سروشتی عێراق و كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز له‌ به‌رواری 27ی ته‌موزی 2016 بۆ چه‌ند
 سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كی هه‌رێمی كوردستان كه‌ كاریگه‌ری پیسبوونیان له‌سه‌ره‌، وه‌ كۆبونه‌وه‌مان ساز دا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قه‌زای پشده‌ر و ڕانیه‌ وه‌ ئاماده‌كاری بۆ پاك كردنه‌وه‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كی ئه‌م ناوچانه‌ به‌ گوێره‌ی دیزاینێكی ئاسان و ساده‌ كه‌ بۆ ئه‌م چه‌م و ڕووبارانه‌مان كردبوو كه‌ هه‌تا ڕاده‌یه‌كی باش ڕیگری له‌ پیسی ئه‌كات كه‌ تێكه‌ڵی ئه‌و ئاوه‌ پاكانه‌ بێـت
هه‌ر له‌ كاتی سه‌ردان كردنی ناوچه‌كاندا دیمه‌نێكی دڵته‌زێن و جه‌رگ بڕمان به‌دی كرد ئه‌ویش ڕاوكردنی كۆمه‌ڵێك باڵنده‌ بوو وه‌ هه‌ڵواسینیـان بوو به‌ سیاجی دیواری باخی ماڵێكدا له‌ دۆڵی شینكایه‌تی، به‌داخه‌وه‌ پێنووسیش ناتوانێت له‌ وه‌سفی ئه‌و كاره‌دا بنوسێت و ده‌ربڕینی بۆ بكات 
0 Comments

             كه‌مپـینـی (بـا کـوردستان پـاک بکەیـنـەوە لـە یـەک ڕۆژدا) له‌ شاری سلێمانی ئه‌نجام درا

6/15/2016

0 Comments

 
له‌ به‌رواری 15-6-2016 ڕێكخراوی سروشتی عێراق له‌ شاری سلێمانی، به‌شداری كرد له‌ هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی
بــــا كوردستـان پـاك بكه‌ینـه‌وه‌ له‌ یـه‌ك ڕۆژدا
  .و چه‌ند ڕێكخراوێكی ژینگه‌یی ناوخۆیـیه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی كرابوو UNDP ئه‌م كه‌مپینه‌ له‌ لایه‌ن به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان

​شایه‌نی باسه‌ پارێزگای سلێمانی، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار، ده‌سته‌ی پاراستن و چاكردنی ژینگه‌ی هه رێم، چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومی و چه‌ندین ڕێكخراوی ژینگه‌یی حكومی و نا حكومی له‌ كوردستان وه‌ هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌سانێكـی خۆبه‌خش ئاماده‌ی هه‌ڵمـه‌ته‌كه‌ بوون٠
پرۆسه‌كه‌ سه‌ره‌تا له‌ به‌رده‌م (تاڤگـه‌ - سه‌رچنار)ه‌وه‌ ده‌ستی پێ كرد و كرا به‌ چه‌ند گروپێكه‌وه‌ و هه‌ر گروپێكیش ناوچه‌یه‌كی دیاری كراوی بۆ ته‌رخان كرا كه‌ پاك كردنه‌وه‌ی تیـا بكه‌ن له‌وانه‌ش تـاڤـگـه‌، سه‌رچنـار، چه‌ق چه‌ق، هتد٠

جێی خۆشحاڵی یه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و لایه‌نانه‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌ باس كران ئاماده‌ی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ ژیگه‌یـیه‌ گرنگه‌ بوون وه‌ توانـرا وه‌ك پرسێكی نیشتمانـی پێكه‌وه‌ و به‌ هاوكاری هاونیشتمانیانی كوردستان ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌رز بـنـرخێـنـرێـت٠

0 Comments

                   به‌ژداری كردنی ڕێكخراوی سروشتی عێراق له‌ هه‌ره‌وه‌ز بۆ پاركی هه‌واری شـار 

5/22/2016

0 Comments

 
​ڕێكخراوی سروشتی عێراق له‌ به‌رواری 22ی ئایاری 2016، به‌ ئاماده‌بوونی چه‌ند ڕێكخراوێكی ژینگه‌یی و فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سلێمانی، به‌ژداریمان كرد له‌ هه‌ره‌وه‌ز بۆ ( پاركی هه‌واری شـار) له‌ سلێمانی، كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانی زینده‌ هه‌مه‌چـه‌شنی، ڕێكخراوه‌كه‌مان هه‌ستـا به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ و دابه‌ش كردنی چه‌ند نامیلكه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی مێژووی سروشتی عێراق و چـالاكی پرۆژه‌كـانی٠
جێی ئاماژه‌ بۆ كردنه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ دانیشتوانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری سه‌ردانی پاركی ناوبراویان كرد٠
:ڕێكخراوی سروشتی عێراق سوپاسی هه‌ریه‌ك له‌
‫#‏ڕزگـار_جلال‬
‫#‏دێكان_صدیق‬
‫#‏مینـا_شۆڕش‬
ده‌كـات، كه‌ هه‌مان ڕۆژ وه‌ك خۆبه‌خش توانیـان هاوكاریـیه‌كی زۆری ستافی ڕێكخراوه‌كه‌مـان بكـه‌ن٠
0 Comments

                                                 پرۆژه‌ی (پـاك ڕاگرتنی ئاوی زه‌ڵم) به‌ ئه‌نجـام گه‌یـه‌ندرا 

5/15/2016

0 Comments

 

پرۆژه‌ی داكۆكیكردن له‌ ڕێكخراوی سروشتی عێراق، له‌ به‌رواری 15ی ئایاری 2016 هه‌ستـا به‌ كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌ی زه‌ڵم  كه‌ سه‌ر به‌ ناحیـه‌ی خورماڵه‌، به‌ مه‌به‌ستی پاك ڕاگرتنی ئاوی زه‌ڵم له‌ پـیس بوون وه‌ مانه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ وه‌ك شوێنێكی گه‌شتیاری وه‌ له‌ ژێر ناوی پــاك ڕاگـرتنـی ئاوی زه‌ڵـم٠
ڕێكخراوی سروشتی عێراق له‌ ساڵی 2004 ه‌وه‌ له‌ عێراق دامه‌زراوه‌، وه‌ له‌ ساڵی 2007 ه‌وه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌ كار و چالاكییه‌كانی خۆی له‌ سلێمانی و له‌ هه‌رێمی كوردستانیش به‌ گشتی  وه‌ به‌رده‌وام كاری كردوه‌ له‌ بواره‌ جیا جیاكانی ژینگه‌دا  وه‌ هه‌تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه‌ له‌ جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كانی خۆی
پرۆژه‌ی داكۆكركردن نزیكه‌ی دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی كرد به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یه‌ك بۆ ڕێگری كردن له‌ شتنی ئوتومبێل له‌ ناو چه‌می زه‌ڵم، به‌ شێوازێكی مۆدێرن و سه‌رده‌مییانـه‌ كه‌ بگونجێـت له‌گه‌ڵ سروشتی ناوچه‌كه‌دا٠
دوای كۆتای هێنان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌، ده‌ست كرا به‌ جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كه‌، سه‌ره‌تا له‌ پاك كردنه‌وه‌ی چه‌مه‌كه‌وه‌ ده‌ستی پێ كرد وه‌ پاشان به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌ردوو شانی چه‌مه‌كه‌ بۆ زیاتر له‌ 2مه‌تر له‌ به‌رد و تێكه‌ڵه‌ و كوتینه‌وه‌ی به‌ چه‌ند چینێك، دواتر ده‌ست كرا به‌ دروست كردنی دیواری (گابیـۆن) كه‌ ئه‌مه‌ش دیوارێكی سه‌رده‌مییانه‌یه‌ و له‌ ئێستادا له‌ زۆربه‌ی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی جیهاندا به‌كار ئه‌هێنرێت، هه‌روه‌ها نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ و بۆیاخ كردنی پردی زه‌ڵم یه‌كێكی تر بوو له‌ كاره‌كانی پرۆژه‌كه‌ وه‌ هه‌روه‌ها دروست كردنی چه‌ند پله‌ قادرمه‌یه‌ك  بۆ شوێنی دانیشتن به‌ بلۆك و پاشانیش لبغ كردنی، كۆتایی پرۆژه‌كه‌ش به‌ سه‌وز كردنی ناوچه‌كه‌ هاتبه‌ چاندنی چه‌ند نه‌مامێك وه‌ هه‌روه‌هـا ناشتـنـی گوڵ له‌سه‌ر ڕووی دیواره‌ گابیۆنه‌كان
ئاوی چه‌می زه‌ڵم به‌ به‌رده‌وامی سودی لێ ئه‌بینرێت بۆ كشتوكاڵ و ئاودێری كردنی ناوچه‌كه‌ وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری ماسیـش له‌م چه‌مه‌دا بوونیان هه‌یه‌، هه‌ربۆیه‌ پیس بوونی ئه‌م ئاوه‌ كاریگه‌ری یه‌كی خراپی ئه‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی خه‌ڵكی به‌ گشتی چونكـه‌ ئه‌مانه‌ ژه‌مه‌ خۆراكی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكین، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌یه‌ كه‌ به‌ گرنگمان زانی پرۆژه‌یه‌ك به‌م شێوازه‌ له‌م ناوچه‌یه‌ جێ به‌جێ بكه‌یـن٠
جێی سوپاسه‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شت و گوزاری هه‌ڵه‌بجـه‌ هاوكاری یه‌كی زۆری ڕێكخراوه‌كه‌مانیان كرد وه‌ كار ئاسانیان بۆ كردین له‌ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌دا٠
پرۆژه‌ی (پاك ڕاگرتنی ئاوی زه‌ڵم) له‌ لایه‌ن یه‌كیه‌تی ئه‌وروپاوه‌ پشتگیری دارایی لێ كرا وه‌ له‌ لایه‌ن پرۆژه‌ی داكۆكیكردنه‌وه‌ له‌ ڕێكخراوی سروشتی عێراق به‌ سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو كـرا​٠

ئاماده‌كراوه‌ له‌ لایه‌ن دیاری محمد رشید ه‌وه‌                                                             
ئه‌ندازیاری پرۆژه‌ی داكۆكیكردن و سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه‌                                                   
​             [email protected]      
                                                      ​

هه‌ندێك وێنه‌ی پرۆژه‌كه‌
0 Comments

                                    چالاكی بۆ چه‌ند باخچه‌یه‌كی منداڵانی ناو سنوری پارێزگای سلێمانی

4/25/2016

0 Comments

 
پرۆژه‌ی داكۆكیكردن له‌ ڕێكخراوی سروشتی عێراق، له‌ به‌رواری 25ی نیسانی 2016، هه‌ستـا به‌ به‌شداری كردن له‌ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی هۆشیاری ژینگه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت بۆ چه‌ند باخـچـه‌یه‌كی منداڵانی ناو سنوری پارێزگای سلێمانی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتـی فـه‌رمانگه‌ی ژینـگه‌ی سلێمـانی، به‌ مه‌به‌ستی هۆشیاركردنه‌وه‌ و باس كردنی چه‌نـد بابه‌تێكی ژینگه‌یی گرنـگ كه‌ ڕۆژانه‌ ڕووبـه‌روی منداڵان ئـه‌بـێـته‌وه‌٠
له‌ میانه‌ی چالاكییه‌كاندا سه‌ردانی باخچه‌ی منداڵانی (چراخان) و (كۆمه‌ڵگه‌ی په‌روه‌رده‌ی كوردستان)مان كرد له‌ ناو شاری سلێمانی كه‌ ڕۆژانه‌ 240 وه‌ 140 منداڵ له‌م باخچانه‌ په‌روه‌رده‌ ئه‌كرێن كه‌ به‌شێكی زۆریان ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 4 بۆ 5 ساڵانـه‌، له‌ كاتی چالاكی یه‌كاندا تێبینیمـان كرد خوێندكاره‌كانی ئه‌م باخچانه‌ زۆر چالاكن وه‌ زانیارییـان هه‌یه‌ له‌سه‌ر لایه‌نه‌ سه‌ره‌كی یه‌كانی ژینگه‌ و چۆنێتی پاك ڕاگرتنی، هه‌ربۆیه‌ جێی ده‌ست خۆشی یه‌ كه‌ ستافی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م دوو باخچـه‌یه‌ به‌رده‌وام بابه‌تی ژینگه‌یی بـه‌ منداڵه‌ چاو گه‌شه‌كان ده‌ڵـێـنه‌وه‌ بۆ زیاتر ئاشنا بوونیان به‌ ژینگه‌٠
 ​  ڕێكخراوی سروشتی عێراق هیوا خوازه‌ ئه‌م كار و چالاكییانـه‌ به‌رده‌وام بێت به تایبه‌ت بۆ باخچه‌ی منداڵان و قوتابخانه‌ سه‌ره‌تایی یه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی ژینـگه‌ پارێـز بـنیـاد بنرێـن كـه‌ خه‌م خۆری گه‌ل و وڵات بـن٠

​​
0 Comments

                                                                             چـالاكـی بـۆ بـاخچه‌ی سـاوایـان

4/13/2016

0 Comments

 
پرۆژه‌ی داكۆكیكردن له‌ ڕێكخراوی سروشتی عێراق، له‌ به‌رواری 13ی نیسانی 2016، هه‌ستـا به‌ به‌شداری كردن له‌ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی هۆشیاری ژینگه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت بۆ باخـچـه‌ی منداڵانی ناو سنوری پارێزگای سلێمانی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتـی فـه‌رمانگه‌ی ژینـگه‌ی سلێمـانی، به‌ مه‌به‌ستی هۆشیاركردنه‌وه‌ و باس كردنی چه‌نـد بابه‌تێكی ژینگه‌یی گرنـگ كه‌ ڕۆژانه‌ ڕووبـه‌روی منداڵانـی بـاخـچـه‌كان ئـه‌بـێـته‌وه‌٠
له‌ میانه‌ی چالاكییه‌كاندا سه‌ردانی باخچه‌ی منداڵانی (گـوڵ)مان كرد له‌ ناو شاری سلێمانی كه‌ ڕۆژانه‌ 120 منداڵ له‌م باخچه‌یه‌ په‌روه‌رده‌ ئه‌كرێن كه‌ به‌شێكی زۆریان ته‌مه‌نیان 5 ساڵانـه‌، له‌ كاتی چالاكی یه‌كاندا تێبینیمـان كرد خوێندكاره‌كانی ئه‌م باخچه‌یه‌ زانیارییـان هه‌بوو له‌سه‌ر لایه‌نه‌ سه‌ره‌كی یه‌كانی ژینگه‌ و چۆنێتی پاك ڕاگرتنی، هه‌ربۆیه‌ جێی ده‌ست خۆشی یه‌ كه‌ ستافی به‌ڕێوه‌بردنی باخچه‌كه به‌رده‌وام بابه‌تی ژینگه‌یی بـه‌ منداڵه‌ چاو گه‌شه‌كان ده‌ڵـێـنه‌وه‌ بۆ زیاتر ئاشنا بوونیان به‌ ژینگه‌٠
 ​  ڕێكخراوی سروشتی عێراق هیوا خوازه‌ ئه‌م كار و چالاكییانـه‌ به‌رده‌وام بێت به تایبه‌ت بۆ باخچه‌ی منداڵان و قوتابخانه‌ سه‌ره‌تایی یه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی ژینـگه‌ پارێـز بـنیـاد بنرێـن كـه‌ خه‌م خۆری گه‌ل و وڵات بـن٠

​
0 Comments
<<Previous
Forward>>

    Website Manager

    Diary Muhamad 
    [email protected]
    ​

    Archives

    December 2017
    November 2017
    October 2017
    August 2017
    July 2017
    May 2017
    April 2017
    January 2017
    November 2016
    October 2016
    September 2016
    August 2016
    July 2016
    June 2016
    May 2016
    April 2016
    February 2016
    January 2016
    December 2015
    November 2015
    September 2015
    August 2015
    July 2015
    February 2015
    May 2013

    RSS Feed

Powered by Create your own unique website with customizable templates.