پرۆژه‌ی داكۆكیكردن و یاسا ژینگه‌ییه‌كان له سروشتی عێراق، هه‌ستان به سازدانی كارخانه (ۆرك شۆپ)ێكی تایبه‌ت له به‌رواری 2017-5-11 له هۆڵی ئوتێل ئه‌بوسه‌نا له شاری سلێمانی بۆ چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایه‌كی قۆناغی سه‌ره‌تایی ناو شار و ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی له ژێر ناوی ژینگه له ناو پرۆسه‌ی پهروهردهدا٠
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا پرۆژه‌ی داكۆكیكردن پرۆژه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی ده‌ست پێكـرد كه سه‌ره‌تاكه‌ی به چاپ كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رێكی وێنه بوو له ژێر ناوی هــاوڕێـی ژیـنـگه به‌سه‌ر چه‌ند خوێندنگه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ناوشار و ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی، وه قۆناغـی دووه‌می پرۆژه په‌روه‌رده‌ییه‌كه به
كارخانه‌ی ناوبراو كۆتایی هات كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی لێی هه‌ڵسه‌نگاندن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه بوو كه له قۆناغی یه‌كه‌م كارمان بۆی كردبوو٠
كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر كارخانه‌كه‌ی تایبه‌ت به ژینگه له‌ناو پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌دا
دوای وته‌ی به‌خێرهاتن، (ڕاژان ئاسـۆ) له پرۆژه‌ی داكۆكیكردن له سروشتی عێراق باسی له كار و چالاكییه‌كانی پرۆژه‌ی داكۆكیكردن كرد له ماوه‌ی ڕابردوودا وه باسی له‌و ده‌ست كهوتانهكرد كه پرۆژه‌كه به ده‌ستی هێناوه هه‌تاوه‌كو ئێستا٠
دواتر له لایه‌ن (دیاری محمد رشید) له پرۆژه‌ی داكۆكیكردن له سروشتی عێراق، باسی له ژینگه كرد به شێوه‌یه‌كی گشتی وه جۆر و هۆكاره‌كانی پیس بوونی روون كرده‌وه به نموونه‌وه وه چه‌ند ئامارێكی جیهانی خسته ڕوو له‌سه‌ر كاریگه‌ری جۆره جیاوازه‌كانی پیسكه‌ره‌كان له‌سه‌ر ژینگه وه هه‌روه‌ها باسی له نه‌بوونی ئاماری ورد و زانستی كرد له‌سه‌ر پیسكه‌ره‌كانی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، هه‌ربۆیه ناچار ده‌بین پشـت به ئاماره جیهانیـیه باوه‌ڕ پێكراوهكانن ببهستـیـن له كاتی نه‌بوونی ئاماری ناوخۆیی٠
دواتر له لایه‌ن به‌ڕێز (ئاكۆ عبدالمجید سعید) به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، بابه‌تێكی پێشكه‌ش كرد له ژێر ناوی ستراتیژه‌كانی گۆڕانكاری له مرۆڤـدا، كه خاڵ به خاڵ باسی له ستراتیژه‌كانی گۆڕانكاری كرد وه هێنانه‌وه‌ی چه‌ندین نموونه‌ی جۆراروجۆر له‌سه‌ر بابهنهكه٠
پاشان له لایه‌ن به‌ڕێز (شیروان فاتح) بابه‌تێكی پێشكه‌ش كرد به ناوی كاریگه‌ری هونه‌ر له‌سه‌ر ژینگه، وه هه‌روه‌ها باسی له په‌رتوكی (هاوڕێی ژینگه) كرد كه به‌ڕێزیان سه‌رپه‌رشتی هونه‌ریی ئه‌و پهرتوكهیان كردبوو وه باسی له‌وه‌كرد چۆن توانیویانه هونه‌ر په‌یوه‌ست به‌كه‌ن به ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كانی پهرتوكهكهوه٠
له به‌شی كۆتای كارخانه‌كه، گفتوگۆیه‌كی كراوه كرا له‌سه‌ر په‌رتوكی (هاوڕێی ژینگه) وه سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان رای خۆیان دا له‌سه‌ر په‌رتوكه‌كه دا و باسی كاریگه‌ری ئه‌و پهرتوكهیان كرد له‌سه‌ر خوێندكاره‌كانیان كه پێشتر له لایه‌ن سروشتی عێراقه‌وه ئه‌و په‌رتوكه به‌سه‌ر خوێندنگه‌كانیاندا دابه‌شكرابوو، وه به كۆی ده‌نگ ئاماده‌بووان به گرنگیان زانـی وه هیوایان بۆ خواست كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم په‌رتوكی (هاوڕێی ژینگه) داخڵی پرۆسه‌ی خوێندن بكات بۆ ساڵی داهاتوو له به‌ر ئه‌وه‌ی به وته‌ی خۆیان گاریگه‌ری یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و ئیجابی هه‌بووه له‌سه‌ر خوێندكاره‌كانیان وه سوپاسی پرۆژه‌ی داكۆكیكردنیان كرد كه له خه‌می دروست كردنی نه‌وه‌یه‌كی ژینگه زان و ژینگه دۆست دان٠
پرۆژه‌ی داكۆكیكردن به‌رده‌وامی ده‌دات به‌و پرۆژه ژینگه‌یی یه‌وه له نزیكترین كات دا قۆناغی سێهه‌می پرۆژه‌كه‌ی ده‌ست پێ ده‌كات٠
جێی سوپاسه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و به‌ڕێز (ئاكۆ عبدالمجید سعید) به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامه‌كان هه‌میشه ڕا و سه‌رنجی خۆیانیان بۆ ده‌ربڕیوین له هه‌ریه‌كێك له قۆناغه‌كانی پرۆژه پهروهردهییهكهمان وه پشتگیری خۆیان بۆ پرۆژه‌كه دوپات كردووه‌ته‌وه به نوسراوی فه‌رمی بهڕێزیان٠