سروشتی عێراق
  • سەرەتا
  • ئێمە کێین
    • ئامانجەکانمان
    • مێژوو
    • ستاف
    • پەیوەندیمان پێوە بکە
  • پرۆژەکان
    • پرۆژه‌ی داكۆكیكردن و یاسا ژینگه‌یـیه‌كان >
      • وێـنـەکـانی پرۆژه‌كـه‌
      • ڤـیدیـۆكـانی پرۆژه‌كـه‌
      • پارێزەرانی ئاوی عێراق
      • سەرچاوە ئاویەکان
    • پاراستنی جۆراوجۆری زیندەیی >
      • ناوچە گرنگەکان بۆ جۆراوجۆری زیندەیی >
        • پوختەی هەڵسەنگاندنەکان
        • وێنە
        • نەخشە
    • بەرنامەی هۆشیارکردنەوەی مێزۆپۆتامیا >
      • بەلەمەکانی ڕوباری دیجلە
      • وێنە
    • پرۆژەی داروین >
      • بەڕێوەبردنی زەوی وزار
      • پەروەردەو پێگەیاندن
      • کۆرسی ئۆنلاین
      • ڕووپێوی و کارە مەیدانیەکان
      • وێنە
    • پرۆژەی باڵندەی لاپوینگی کۆمەڵایەتی >
      • وێنە
    • پرۆژەى عەدەنی نوێ
    • گەشەکردنی بەردەوام >
      • پرۆژەی دروستکردنی بلۆک
      • دیوەخان
      • کامپی ژینگەیی
    • پەرەپێدانی تواناکان
  • چۆن یارمەتیمان دەدەیت
    • خۆبەخش
    • ئەندام
    • بەخشین
    • نامەی هەواڵەکان
    • کارمەند
  • بڵاوکراوەکان
  • هەواڵ و تازەگەریەکان
  • میدیا جۆراوجۆرەکان
    • وێنەکان
    • گرتە ڤیدۆییەکان
    • ژووری هەواڵ
    • زمانی ئینگلیزی
    • زمانی عه‌ره‌بی

                                     پـڵنگی ده‌گمه‌ن ‌و گیانله‌به‌رێكی دیكه‌ی ده‌گمه‌ن له ‌كوردستان ده‌ژین

2/23/2016

0 Comments

 

ئه‌و كامێرایانه‌ی جێگیر ده‌كرێن بۆ گرتنی وێنه‌ی ئه‌‌و ئاژه‌ڵه‌ كێوییانه‌ به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی ژیانی ئاژه‌ڵییه‌ له‌و ناوچانه‌و كامێراكان شاراوه‌و تایبه‌تمه‌ندن‌ و توانای هه‌ستكردنیان هه‌یه‌ به‌ شه‌پۆله‌كانی ژێر سوور كه‌ له‌گه‌ڵ جوڵه‌ی هه‌ر ئاژه‌ڵێكدا خێرا وێنه‌ی ده‌گرن

وێنه‌كه‌ ده‌ریده‌خات ته‌نها یه‌ك پڵنگ له‌م ناوچه‌یه‌ ناژی
پێشتر له‌ ساڵی ٢٠١١دا  له‌لایه‌ن تیمی  ڕێكخراوی سروشتی عیراقه‌وه‌ له‌هه‌مان ناوچه‌ی كوردستان له‌دوو مانگی جیاوازدا دوو وێنه‌ی پڵنگی فارسی گیراون كه‌ یه‌كه‌م جاربووه‌ ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ له‌ عیراقدا تۆماربكرێت

هانا ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن 29 ساڵ له ‌ساڵی ٢٠٠٩ەوه‌ كـار له‌ ڕێكخراوه‌كه‌مان ئه‌كـات  ، باسل له‌وه‌ ده‌كات له‌ 2011دا  وایانزانیوه‌ هه‌مان پڵنگیان دووجار وێنه‌گرتووه‌ته‌وه‌ ، چونكه‌ له‌سه‌ر دوو لای جیاواز وێنه‌ی پڵنگه‌كه‌ گیراوه‌

"تائێستا وامانده‌زانی ته‌نها یه‌ك پڵنگ له‌م ناوچه‌یه‌ بوونی هه‌یه‌، به‌ڵام كاتێك له‌م وێنه‌ نوێیه‌ وردبووینه‌وه‌ بینیمان تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی وه‌ك یه‌كێك له‌و وێنانه‌ی پێشووه‌، به‌ڵام جیاوازه‌ له ‌وێنه‌كه‌ی تریان، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه‌ ته‌نها یه‌ك پڵنگ له‌و ناوچه‌ شاخاوییه‌ی كوردستان ناژی ‌و به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ دوو پڵنگن".

هه‌بوونی زیاد له‌یه‌ك پڵنگی له‌و جۆره‌و مانه‌وه‌یان له‌‌و ناوچه‌یه‌و دووباره‌ ده‌ركه‌وتنه‌وه‌یان دوای چه‌ند ساڵێك، حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه‌ بۆ رێكخراوی سروشتی عیراق ‌و ده‌وڵه‌مه‌ندتریان ده‌كات له ‌زانیاریی ده‌رباره‌ی ئه‌‌و ئاژه‌ڵه‌

ئه‌م پڵنگانه‌ چۆن ڕێیانكه‌وتووەته‌ هه‌رێمی كوردستان؟ 
ئه‌م جۆره‌ پڵنگه‌، زۆرترین ژماره‌ی له‌ ئێران هه‌یه‌و له‌ وڵاتانی روسیا و جۆرجیاو ئه‌رمینیا و ئه‌فغانستان و ئازه‌ربایجان و توركیا و توركمانستان و پاكستانیش بوونیان هه‌یه‌ و هه‌رچه‌نده‌ مه‌ترسی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره‌، به‌ڵام توانای خۆگونجاندنیان هه‌یه‌‌و زیاتر له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كاندا ده‌ژین

"به‌و پێیه‌ی شاخی زاگرۆس یه‌كێكه‌ له ‌ده‌وڵه‌مه‌ندترین ناوچه‌كان له‌ڕووی جۆراوجۆری زینده‌ییه‌وه‌و ژماره‌یه‌كی زۆری پڵنگیش له‌ ئێراندا ده‌كه‌ونه‌ شاخی زاگرۆسه‌وه‌ و به‌شێكی زۆری ئه‌‌و شاخه‌ درێژ ده‌بێته‌وه‌ بۆ كوردستان، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌م گیانه‌وه‌ره‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ كۆچی كردبێت بۆ ناوچه‌ شاخاویه‌كانی كوردستان" 

ئه‌و پڵنگانه‌ چه‌ندین كیلۆمه‌تر ده‌بڕن‌و ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین مه‌ترسی ده‌بنه‌وه‌ كه‌ به‌لای تیمه‌كه‌ی رێكخراوی سروشتی عیراقه‌وه‌ له‌ هه‌موویان مه‌ترسیدارتر ڕاوكردنیان و ژه‌هراویكردنیانه‌ له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه‌

هانا ئه‌حمه‌د پێیوایه‌ گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌م ئاژه‌ڵه‌ ده‌گمه‌نانه‌ ڕاوچیه‌كانن كه‌ پێشتریش له‌ سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ پڵنگێكیان بێبه‌زه‌ییانه‌ ڕاوكردووه‌

"بۆ پارێزگاریكردن له‌م ئاژه‌ڵه‌ ده‌گمه‌نه‌ مه‌ترسی له‌سه‌رانه‌ی له‌ كوردستان بوونیان هه‌یه‌، ده‌بێت یاساكانی قه‌ده‌غه‌كردن ‌و كۆنترۆڵكردنی ڕاوی گیانه‌وه‌ر و باڵنده‌ كێوییه‌كان چڕبكرێنه‌وه‌و بایه‌خی زیاتر به‌ هێزه‌كانی پۆلیسی دارستان بدرێت" به‌ وته‌ی هـانا

سروشتی عیراق
 ڕێكخراوێكی ناحكومیی عیراقیه‌ و له‌ هه‌رێمی كورستان و عیراق تۆماركراوه‌و پابه‌نده‌ به‌ پرۆگرامی ژینگه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان

 ژیانی باڵنده‌ی نێوده‌وڵه‌تی یه‌ ،  وله‌سه‌ر ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش ته‌نها  - Bridlife International تاكه‌ ڕێكخراوی عێراقیه‌ كه‌ سه‌ر به‌ 
Waterkeeper Alliance - ڕێكخراوه‌ كه‌ ئه‌ندامه‌ له‌ یه‌كێتی پارێزه‌رانی ئاوی جیهانی
​

ڕێكخراوی سروشتی عێراق كار ده‌كات بۆ پاراستن و هێشتنه‌وه‌ و به‌رده‌وامی ژینگه‌ی سروشتی عیراق و كوردستان

سوپاس بۆ سایتی خه‌نـدان
​
0 Comments

               كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ( كوردستان بۆ مافی ئاژه‌ڵ ) له‌ شـاری دهـۆك 

2/2/2016

0 Comments

 
له‌ به‌رواری 2ی شوباتی 2016 ، پرۆژه‌ی داكۆكیكردن به‌ هاوكاری ڕێكخراوی ( كوردستان بۆ پاراستنی مافی ئاژه‌ڵ ) هه‌سـتا به‌ سـازدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ هۆڵی فه‌رمانگه‌ی ڤێرتێرنه‌ری له‌ شـاری دهـۆك ، به‌ ئاماده‌بوونی 27 كه‌س له‌ نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌كان‌ و كه‌سانی شاره‌زا و خاوه‌ن بڕیار، وه‌ هه‌روه‌ها چه‌ند ڕێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی٠
​
:له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌مان به‌ چه‌ند لایه‌نێك داوه‌ كه‌ ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون

  زانكۆی زاخۆ  
  زانكۆی دهۆك – به‌شی ته‌ندروستی و ژینگه‌  
 فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی دهۆك  
  فه‌رمانگه‌ی ڤێرتێرنه‌ری دهۆك  
 فه‌رمانگه‌ی به‌نداوی دهۆك  
  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی دهۆك  
 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شت و گوزاری دهۆك  
  پارێزگای دهۆك  
  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتـی كشتوكـاڵ  
  ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان  
  ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق  
  ڕێكخراوی ئـازا بۆ پارێزگاری ژینگه‌  
  ڕێكخراوی فه‌ره‌شیـن بۆ پارێزگاری ژینگه‌  
  ڕێكخراوی ئـاوی كوردستان  
 گروپی ڕێبازی نه‌ته‌وه‌یی دهۆك  


له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كورته‌یه‌ك پێشكه‌ش كرا ده‌رباره‌ی ده‌رچوونی یه‌كه‌میـن ڕێبه‌ری یاساكانی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق، له‌ هه‌مان كات دا باسی ناوه‌ڕۆكی ڕێبه‌ره‌ یاساییه‌كه‌ كرا، هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا 250 دانه‌ له‌ ڕێبه‌ره‌ یـاساییه‌كـه‌ به‌ زمـانی كوردی و عه‌ره‌بـی به‌سه‌ر به‌شداربووان دا دابه‌ش كـرا٠

له‌ به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا تیشـك خرایه‌ سـه‌ر ئامانجێكـی سه‌ره‌كـی پرۆژه‌ی داكۆكیكردن كه‌ به‌شداری كردنه‌ له‌ په‌ره‌پێدان و خستنه‌ ڕووی ڕا و بۆچوونه‌ جیـاوازه‌كـان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگـه‌ی مه‌ده‌نـی و لایـه‌نی حكومی له‌ پرۆسه‌ی به‌ره‌وپێش چوونی یاساكانی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێـك٠
 
له‌ هه‌مان كۆبونه‌وه‌دا گفتوگۆی ته‌واو كرا له‌سه‌ر ده‌رچوونی یاسای ژماره‌ 1ی سـاڵی 2015 ( یـاسای به‌ڕێوه‌بردن و پـاراستـنی مافـی ئـاژه‌ڵ ) كه‌ له‌ به‌رواری ( نیسانی 2015 ) به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بڵاوكرابووه‌وه‌ ، كه‌ ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو٠
هه‌موان كۆك بووین له‌سه‌ر بوونی چه‌ند كه‌م و كوڕییه‌ك له‌ یاساكه‌ی ژماره‌ 1ی ساڵی 2015 كه‌ نـاتوانێـت كۆنترۆڵی ته‌واوی دیارده‌ی ڕاوكردن بكـات و كاریگه‌ری ته‌واوی هه‌بێـت له‌ بواری جێبه‌جێكردن دا ، هه‌ر بۆیه‌ له‌ كۆتاییـدا هه‌ستایـن به‌ كۆكردنه‌وه‌ی ڕاو بۆچوونه‌ جیاوازه‌كـان له‌سـه‌ر یـاساكه‌ و چـاك كردنی كه‌م و كورتییـه‌كان له‌سه‌ر یـاساكه‌ ، پـاشان گه‌ڕاندنه‌وه‌یـان بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار بۆ دووباره‌ هه‌مـوار كردنه‌وه‌ی یـاسـاكه‌
٠
0 Comments

بانگێشت كردن و وه‌رگرتنی نامه‌ی سوپاس و پێزانین له‌ لایه‌ن وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری ژینگه‌ 

2/1/2016

0 Comments

 
لە بەروارى 1 شوباتی 2016 ، تیمی داکۆکى کردن لە رێکخراوى سروشتى عێراق بانگێشت کران لە لایەن وەزیرى هەرێم بۆ کارو بارى ژینگە لەلایەن بەرێز (عبدالرحمان عبدالرحیم) لە دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگە لە هەرێمى کوردستان ، بەمەبەستى بەرز ڕاگرتنى ئەرکى تیمى داکۆکى کردن لەکاتى سەرقاڵى و کارکردنیان لە دەرکردنى یەکەمین ڕێبەرى ژینگەى لەهەرێمى کوردستان بە سێ زمان ( کوردی ، عەرەبى و ئینگلیزى ) کە لە بەروارى کانونى  یەکەمى 2015 بڵاوکرایەوە٠
لە کۆبونەوەکە دا ئامانجى سەرەکی لەپرۆژه‌ى داکۆکى کردن خرایە ڕوو  کە هاندانى دەزگا حکومیەکان و رێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى یە کە دەبێت رۆڵى بەرچاوری زیاتریان هەبێت لەباشترکردن وبایەخ دان بە یاسا و رێنماییە ژینگەیەکان لە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ خستنە ڕووى چەندین نموونەى باش کە دەکرێت بە ئەنجام بگەیەنرێت لەلایەن دەزگاحکومیەکان و رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى وه‌ هه‌روه‌هـا بوونی چالاكی جیـاواز له‌ بواری داكۆكیكردن كه‌ له‌ كوردستاندا بوونی هه‌یه‌ به‌ تایبـه‌ت له‌ بواری یـاسا ژینگه‌ییه‌كـاندا٠
جەنابی وەزیر پشتگیرى خۆى بۆ پرۆژەى داکۆکى کردن  دووپات کرده‌وە تا بتوانین ئامانجەکانى پرۆژەکە بەدەست بهێنین،  و لەژێر ناوى دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگە لەهەرێمى کوردستان ، تیمى داکۆکى کردن نوسراوى رێزلێنان وەرگرت لەلایەن بەرێزیانەوە ، وە ئەم هاندانە کاریگەرى زۆرى دەبێت لەسەر تیمەکەمان  وا دەکات کە زیاتر چالاک بـیـن بۆ گەیشتن بەباشترین دەرئەنجام لەکارەکانمـاندا٠

0 Comments

ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی(ڕێبه‌ری یاساكانی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان - عێراق)له‌ شاری هه‌ولـێر

1/12/2016

0 Comments

 
له‌ به‌رواری 12ی كانونی دووه‌می 2016، له‌ هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شت و گوزار له‌ شاری هه‌ولێر، چالاكییه‌ك ڕێـك خـرا به‌ ئـامانجی ناساندنی ( ڕێبه‌ری یاساكانی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان – عێراق ) و له‌ ژێر پرۆژه‌ی ( داكۆكیكردن و یاسای ژینگه‌ییه‌كان بۆ پارێزه‌رانی ئاوی عێراق٠
‌به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ ( ده‌سته‌ی پاراستن و چاك كردنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، به‌ڕێوه‌به‌راتی شاره‌وانییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆ، فه‌رمانگه‌ی ئاوی سه‌ر زه‌وی هه‌ولێر ) و ڕێكخراوه‌ ژینگه‌ییه‌كان و كه‌سانی پسپۆڕ له‌ بواری ژینگه‌ ، هه‌روه‌ها به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز ( د.ئه‌نوه‌ر عمر قادر ) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلاندانان و به‌دواداچوون له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌ هه‌رێمی كوردستان، كه‌ سه‌رپه‌رشتی ڕێبه‌ره‌ یاساییه‌كه‌ی كردبوو٠
هه‌روه‌ها‌ له‌ هه‌مان ڕۆژدا ڕێـزلێنانێـكی تایبه‌ت بۆ به‌ڕێز د.ئه‌نوه‌ر  ئه‌نجامدرا له‌ لایه‌ن ڕێكخراوی سروشتی عێراقه‌وه‌، به‌رامبه‌ر به‌و هه‌وڵ و ماندووبونه‌ به‌رده‌وامه‌ی كه‌ به‌ڕێزیان كێشابوویان له‌ كاتی سه‌رپه‌رشتی كردنی ڕێبه‌ره‌ یاساییه‌كه‌٠
​
0 Comments

                         دەرچوونى یەکەمین ڕێبەرى یاسای ژینگەیی لە کۆنفرانسێکى  رۆژنامەوانیدا 

12/21/2015

0 Comments

 
لە به‌رواری 21ی کانوونی یەکەمی 2015، و لە هۆڵی هۆتێـل رامادا لە شاری سلێمانی، رێکخراوى سروشتى عێراق کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانی رێکخست لەژێر سەرپەرشتى بەرێز د.هەڤاڵ ئەبو بکر سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگای سلێمانی ، بەمەبەستى دەرچوونى  یەکەمین رێبەرى یاساکانی ژینگە لە هەرێمى کوردستان – عێراق٠
لەم رێبەردا هەوڵدراوە وێنەیەکى وورد له‌و یاسا و پەیڕەوە ژینگەییانەى کە کارى پێدەکرێت لەهەرێمى کوردستان و عێراق بخرێتـە ڕوو ، وەهەروەها دەرخستنى ئەو بۆشاییە هۆشیارییەى کەبەشێوەیەکى بەرچاو هەستى پێ دەکرێت لەناو کۆمەڵگە ناوخۆییەکان و رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى
جگەلەوەى ناوەرۆکى رۆژنامەى وە قائعی عێراقی  زۆر بەئاسانى  ناگاتەدەستى خەڵکی و کۆمپانیا خۆماڵی و رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى   شێوازى داڕشتنى ئاسان نیە تا بگاتە بەردەستى زۆرینەى خەلک و  ئەمەش وادەکات کەزۆر پابەند نەبن بەویاسانەى کە لەبوارەکانی  خاک، هەوا و ئاودا هەیە ئەمەش ئەوه‌ دەگەینێت کە ئەم رێبەره‌ جۆرێک لەبەرچاوڕوونى دەداتە رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و کۆمپانیاکان و خەڵـك بەگشتى٠

هەر لە چوارچوێوه‌ی کۆنفرانسەکەدا ڕێبەرەکە بەسەر سەرجەم ئامادەبوواندا دەبەشکرا و زیاتر له‌ ( 38 ) كه‌س له‌ نوێنەرانی لایەنى حکومی و رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و چەند کەناڵیکى راگەیاندنى گرنگ ئامادەبوون له‌وانه‌ش
KNN, Gali Kurdistan, Kurdsat, Xendan
​

 رێکخراوى سروشتى عێراق له‌ هەوڵى به‌رده‌وامدایه‌ بۆئه‌وه‌ی ئه‌م چالاکییە رێگا خۆشکەر بێت بۆ بەدەستهێنانی کارو بەرهەمى تر پەیوەست بە داکۆکى کردن لە یاسا ژینگەییەکان٠
​

0 Comments

       پرۆژه‌ی داكۆكیكردن و یاسای ژینگه‌ییه‌كـان بۆ پارێزه‌رانی ئاوی عێراق  له‌  ناحیه‌ی حاجیاوا

11/11/2015

0 Comments

 
یەکێکى تر لەکارو چالاکیە کانى ڕێکخراوى سروشتى عێراق ، بە هاوبەشى لەگەڵ ڕێکخراوى نەسیم لە ناحیەى حاجیاوا لە هۆڵى کتێبخانەى گشتى حاجیاوا لە بەروارى 11-11-2015 بەئامادەبوونى بەڕێوبەرى ناحیەى حاجیاواو تەواوى  لێپرسراوانى فەرمانگەکانى حاجیاواو فەرمانگەى ژینگەى ڕاپەڕین و ڕێکخراوە ژینگەیەکانن و فەرمانبەرانى شارەوانى و لێپرسراوى نوسینگەى گواستنەوەى حاجیاواو وبەڕێوبەرى خانەى ڕۆشنبیرى مناڵان و چالاکوانە مەدەنیەکان  هەستان بە ئەنجام دانى کۆبونەوەیەکى هاوبەش كه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ پێك هاتبوو له‌ دوو به‌ش ، به‌شی یه‌كه‌م بریتی بوو له‌  خستنە ڕووى کێشە ژینگەییەکان لەناوچەکەدا وه‌ ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ گرنگترین كێشه‌ ژینگه‌یی یه‌كانی ناوچه‌كه‌ بریتی بوون  له‌ پیس بوونی ناوچه‌كه‌ به‌هۆی فڕێدانی خۆڵ و خاشاك و پاشماوه‌ی هاوڵاتیان له‌ چیای ماكۆك كه‌ ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری یه‌ و نزیكه‌ له‌ شوێنی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ وه‌ ده‌بێته‌ زیان گه‌یاندن به‌ ته‌ندروستی هاوڵاتیان  و یه‌كێكی تر له‌ كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌ هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر غه‌ساله‌ی چه‌و و لم  و كارگه‌ی بلۆك ،  وه‌ هه‌روه‌ها كه‌می ڕێژه‌ی سه‌وزایی له‌ ناوچه‌كه دا كه‌ بریتی یه‌ له‌ 6 % . به‌شی دووه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌ بریتی بوو له‌ دۆزینەوەى ڕێگە چارەسەرێک بۆکێشە ژینگەییەکان لەناوچەکەدا شایەنى باسە لە کۆبونەوەکەدا باس لەوە کرا کە ڕێکخراوەکان  چۆن لەگەڵ لایەنى حکومى و پەیوەندى دار بەشێوەیەکى بەردەوام و به‌ هه‌ماهه‌نگی کاربکەن   لەسەر دۆزینەوەو چارەسەر کردنى کێشە ژینگەییەکانى ناوچەکە
0 Comments

                                        به‌ژداری له‌ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ شاری هه‌ولێر 

9/8/2015

0 Comments

 
ڕێكخراوی سروشتی عێراق له‌ پرۆژه‌ی داكۆكیكردن له‌ یاسا ژینگه‌ییه‌كان به‌شداری له‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین چالاكییه‌كانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نی كرد ، كه‌ پێشه‌نگایه‌كی تایبه‌ت بوو بۆ كار و چالاكییه‌كانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ ڕۆژی 8 ی ئه‌یلولی 2015 كاتژمێر 4ی پاش نیوه‌ڕۆ له‌ هۆتێل دیڤـان له‌ شاری هه‌ولێر ، به‌ سه‌رپه‌رشتی ڕێكخراوی ( مێرسیكۆری نێوده‌وڵه‌تی )  و به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری ئاژانسی ئه‌مریكی بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان ( فه‌لاح مصطفی ) به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ، وه‌ به‌ڕێز ( ڕێبوار تاڵه‌بانی ) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و به‌ڕێز ( نه‌وزاد هادی ) پارێزگاری هه‌ولێر و به‌ڕێز ( ئه‌كره‌م محمد ) سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه‌ نا حكومییه‌كان و به‌ به‌ژداری كردنی زیاتر له‌ 50 ڕێكخراو له‌ سلێمانی و هه‌ولێر و كه‌ركوك و دهۆك . له‌م پێشه‌نگایه‌دا سه‌رجه‌م ڕێكخراوه‌كان سه‌رجه‌م كارو چالاكییه‌كانی سـێ ساڵی ڕابردووی خۆیان خسته‌ ڕوو له‌ ڕێگه‌ی دابه‌ش كردنی كتێب و ڕۆژنامه‌ و وێنه‌كان ئه‌مه‌ش وه‌كو جۆرێك بوو له‌ خۆ ناساندن  .  ئێمه‌ش وه‌كو ستافی پرۆژه‌ی داكۆكیكردن هه‌ستاین به‌ ئه‌نجامدانی چالاكی خۆمان  و سه‌رجه‌م كار و چالاكییه‌كانمان له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی كاركردنی ڕابردوماندا  كه‌ ئه‌نجاممان داوه‌
0 Comments

                                  كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ كێشه‌ ژینگه‌ییه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ 

8/19/2015

0 Comments

 
  •  له‌ درێژه‌ی كار و چالاكیه‌كانی ڕێكخـراوی سروشتی عێراق له‌ به‌رواری 19/ 8 / 2015 ، به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێزان پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ و جێگره‌كه‌ی و به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سلێمانی و هۆبه‌كانی هۆشیاری و ڕاگه‌یاندن و زۆرێك له‌ ڕێكخراوه‌كانی سنوره‌كه‌ ، كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كێشه‌ ژینگه‌ییه‌كانی سنوره‌كه‌ له‌ هۆڵی پارێزگای هه‌ڵه‌بجـه‌ سازكرا به‌ تایبه‌تی كێشه‌ی پیسبوونی ئاو تیایانـدا باس كرا ، یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ی تیشك خرایه‌ سه‌ری ڕووباری زه‌ڵـم بوو ، چۆن پارێزگاری له‌ ئاوی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بكرێـت و به‌ پاكی ڕابگیرێـت ، كه‌ بڕیار درا به‌رده‌وامی بدرێت به‌ كۆبونه‌وه‌كـان و كار  بكرێـت بۆ باشتر كردنی ڕه‌وشی ژینگه‌ له‌ سنوره‌كه‌ و چاره‌سه‌ركردنی ، وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی چالاكی هاوبه‌ش له‌ نێوان ڕێكخراوه‌كان و لایه‌نی په‌یوه‌ندی داری سنوره‌كه‌
0 Comments

                          كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان 

7/29/2015

0 Comments

 
 ڕێکخراوى سروشتى عێراق لە پرۆژەى داکۆکیکردن لە یاسا ژینگەییەکان کۆبونەوەى لەگەڵ جێگری سەرۆکى لیژنەى کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان  بەرێز (غەریب پێنجوێنى) لە نوسینگەى پەرلەمانى کوردستان لە سلێمانى لە بەروارى 29ی ته‌موزی 2015 ئەنجامدا ، ئامانج  لە  کۆبونەوەکە ئەوه‌بوو کە چۆن دەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان هانى خاوەن بەرژەوەندیەکان ( خەڵک و رێکخراوە ناحکومیـیەکان ) بدات کە بەشێوەیەکى بەرچاو بەشداربن لە لە تەشریعاتە ژینگەییه‌كان لە پێش دەرچواندنى لە پەرلەمانى کوردستان ، وە چۆنیەتى بەشدارىپێکردنیان  لە پرۆسەى دروستکرنى بریاڕەکان و دەربڕینى ڕا و بۆچونەکانیان . لە کۆبونەوەکە گفتوگۆ کـرا لەسەر یەکەمین پرۆژە یاسای ( یاسای بەرێوەبردن و پاراستنى ئاو لە هەرێمى کوردستان – عێراق ) کە پێشکەش بە پەرلەمانى کوردستان کراوە لە بەروارى 2014 ، کە تائێستا  لە بوارى گفتوگۆکردندایە . دەرئەنجامى کۆبونەکە گەیشتن بە خاڵـێکى دیارکراو بوو ئەویش زیاد کردنى ڕۆڵى ڕێکخراوە ناحکومیەکان و بەشدارى پێکردنیان لە تەشریعاتە ژینگەییەکان و یاساى ئاو ، وە رۆڵى رێکخراوى سروستى عێراق دروست کردنى پەیوەندی لە نێوان رێکخراوە ناحکومیەکان و مامۆستایان لە زانکۆکان کە لەبوارى تایبەت بە ئاو و بەمەبەستى کۆکردنەوەى سەرجەم تێبنیەکان لە سەر پرۆژە یاساکە و پێشکەش کردنى بە لیژنەى ناوبراو
Picture
0 Comments

                                                                  رۆژى جیهانى ژینگە  -  5 ى حوزەیران

7/12/2015

0 Comments

 
لە رۆژى جیهانى ژینگە 5 ى حوزەیران  رێکخراوى سروشتى عێراق بروانامەى رێزلێنانى پێ بەخشرا لەلایەن دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگە لە هەرێمى کوردستان لەپاداشتى  ئەو کاروچالاکییانەى کە ئەنجامى داوە لەماوەى چەند ساڵى رابردودا. رێکخراوى سروشتى عێراق هەوڵ و چالاکیەکانى خۆى لەبوارى ژینگەدا دووپات دەکاتەوە
0 Comments
<<Previous
Forward>>

    Website Manager

    Diary Muhamad 
    [email protected]
    ​

    Archives

    December 2017
    November 2017
    October 2017
    August 2017
    July 2017
    May 2017
    April 2017
    January 2017
    November 2016
    October 2016
    September 2016
    August 2016
    July 2016
    June 2016
    May 2016
    April 2016
    February 2016
    January 2016
    December 2015
    November 2015
    September 2015
    August 2015
    July 2015
    February 2015
    May 2013

    RSS Feed

Powered by Create your own unique website with customizable templates.