ڕێکخراوى سروشتى عێراق لە پرۆژەى داکۆکیکردن لە یاسا ژینگەییەکان کۆبونەوەى لەگەڵ جێگری سەرۆکى لیژنەى کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان بەرێز (غەریب پێنجوێنى) لە نوسینگەى پەرلەمانى کوردستان لە سلێمانى لە بەروارى 29ی تهموزی 2015 ئەنجامدا ، ئامانج لە کۆبونەوەکە ئەوهبوو کە چۆن دەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان هانى خاوەن بەرژەوەندیەکان ( خەڵک و رێکخراوە ناحکومیـیەکان ) بدات کە بەشێوەیەکى بەرچاو بەشداربن لە لە تەشریعاتە ژینگەییهكان لە پێش دەرچواندنى لە پەرلەمانى کوردستان ، وە چۆنیەتى بەشدارىپێکردنیان لە پرۆسەى دروستکرنى بریاڕەکان و دەربڕینى ڕا و بۆچونەکانیان . لە کۆبونەوەکە گفتوگۆ کـرا لەسەر یەکەمین پرۆژە یاسای ( یاسای بەرێوەبردن و پاراستنى ئاو لە هەرێمى کوردستان – عێراق ) کە پێشکەش بە پەرلەمانى کوردستان کراوە لە بەروارى 2014 ، کە تائێستا لە بوارى گفتوگۆکردندایە . دەرئەنجامى کۆبونەکە گەیشتن بە خاڵـێکى دیارکراو بوو ئەویش زیاد کردنى ڕۆڵى ڕێکخراوە ناحکومیەکان و بەشدارى پێکردنیان لە تەشریعاتە ژینگەییەکان و یاساى ئاو ، وە رۆڵى رێکخراوى سروستى عێراق دروست کردنى پەیوەندی لە نێوان رێکخراوە ناحکومیەکان و مامۆستایان لە زانکۆکان کە لەبوارى تایبەت بە ئاو و بەمەبەستى کۆکردنەوەى سەرجەم تێبنیەکان لە سەر پرۆژە یاساکە و پێشکەش کردنى بە لیژنەى ناوبراو