ڕێكخراوی سروشتی عێراق له پرۆژه‌ی داكۆكیكردن له یاسا ژینگه‌ییه‌كان به‌شداری له یه‌كێك له گه‌وره‌ترین چالاكییه‌كانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نی كرد ، كه پێشه‌نگایه‌كی تایبه‌ت بوو بۆ كار و چالاكییه‌كانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له ڕۆژی 8 ی ئه‌یلولی 2015 كاتژمێر 4ی پاش نیوه‌ڕۆ له هۆتێل دیڤـان له شاری هه‌ولێر ، به سه‌رپه‌رشتی ڕێكخراوی ( مێرسیكۆری نێوده‌وڵه‌تی ) و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری ئاژانسی ئه‌مریكی بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان ( فه‌لاح مصطفی ) به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ، وه به‌ڕێز ( ڕێبوار تاڵه‌بانی ) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و به‌ڕێز ( نه‌وزاد هادی ) پارێزگاری هه‌ولێر و به‌ڕێز ( ئه‌كره‌م محمد ) سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه نا حكومییه‌كان و به به‌ژداری كردنی زیاتر له 50 ڕێكخراو له سلێمانی و هه‌ولێر و كه‌ركوك و دهۆك . له‌م پێشه‌نگایه‌دا سه‌رجه‌م ڕێكخراوه‌كان سه‌رجه‌م كار‌و چالاكییه‌كانی سـێ ساڵی ڕابردووی خۆیان خسته ڕوو له ڕێگه‌ی دابه‌ش كردنی كتێب و ڕۆژنامه و وێنه‌كان ئه‌مه‌ش وه‌كو جۆرێك بوو له خۆ ناساندن . ئێمه‌ش وه‌كو ستافی پرۆژه‌ی داكۆكیكردن هه‌ستاین به ئه‌نجامدانی چالاكی خۆمان و سه‌رجه‌م كار و چالاكییه‌كانمان له ماوه‌ی دوو ساڵی كاركردنی ڕابردوماندا كه ئه‌نجاممان داوه