یەکێکى تر لەکارو چالاکیە کانى ڕێکخراوى سروشتى عێراق ، بە هاوبەشى لەگەڵ ڕێکخراوى نەسیم لە ناحیەى حاجیاوا لە هۆڵى کتێبخانەى گشتى حاجیاوا لە بەروارى 11-11-2015 بەئامادەبوونى بەڕێوبەرى ناحیەى حاجیاواو تەواوى لێپرسراوانى فەرمانگەکانى حاجیاواو فەرمانگەى ژینگەى ڕاپەڕین و ڕێکخراوە ژینگەیەکانن و فەرمانبەرانى شارەوانى و لێپرسراوى نوسینگەى گواستنەوەى حاجیاواو وبەڕێوبەرى خانەى ڕ‌ۆشنبیرى مناڵان و چالاکوانە مەدەنیەکان هەستان بە ئەنجام دانى کۆبونەوەیەکى هاوبەش كه كۆبونه‌وه‌كه پێك هاتبوو له دوو به‌ش ، به‌شی یه‌كه‌م بریتی بوو له خستنە ڕووى کێشە ژینگەییەکان لەناوچەکەدا وه ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه گرنگترین كێشه ژینگه‌یی یه‌كانی ناوچه‌كه بریتی بوون له پیس بوونی ناوچه‌كه به‌هۆی فڕێدانی خۆڵ و خاشاك و پاشماوه‌ی هاوڵاتیان له چیای ماكۆك كه ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری یه و نزیكه له شوێنی دانیشتوانی ناوچه‌كه وه ده‌بێته زیان گه‌یاندن به ته‌ندروستی هاوڵاتیان و یه‌كێكی تر له كێشه‌كانی ناوچه‌كه هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر غه‌ساله‌ی چه‌و و لم و كارگه‌ی بلۆك ، وه هه‌روه‌ها كه‌می ڕێژه‌ی سه‌وزایی له ناوچه‌كه دا كه بریتی یه له 6 % . به‌شی دووه‌می كۆبونه‌وه‌كه بریتی بوو له دۆزینەوەى ڕێگە چارەسەرێک بۆکێشە ژینگەییەکان لەناوچەکەدا شایەنى باسە لە کۆبونەوەکەدا باس لەوە کرا کە ڕێکخراوەکان چۆن لەگەڵ لایەنى حکومى و پەیوەندى دار بەشێوەیەکى بەردەوام و به هه‌ماهه‌نگی کاربکەن لەسەر دۆزینەوەو چارەسەر کردنى کێشە ژینگەییەکانى ناوچەکە
0 Comments
Leave a Reply. |
Website ManagerDiary Muhamad Archives
December 2017
|