پرۆژه‌ی داكۆكیكردن به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ (ئه‌لیساندرۆ تینتی) خوێندكاری دكتۆرا له بواری سیاسه و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له په‌یمانگای (سانت ئانا)ی وڵاتی ئیتاڵیا، سه‌ردانێكی مه‌یدانییان ساز كرد بۆ دوو ناوچه‌ی گرنگی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی له به‌رواری٢٤-٥-٢٠١٧. ناوچه‌ی یه‌كه‌م بریتی بوو له تانجه‌رۆ، ئه‌و شوێنه‌ی كه گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ژینگه‌یی بۆ شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری دروست كردووه به‌هۆی ڕژاندنه ناوی ئاوه‌ڕۆی شاری سلێمانی به ڕووباری تانجه‌رۆ وه هه‌روه‌ها فڕێدانی خۆڵ و خاشاكی شاری سلێمانی له ناوچه‌ی تانجه‌رۆ كه به شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاوی ڕوباری تانـجـه‌رۆ هه‌یـه، لـه كــاتــێــكـدا زۆربـه‌ی ئــه‌و ده‌شـتـانــه‌ی نزیكی ڕووباری تانجه‌رۆن هه‌تاوه‌كو ده‌گه‌نه ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌شتی كشتوكاڵین و بۆ وه‌رگرتنی ئاو سود لـه له ڕووباری تانجه‌رۆ وه‌ر ده‌گرن٠
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ڕۆژانه شاره‌وانی سلێمانی ته‌نها له ناو سنوری پارێزگای سلێمانی لایه‌نی كه‌م ١٢٠٠ ته‌ن له خۆڵ و خاشاك كۆ ده‌كه‌نه‌وه و له ناوچه‌ی تانجه‌رۆ فڕێ ده‌درێن به بێ بوونی هیچ پرۆژه‌یه‌كی ڕیسایكلین له ناوچه‌كه، له هه‌مان كات دا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بێ ده‌نگه له‌م كێشه گه‌وره‌یه و هیچ ڕێچاره‌یه‌كی ئه‌وتۆ نه‌گیراوه‌ته به‌ر هه‌تا وه‌كو ئێستا، بۆیه پێویسته ڕێكخراوه‌كان فشاری جدی بخه‌نه سه‌ر حكومه‌ت هه‌تاوه‌كو ڕێگه چاره‌یه‌كی زانستی بگرنه به‌ر لـه‌به‌رده‌م ئه‌م كێشـه گه‌وره و پڕ مه‌ترسییه‌دا٠
سه‌ردانی دووهه‌م بۆ گوندی گورگه بوو كه نزیك قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به دووری ٥٥ كم له شاری سلێمانی، به‌هۆی بوونی بیرێكی ئاو كه قوڵیـیه‌كه‌ی نزیكه‌ی ٩٠م ه، كه به‌هۆی بوونی كانزای كبریت و گازی میـثـان له ناو ئاوی بیره‌كه به شێوه‌یه‌كی سروشتی ئاو و ئاگر تێكه‌ڵی یه‌كتر ئه‌بن به بێ ئه‌وه‌ی ئاوه‌كه ئاگره‌كه بكوژێنێته‌وه، هه‌روه‌ها بۆنی هێلكه‌ی خراپــبوو هه‌ست پێ ئه‌كرا له نزیكی بیره‌كه كه نیشانه‌یه‌كه بۆ بوونی كانزای كبریت له‌و ناوچه‌یه‌٠
پرۆژه‌ی داكۆكیكردن هه‌وڵده‌دات ڕا و پێشنیاری خۆیان بگه‌یه‌نێت به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار سه‌باره‌ت به هه‌ردوو ناوچه‌كه و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌ی گونجاو بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری و زیـانـه‌كـانیـان بـه‌رامبـه‌ر بـه سروشـت٠

ناوچه‌ی تانجه‌رۆ 24-5-2017
نزیـك ناحیه‌ی بازیـان 24-5-2017