ڕێکخراوی سروشتی عیراق، لـە مـیانی دوو لـه پـرۆژهكانـی ئێـستای، پڕۆژەی پاراستنی پڵنگی فارسی و پڕۆژەی داکۆکیکردن و یاسا ژینگه‌ییه‌كان بۆ پارێزەرانی ئاوی عێراق سەرکەوتووبون لە تەواوکردنی پڕۆژەی حەوزی گلدانەوەی ئاوی باران (بەنداوی پچوک) لە ناوچەی قەراغ٠
ناوچەی قەراخ کەوتۆتە باشوری شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی عیراقدایە. ناوچەکە کەوتۆتە ناو مەودایەک، لە پارکی ئاشتی پێشنیازکراو بۆ پاراستنی پڵنگی فارسی، کە کۆی ڕووبەرەکەی بریتیە لە نزیکەی 1643 کم2. ئەم ناوچەیە پشتیوانی مەودایەکی باشی بەرفراوانە لە زۆنی بەروبومەکانی سەوزە لە ناوچە لێژگانیەکان، دارستانە بەرزەکانی بەڕو و دارستانی گوێڕوباری چیاکان بەرەو خاکە پڕ لە دارەکانی گوێڕوبارەکان، کە ژینگەیەکی زۆر باش پێکدەهێنن بۆ داڵدەدانی پڵنگ و بزنە کێوییەکان٠
وێرای ئەوەش، ناوچەی قەراغ بە پاڵپشتێکی بەرفراوانی باش دادەنرێت بۆ ئاژەڵە شیردەرەکان کە (لە ماوەی بە ئەنجام گەیاندنی پڕۆژەی پاراستنی پڵنگی فارسییدا نزیکەی 10 جۆر ئاژەڵی تیادا تۆمارکراوە) وەکو، مەلەکان، خشۆکەکان و ئەو گیاندارانەی لە ئاو و وشکانیشدا دەژین، سەرەڕای کۆمەڵێکی بەرفراون لە ڕووەکەکان٠
حەوزەکە وەکو مۆڵگەیەک دروستکراوە، کە تیایدا ئاژەڵە کێوییەکانی وەکو پڵنگەکان و بزنە کێوییەکان و زۆر لە ئاژەڵە گۆشتخۆرەکان پشتیان پێی بەستوە، کە زۆرجار پێویستیان بە ڕۆیشتن بۆ مەودای دوور دەبێت تا بگەن بە سەرچاوەی ئاوەکان٠
هەروەها لەبەرئەوەی ڕاوچییەکان کەڵک لە سەرچاوەکانی ئاو وەردەگرن بۆ نانەوە و دانانی تەڵەی ئاژەڵەکان، ئەگەر، ئەم حەوزە، یەکجار بە ئاوی باراناو پڕبێت، ئەوا دەرفەتێکی مەزنتر بۆ گیانداران دابیندەکات بۆ ئەوەی خۆیان لە ڕاوکردنیان بەدوربگرن لە کاتێکدا ئەم حەوزە بە تاکە سەرچاوەی ئاوی ناوچەکە دادەنرێت بە تایبەتی لە وەرزی ووشکهەڵهاتندا٠
ئێمە پێشبینی دەکەین کە ئەم حەوزە سەرنجی مەودایەکی بەرفراوانتر لە ژیانی کێوییەکان بەلای خۆیدا ڕابکیشێت هەر لە ڕووەکەکانەوە تا ئەو ئاژەڵانەی لە
ناو ئاو و وشکانیشدا دەژین ئەمە سەرەڕای خشۆکەکان و پوشکەکانیش٠
هه‌ردوو پرۆژه‌كه سوپاسی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم، شاره‌وانی قه‌ره‌داغ، پۆلیسی دارستانی قه‌ره‌داغ، كۆمپانیای دابینكردنی ئامار بۆ پرۆژه‌كه (كۆمپانیای ئۆرانۆس) و هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌كات كه هاوكاری ئهنـجامـدان و هـۆكاری سهركهوتـنی پرۆژه‌كـه بـوون، وه ئـێـمه هیواداریـن لـه ڕێگـه‌ی ئـه‌م پرۆژانه‌وه بتوانین خزمه‌تێك به ئاژه‌ڵانی كێوی كوردستان بكه‌ین له ڕێگه‌ی دروست كردنی په‌یوه‌نییه‌كی پته‌و له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان٠

له به‌رواری 12ی نۆڤه‌مبه‌ری 2017، هه‌ردوو پرۆژه‌ی پڕۆژەی پاراستنی پڵنگی فارسی و پڕۆژەی داکۆکیکردن و یاسا ژینگه‌ییه‌كان بۆ پارێزەرانی ئاوی عێراق هه‌ستان به به‌خشینی سوپاسنامه بۆ هه‌ریه‌ك له شاره‌وانی قه‌ره‌داغ و پۆلیسی دارستانی قه‌ره‌داغ و كۆمپانیای ئۆرانۆس، له پای هاوكاری كردنیان بۆ دروست كردنی ئه‌م بهنداوه٠