له لایه‌ن: دیاری محمد رشید
سه‌ردانی مه‌یدانی تیمی پرۆژه‌ی پارێزه‌رانی ئاو و یاسا ژینگه‌ییه‌كان له سروشتی عێراق و كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز له به‌رواری 27ی ته‌موزی 2016 بۆ چه‌ند سه‌رچاوه ئاوییه‌كی هه‌رێمی كوردستان كه كاریگه‌ری پیسبوونیان له‌سه‌ره، وه كۆبونه‌وه‌مان ساز دا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قه‌زای پشده‌ر و ڕانیه وه ئاماده‌كاری بۆ پاك كردنه‌وه‌ی چه‌ند سه‌رچاوه ئاوییه‌كی ئه‌م ناوچانه به گوێره‌ی دیزاینێكی ئاسان و ساده كه بۆ ئه‌م چه‌م و ڕووبارانه‌مان كردبوو كه هه‌تا ڕاده‌یه‌كی باش ڕیگری له پیسی ئه‌كات كه تێكه‌ڵی ئه‌و ئاوه پاكانه بێـت

هه‌ر له كاتی سه‌ردان كردنی ناوچه‌كاندا دیمه‌نێكی دڵته‌زێن و جه‌رگ بڕمان به‌دی كرد ئه‌ویش ڕاوكردنی كۆمه‌ڵێك باڵنده بوو وه هه‌ڵواسینیـان بوو به سیاجی دیواری باخی ماڵێكدا له دۆڵی شینكایه‌تی، به‌داخه‌وه پێنووسیش ناتوانێت له وه‌سفی ئه‌و كاره‌دا بنوسێت و ده‌ربڕینی بۆ بكات