دوای ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی داكۆكیكردن و یاسا ژینگه‌ییه‌كان سه‌ردانی بیرێكی ئاویان كرد له گوندی گورگه‌یی فه‌تاح نزیك قه‌زای چه‌مچه‌ماڵی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی له به‌رواری 24-5-2017، به‌هۆی بونی ماده‌ی كبریت و دروستبوونی گازی میثان له ناو ئه‌و بیره و ده‌رچوونی به شێوه‌ی ئاگر هاوكات له‌گه‌ڵ ئاوی بیره‌كه، ئه‌م دیارده نامۆیه سه‌رنجی میدیاكانی به لای خۆیدا ڕاكێشاوه و ڕۆژانه هاوڵاتیان سه‌ردانی ئه‌م شوێنه ده‌كه‌ن بۆ له نزیكه‌وه بینینی ئه‌م دیارده‌یه. پرۆژه‌ی داكۆكیكردن به پشتگیری دارایی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا له به‌رواری 5-7-2017 هه‌ستان به ئه‌نجامدانی پرۆژه‌یه‌كی هۆشیاری ژینگه‌یی به مه‌به‌ستی پاراستنی ته‌ندروستی و گیانی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی سه‌ردانی ئه‌و بیره ده‌كه‌ن له ڕێگه‌ی دروست كردنی تهلبهنگێك به ده‌وری ئاگری بیره‌كه وه هه‌روه‌ها دروست كردن و دانانی دوو تابلۆی هۆشیاركردنه‌وه كه كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی له خۆ ده‌گرێت به هه‌رسێ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی نوسراونه‌ته‌وه بۆ پێدان و گه‌یاندنی هه‌ندێك ڕێنمایی سه‌ره‌تایی به سه‌ردانكه‌رانی ئه‌و بیره چ خه‌ڵكانی ناوخۆیی بن یان بیـانی
سه‌ردانی مه‌یدانی له به‌رواری 24-5-2017 له‌گه‌ڵ ئه‌لیساندرۆ تینتی- خوێندكاری دكتۆرا له بواری سیاسه و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له په‌یمانگای (سانت ئانا)ی وڵاتی ئیتاڵیا
پرۆژه‌كه - وێنه‌كان گیراون له به‌رواری 5-7-2017
له لایه‌ن پرۆژه‌ی داكۆكیكردن و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان بۆ پارێزه‌رانی ئاوی عێراق
سروشتی عێراق
له لایه‌ن پرۆژه‌ی داكۆكیكردن و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان بۆ پارێزه‌رانی ئاوی عێراق
سروشتی عێراق