پرۆژه‌ی داكۆكیكردن له ڕێكخراوی سروشتی عێراق، له به‌رواری 15ی ئایاری 2016 ههستـا به كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌ك له ناوچه‌ی زه‌ڵم كه سه‌ر به ناحیـه‌ی خورماڵه، به مه‌به‌ستی پاك ڕاگرتنی ئاوی زه‌ڵم له پـیس بوون وه مانه‌وه‌ی ناوچه‌كه وه‌ك شوێنێكی گه‌شتیاری وه له ژێر ناوی پــاك ڕاگـرتنـی ئاوی زهڵـم٠
ڕێكخراوی سروشتی عێراق له ساڵی 2004 ه‌وه له عێراق دامه‌زراوه، وه له ساڵی 2007 ه‌وه ده‌ستی كردووه به كار و چالاكییه‌كانی خۆی له سلێمانی و له هه‌رێمی كوردستانیش به گشتی وه به‌رده‌وام كاری كردوه له بواره جیا جیاكانی ژینگه‌دا وه هه‌تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه له جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كانی خۆی
پرۆژه‌ی داكۆكركردن نزیكه‌ی دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی كرد به لێكۆڵینه‌وه و ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یه‌ك بۆ ڕێگری كردن له شتنی ئوتومبێل له ناو چه‌می زه‌ڵم، به شێوازێكی مۆدێرن و سهردهمییانـه كه بگونجێـت له‌گه‌ڵ سروشتی ناوچهكهدا٠
دوای كۆتای هێنان به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ناوچه‌كه، ده‌ست كرا به جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كه، سه‌ره‌تا له پاك كردنه‌وه‌ی چه‌مه‌كه‌وه ده‌ستی پێ كرد وه پاشان به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌ردوو شانی چه‌مه‌كه بۆ زیاتر له 2مه‌تر له به‌رد و تێكه‌ڵه و كوتینهوهی به چه‌ند چینێك، دواتر ده‌ست كرا به دروست كردنی دیواری (گابیـۆن) كه ئه‌مه‌ش دیوارێكی سه‌رده‌مییانه‌یه و له ئێستادا له زۆربه‌ی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی جیهاندا به‌كار ئه‌هێنرێت، هه‌روه‌ها نۆژه‌ن كردنه‌وه و بۆیاخ كردنی پردی زه‌ڵم یه‌كێكی تر بوو له كاره‌كانی پرۆژه‌كه وه هه‌روه‌ها دروست كردنی چه‌ند پله قادرمه‌یه‌ك بۆ شوێنی دانیشتن به بلۆك و پاشانیش لبغ كردنی، كۆتایی پرۆژه‌كه‌ش به سه‌وز كردنی ناوچه‌كه هاتبه چاندنی چه‌ند نه‌مامێك وه هه‌روه‌هـا ناشتـنـی گوڵ له‌سه‌ر ڕووی دیواره گابیۆنهكان
ئاوی چه‌می زه‌ڵم به به‌رده‌وامی سودی لێ ئه‌بینرێت بۆ كشتوكاڵ و ئاودێری كردنی ناوچه‌كه وه ژماره‌یه‌كی زۆری ماسیـش له‌م چه‌مه‌دا بوونیان هه‌یه، هه‌ربۆیه پیس بوونی ئه‌م ئاوه كاریگه‌ری یه‌كی خراپی ئه‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی خه‌ڵكی به گشتی چونكـه ئه‌مانه ژه‌مه خۆراكی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكین، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌یه كه به گرنگمان زانی پرۆژه‌یه‌ك به‌م شێوازه له‌م ناوچه‌یه جێ به‌جێ بكهیـن٠
جێی سوپاسه پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شت و گوزاری هه‌ڵه‌بجـه هاوكاری یه‌كی زۆری ڕێكخراوهكهمانیان كرد وه كار ئاسانیان بۆ كردین له جێبه‌جێ كردنی ئه‌م پرۆژهیهدا٠
پرۆژه‌ی (پاك ڕاگرتنی ئاوی زه‌ڵم) له لایه‌ن یه‌كیه‌تی ئه‌وروپاوه پشتگیری دارایی لێ كرا وه له لایه‌ن پرۆژه‌ی داكۆكیكردنه‌وه له ڕێكخراوی سروشتی عێراق به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو كـرا٠
ئاماده‌كراوه له لایه‌ن دیاری محمد رشید ه‌وه
ئه‌ندازیاری پرۆژه‌ی داكۆكیكردن و سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه
[email protected]
هه‌ندێك وێنه‌ی پرۆژه‌كه