پرۆژه‌ی داكۆكیكردن له ڕێكخراوی سروشتی عێراق، له به‌رواری 25ی نیسانی 2016، ههستـا به به‌شداری كردن له هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی هۆشیاری ژینگه‌یی له هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت بۆ چه‌ند باخـچـهیهكی منداڵانی ناو سنوری پارێزگای سلێمانی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتـی فـهرمانگهی ژینـگهی سلێمـانی، به مه‌به‌ستی هۆشیاركردنه‌وه و باس كردنی چه‌نـد بابه‌تێكی ژینگه‌یی گرنـگ كه ڕۆژانه ڕووبـهروی منداڵان ئـهبـێـتهوه٠
له میانه‌ی چالاكییه‌كاندا سه‌ردانی باخچه‌ی منداڵانی (چراخان) و (كۆمه‌ڵگه‌ی په‌روه‌رده‌ی كوردستان)مان كرد له ناو شاری سلێمانی كه ڕۆژانه 240 وه 140 منداڵ له‌م باخچانه په‌روه‌رده ئه‌كرێن كه به‌شێكی زۆریان ته‌مه‌نیان له نێوان 4 بۆ 5 ساڵانـه، له كاتی چالاكی یه‌كاندا تێبینیمـان كرد خوێندكاره‌كانی ئه‌م باخچانه زۆر چالاكن وه زانیارییـان هه‌یه له‌سه‌ر لایه‌نه سه‌ره‌كی یه‌كانی ژینگه و چۆنێتی پاك ڕاگرتنی، هه‌ربۆیه جێی ده‌ست خۆشی یه كه ستافی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م دوو باخچـهیه به‌رده‌وام بابه‌تی ژینگه‌یی بـه منداڵه چاو گهشهكان ده‌ڵـێـنه‌وه بۆ زیاتر ئاشنا بوونیان به ژینگه٠
ڕێكخراوی سروشتی عێراق هیوا خوازه ئه‌م كار و چالاكییانـه به‌رده‌وام بێت به تایبه‌ت بۆ باخچه‌ی منداڵان و قوتابخانه سه‌ره‌تایی یه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی ژینـگه پارێـز بـنیـاد بنرێـن كـه خه‌م خۆری گه‌ل و وڵات بـن٠