پرۆژه‌ی داكۆكیكردن له ڕێكخراوی سروشتی عێراق، له به‌رواری 13ی نیسانی 2016، ههستـا به به‌شداری كردن له هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی هۆشیاری ژینگه‌یی له هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت بۆ باخـچـه‌ی منداڵانی ناو سنوری پارێزگای سلێمانی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتـی فـهرمانگهی ژینـگهی سلێمـانی، به مه‌به‌ستی هۆشیاركردنه‌وه و باس كردنی چه‌نـد بابه‌تێكی ژینگه‌یی گرنـگ كه ڕۆژانه ڕووبـهروی منداڵانـی بـاخـچـهكان ئـهبـێـتهوه٠
له میانه‌ی چالاكییه‌كاندا سه‌ردانی باخچه‌ی منداڵانی (گـوڵ)مان كرد له ناو شاری سلێمانی كه ڕۆژانه 120 منداڵ له‌م باخچه‌یه په‌روه‌رده ئه‌كرێن كه به‌شێكی زۆریان ته‌مه‌نیان 5 ساڵانـه، له كاتی چالاكی یه‌كاندا تێبینیمـان كرد خوێندكاره‌كانی ئه‌م باخچه‌یه زانیارییـان هه‌بوو له‌سه‌ر لایه‌نه سه‌ره‌كی یه‌كانی ژینگه و چۆنێتی پاك ڕاگرتنی، هه‌ربۆیه جێی ده‌ست خۆشی یه كه ستافی به‌ڕێوه‌بردنی باخچه‌كه به‌رده‌وام بابه‌تی ژینگه‌یی بـه منداڵه چاو گهشهكان ده‌ڵـێـنه‌وه بۆ زیاتر ئاشنا بوونیان به ژینگه٠
ڕێكخراوی سروشتی عێراق هیوا خوازه ئه‌م كار و چالاكییانـه به‌رده‌وام بێت به تایبه‌ت بۆ باخچه‌ی منداڵان و قوتابخانه سه‌ره‌تایی یه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی ژینـگه پارێـز بـنیـاد بنرێـن كـه خه‌م خۆری گه‌ل و وڵات بـن٠